شوكر محەمەد هەركی‮-‬باسرمە
كوردستان رۆژبەرۆژ روە و سەركەوتن و سەقامگیری‮ ‬پەل دەهاوێژیت،‮ ‬كە لەسایەی‮ ‬سیاساتێكی‮ ‬ژیرانە و عەقڵمەندانەی‮ ‬تێكرای‮ ‬سەركردایەتیی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان سەرچاوەی‮ ‬گرتووە،‮ ‬وەك ستراتیجیەتێك و بەدەنگەوەچوونی‮ ‬خواستی‮ ‬جەماوەری‮ ‬كوردستان‮. ‬هەنگاونانی‮ ‬پێ بە پێ لەپێناو بەرژەوەندیی‮ ‬گشتیی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستاندا بەهەموو چین و پێكهاتەكانییەوە،‮ ‬بەرەو كەناری‮ ‬ئارام لەسەقامگیریی‮ ‬گشتی‮ ‬لەهەمبەر هەلومەرج و بارۆدۆخی‮ ‬ناوچەكەدا پێیدا تێدەپەرێت،‮ ‬كە ئاستی‮ ‬گرژییەكان سەرەو لێوار و داڕمانن،‮ ‬بەپێی‮ ‬هەموو خوێندنەوەكان سەلمێنەرێكی‮ ‬بەدیهاتووە،‮ ‬ئەوەتا گرژی‮ ‬و ئاڵۆزی‮ ‬بەرۆكی‮ ‬زۆربەی‮ ‬وڵاتان و دەڤەرەكەی‮ ‬گرتووە،‮ ‬واقعی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬رۆژ بریار لە هەڵكشان و داكشان ئەدەن،‮ ‬لەمەر پرسگەلێكی‮ ‬هەنووكەیی‮ ‬و ستراتیژیدا،‮ ‬بەتایبەت دۆخە نەخوازراوەكان بەرۆكی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناڤینی‮ ‬گرتووە،‮ ‬دەربازبوون لێیان ئەستەم دێتە بەرچاو‮! ‬لەمەر نەهامەتی‮ ‬و فاكتەكاندا لەگۆرەپانی‮ ‬سیاسیدا بوون و هەژموونیان هەیە و بەرجەستەن،‮ ‬بۆیە خاوەن پێناسە هەژموونی‮ ‬و هەرێمایەتییەكان‮ ‬رۆڵی‮ ‬زۆران بازی‮ ‬و‮ ‬یەكلاكەرەوە لەدەستی‮ ‬ئەواندایە،‮ ‬لە سەقامگیریی‮ ‬گشتی‮ ‬و قووڵبوونەوەی‮ ‬ناكۆكییەكاندا‮.‬
كوردستان و‮ (‬جێبەجێكارانی‮ ‬كوردستان‮)‬،‮ ‬هەم سیاسەتی‮ ‬گشتیی‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كوردستان و هەردوو بەرێزان لەسەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم‮ (‬رێزدار نێچیرڤان بارزانی‮ )‬و بەرێز‮ (‬كاك مەسرور بارزانی‮) ‬لەسەرۆكایەتیی‮ ‬حكوومەتدا،‮ ‬دوو ئەكتەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬رۆڵگێرن لەم سەقامگیری‮ ‬و پێشڤەچوونە دیپلۆماسییانەدا،‮ ‬بەتایبەت لە‮ ‬دوو كۆربەند و كۆنفراسە گرنگەی‮ (‬داڤۆس و میونشن)دا،‮ ‬تایبەت تر لە كۆنگرەی‮ ‬میونشن لەهەمبەر پرسی‮ ‬ئاسایش و لێكەوتە و دەرەنجامەكانی‮ ‬لەسەرئاستی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬و نێودەوڵەتیدا رووە و رووداوی‮ ‬گەرماوگەرم پەرەدەستێنن،‮ ‬گفتگۆ و دیالۆك رێگاچارەی‮ ‬گرێ كوێرەكان دەكەنەوە و بەكارهێنانی‮ ‬ئاستە دیپلوماسییەكان هەنگاوەكان نزیكتر و ئەرێنیتر دەبن لە تەك دیبەیت و دانیشتەكاندا،‮ ‬بۆیە دیپلۆماسی‮ ‬هەردوو بەرێزان وەك نوێنەری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان كەپشكدارو رۆل گێرن‮ ‬،‮ ‬بەبەرزدەهێنە نرخاندن‮ ‬،‮ ‬هەم لەرای‮ ‬گشتی‮ ‬كوردستان و وڵاتە زلهێز و هەرێماتییەكاندا،‮ ‬ئەوەتا لە داڤۆس ئاست و پێگەی‮ ‬دیپلۆماسی‮ ‬كورد بەسەرۆكایەتیی‮ ‬رێزدار سەرۆكی‮ ‬هەرێم چووە قاڵب و فۆرمێكی‮ ‬نوێوە كە وا بەهەند وەرگیرا لەئاست دەوڵەتێكی‮ ‬خودان شوناسنامەدا‮.‬
بۆیە هەم جێگای‮ ‬شانازییە و هەم خوێندنەوەی‮ ‬زۆری‮ ‬بۆ دەكرێت چ لەئاستی‮ ‬نێودەوڵەتیدا چ لەئاستی‮ ‬نیوخۆشماندا ببێتە وەرچەرخانێك بۆئەوەی‮ ‬هەرچی‮ ‬زیاتر پایەكانی‮ ‬ئەم حكومەتە بەهێزە بەرەو سەركەوتن و ئومێدواری‮ ‬زیاتر ببەن،‮ ‬لەپێناو هاووڵاتی‮ ‬و تەواوی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستاندا‮. ‬
لەلایەكی‮ ‬دیكەوە بەشداری‮ ‬بەرێز سەرۆكی‮ ‬حكوومەتە لە كۆنفراسی‮ ‬میونشندا،‮ ‬دانپێدانانێكی‮ ‬تەواوە لەئاستی‮ ‬دیپلۆماسییەت و پێگە و سەنگی‮ ‬كوردستان لە پشكداری‮ ‬و نواندنی‮ ‬ڕۆڵ بینین،‮ ‬لە دانیشتن و گفتگۆیەكان و چاوپێكەوتنەكان لەگەڵ وەزیرانی‮ ‬ئەمریكا و روسیا و ئەڵمانیا و بولغاریا و ئێران و عێراق و زۆر لەوڵاتانی‮ ‬تر بەسەرۆكایەتی‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەموو ئەم چاوپێكەوتن و دیدارانە مایەی‮ ‬خۆشحاڵین و چاوەروانی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬باشتریان لێ دەكرێت لە ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتیدا،‮ ‬كەكوردستان خاوەن قەزیە و تایبەتمەندی‮ ‬و جیۆپۆلەتیك و وزەی‮ ‬تایبەت بەخۆیەتی،‮ ‬ئەمانەش دەچنە چوارچێوەی‮ ‬حیساب بۆكردن،‮ ‬رەقەمێكی‮ ‬دیار و روونن لە چاوی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬ناوچەكە بەگشتی‮ ‬و زلهێزەكان بەتایبەتی،‮ ‬بۆیە ململانێكان دیارن،‮ ‬ئەوەتا لە عێراق،‮ ‬سوریا،‮ ‬لوبنان،‮ ‬لیبیا و توركیا،‮ ‬گەمارۆكانی‮ ‬سەر ئێران لەلایەكیترەوە،‮ ‬جیهانی‮ ‬بەخۆیەوە سەرقاڵ كردووە،‮ ‬كوردستان وەك تاكە ناوچەی‮ ‬ئارام و خاوەن پێگە لە ئاشتی‮ ‬و بنەماكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و پێكەوەژیان،‮ ‬جیاوازتر و سەقام گیرتر‮ ‬دەبینرێت،‮ ‬ئەوەتا رۆژبەرۆژ لەبواری‮ ‬دیپلۆماسیدا لەبەهێزیدان و رۆژبەرۆژ لەپەرەسەندن و هەنگاوی‮ ‬ئەرێنیدان،‮ ‬لەپێناو سەقامگیری‮ ‬گشتیی‮ ‬جیهانی‮ ‬و سەقام گیری‮ ‬و بەهێزی‮ ‬كوردستاندا‮.‬