ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند پێنج تووشبووی نوێ لە شارەكانی كەربەلا، واست و نەجەف بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار كران.

بەم شێوەیە ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق دەگاتە 31 تووشبوو، كە هیچیان تەندروستیان خراپ نیە، تا ئێستاش هیچ كەسێك بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە عێراق گیانی لەدەست نەداوە.

جێی باسە ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی موژدەی ئەوەی بڵاوكردەوە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ دەكرێت و نابێتە كارەساتێكی جیهانی و بە شێوەی بەربڵاو تەشەنە ناكات.