لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ (خهبات) نێردراوە ئاماژە بە ئەوە دراوە کە تا ٢٥ی ئەم مانگە سەرجەم هۆڵە داخراوەکانی ئاهەنگگێڕانی خێزانی دادەخرێن و سەرجەم پێشبڕکێ و خولە وەرزشییەکانیش بەبێ جەماوەر بەڕێوەدەچن.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:-
لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا ، پارێزگای هەولێر دوو بڕیاری تری دەرکرد:
۱ـ لە ۲٠۲٠/۳/٤ تا ۲٠۲٠/۳/۲٥، سەرجەم هۆڵە داخراوەکانی ئاهەنگ گێڕانی خێزانی لە سنووری پارێزگای هەولێر دادەخرێن و ئاهەنگی تێدا بەڕێوەناچێ .
۲ـ لە ۲٠۲٠/۳/٤ تا ۲٠۲٠/۳/۲٥ سەرجەم پێشبڕکێ و خولە وەرزشییەکانی کوردستان و عێراق لە هۆڵە داخراو و گۆڕەپانە کراوەکانی سنوری پارێزگای هەولێر بەبێ جەماوەر بەڕێوەدەچن.
بە پێی دۆخەکە و گەر پێویستی کرد ماوەکان درێژ دەکرێنەوە.
ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر









