بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی به‌ چه‌ند خاڵێك داوا لە هاووڵاتیان دەکات، به‌مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی هاووڵاتیان و خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا.

1- ڕاگرتنی هەموو بۆنە (زانستی، سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئاینی و خێزانی) یەکان وەک:
٭ کۆنفرانس و سیمپۆزیۆمی زانستی.
٭ کۆنفرانس و کۆبونەوەی حزبی وفکری.
٭ خولەکانی فێربون.
٭ خۆپیشاندان و گردبونەوە.
٭ پرسەو ماتەمینی.
٭ ئاهەنگ گێران.
٭ ئەرکەئاینیەکان بەشێوەی کۆمەڵ.

2- دانانی میکانیزمێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی سەردان  کردن و رۆتین لە دامودەزگا حکومیەکان کە قەرەباڵغی کەم بکرێتەوە، بەمەبەستی  پاراستنی گیانی هاونیشتیمانیان.

3- داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری دەکەین، سەردانی شوێنە قەرەباڵغەکان نەکەن لەکاتی زۆر پێویستدا نەبێت، بەتایبەتی ناوبازارە قەرەباڵغەکان.

4- داوا  لەهەموو داموو دەزگاکانی کەرتی تایبەت دەکەین، کاربکەن بۆ رێکخستنی سەردانکەران بەشێوەیەک قەرەباڵغی دروست نەبێت، لەشوێنی چاوەروانی یان کارکردنیان، بەشێوەیەک دوری نێوان دوو کەس یەک مەتر کەمتر نەبێت.