سەگڤان هالو
ئەمڕۆ‮ ‬یادی‮ ‬رێبەری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانییمان دەكەینەوە،‮ ‬یادی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر ژەنەڕاڵی‮ ‬چیاكان و سیمبوڵی‮ ‬ڕۆحی‮ ‬نەتەوەكەمان،‮ ‬بارزانی‮ ‬باوك بو كورد و كوردستان ژیا و لەپێناو كورد و كوردستانیشدا سەری‮ ‬دانا،‮ ‬خەباتی‮ ‬پاك و بێگەردی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لاپەڕەكانی‮ ‬مێژوویی‮ ‬نەتەوەكەمانی‮ ‬پڕشنگدار كردووە،‮ ‬چونكە رۆژێك لە رۆژان سازشی‮ ‬نەكرد لەگەڵ دوژمنە سەرسەختەكانی‮ ‬كوردستان و هەمیشە لە سەنگەری‮ ‬بەرگریكردندا بووە،‮ ‬شۆڕش و‮ ‬ڕاپەڕینەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر بەڵگەی‮ ‬حاشاهەڵنەگرن لەسەر ئەم‮ ‬ڕاستییە،‮ ‬دەگمەنن ئەو رێبەرانەی‮ ‬كە بەختەوەری‮ ‬و ئاسوودەیی‮ ‬خۆیان لە بەختەوەری‮ ‬و ئاسوودەیی‮ ‬نەتەوەكەیاندا دەبینن،‮ ‬باررانیی‮ ‬باوك‮ ‬یەكێك بووە لەو‮ ‬ڕێبەرە كاریزمایانەی‮ ‬سەدەی‮ ‬رابردوو كە توانی‮ ‬دۆزی‮ ‬رەوای‮ ‬كورد وەك دۆزێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بە جیهان بناسێنێت و دەنگ و پەیامی‮ ‬مەزڵومییەتی‮ ‬كورد بە گوێی‮ ‬جیهاندا بدات و پێیان بڵێت كورد هیچی‮ ‬كەمتر نەبووە و نییە لەو هەموو نەتەوانەی‮ ‬كە خاوەنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬خۆیانن و كوردیش مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬هەبێت‮.‬
بەڵێ،‮ ‬خەباتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر لەپێناو ئازادی‮ ‬و سەرفەرازیی‮ ‬كورد و كوردستاندا بووە و بستبەبستی‮ ‬خاكی‮ ‬كوردستانیش گەواهیدەری‮ ‬ئەم حەقیقەتەن،‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر شۆڕش و‮ ‬ڕاپەڕینەكانی‮ ‬لەپێناو چەسپاندنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بوو نەك هەر بو كورد،‮ ‬بەڵكوو بو تەواوی‮ ‬گەلانی‮ ‬ناوچەكە،‮ ‬هەر بۆیەش داوای‮ ‬چەسپاندنی‮ ‬دیموكراسییەتی‮ ‬دەكرد لە دژی‮ ‬رژێمە دیكتاتۆری‮ ‬و شمولییەكانی‮ ‬ناوچەكە تاكو پرەنیسپی‮ ‬یەكتر قبووڵكردن و‮ ‬ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەكانی‮ ‬یەكدی‮ ‬بێتە ئاراوە،‮ ‬بۆیە لە‮ ‬ڕۆژێكی‮ ‬وەكو ئەمڕۆدا سەری‮ ‬ڕێز و نەوازش دادەنوێنین و خۆمان دەچەمێنین لەهەمبەر وەها رێبەرێكی‮ ‬مەزن و تێكڕای‮ ‬شەهیدانی‮ ‬كورد و كوردستان‮.‬