خه‌بات: عەبدولقادر كەڵهۆڕ:-
دوای‮ ‬هێرشی‮ ‬هێزە ئاسمانییەكانی‮ ‬سوریا لە شاری‮ ‬ئیدلب بۆ سەر هێزەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا و كوژرانی‮ ‬33 سەربازی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا‮ ‬،‮ ‬وەك كاردانەوەیەك‮ ‬،بەرپرسێكی‮ ‬باڵای‮ ‬سەربازی‮ ‬توركیا گوتی،‮ ‬لە ئێستا بەدواوە توركیا نابێتە رێگر لە بەردەم كۆچی‮ ‬پەنابەران بەرەو وڵاتانی‮ ‬ئەورووپا‮ . ‬هێرشەكەی‮ ‬هێزە ئاسمانییەكانی‮ ‬سوریا وایكرد ژمارەی‮ ‬كوژراوان لە ریزەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا لە مانگی‮ ‬شوبات‮ – ‬فبرایەر زۆر بەرز بێتەوە،‮ ‬كە رەنگە ببێتە مایەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬رەجەب تەیب ئەردۆغانی‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬توركیا هێرشێكی‮ ‬فراوان لە سنورەكانی‮ ‬باشوری‮ ‬توركیاوە بۆ سەر هێزەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬سوریا دەست پێ بكات‮ ‬،‮ ‬كە لەلایەن روسیاوە پاڵپشتیی‮ ‬دەكرێن‮.‬

بەرپرسە سەربازییەكەی‮ ‬توركیا گوتیشی،‮ ‬فەرمانمان بە پۆلیسی‮ ‬توركیا و هێزەكانی‮ ‬ئێشكگریی‮ ‬كەنارەكان و ئاساییشی‮ ‬سنوورەكان كردووە كە بە هیچ شێوەیەك رێگە لە پەنابەران نەگرن لە دەریا و وشكانی‮ ‬بۆ كۆچكردنیان بۆ وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا‮. ‬بەرپرسەكە ئاماژەی‮ ‬دا ئیتر لەو ساتەوە كۆچكردنی‮ ‬پەنابەرانی‮ ‬سوریا بەرەو وڵاتانی‮ ‬ئەورووپا پرسێكە توركیا خۆشحاڵی‮ ‬بۆ دەردەبڕێت.هەر دوای‮ ‬ئەو لێدوانەی‮ ‬بەرپرسە باڵا سەربازییەكەی‮ ‬توركیا،‮ ‬میدیاكانی‮ ‬توركیا راستەوخۆ دیمەنی‮ ‬كۆچبەرانیان بڵاوكردەوە كە بەنێو كیڵگە و رێگە وشكانی‮ ‬و دەریاییەكانی‮ ‬توركیا بەرەو سنورەكانی‮ ‬یۆنان و بولگاریاوە بەڕێوەبوون‮ .‬هەرلەو چوارچێوەیەدا ئاژانسی‮ ‬دمیر كە لایەنگیری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬توركیایە دووپاتی‮ ‬كردەوە كە نزیكەی‮ ‬300 ‮ ‬پەنابەر كە ژن و منداڵیشیان لە نێواندایە بەرەو سنورەكانی‮ ‬باكووری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬توركیا رووەو سنورەكانی‮ ‬یۆنان و بولگاریا بەڕێ كەوتوون و بەهیچ شێوەیەكیش هێزەكانی‮ ‬پۆلیس و سوپا و ئاسایشی‮ ‬توركیا نابنە رێگر بۆیان‮ .‬پێشتریش چەندین جار سەرۆك كۆماری‮ ‬توركیا هەڕەشەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەكرد،‮ ‬دەرگا واڵا دەكات بۆ كۆچكردنی‮ ‬پەنابەران بەرەو وڵاتانی‮ ‬ئەورووپا،‮ ‬كەواتە بەو هەنگاوەی‮ ‬توركیا پەیماننامەی‮ ‬2016 ‮ ‬شكاندووە بەرانبەر بە‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا،‮ ‬هەروەها رەنگە ئەو رەفتارەی‮ ‬توركیا ببێتە مایەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬ئەورووپا تێوە بگلێنێت لە ململانێكانی‮ ‬ئیدلب‮.‬

لەوەتەی‮ ‬كانونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬رابردووەوە كاتێك هێزەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬سوریا بە پاڵپشتی‮ ‬سوپای‮ ‬رووسیا توانیویەتی‮ ‬ناوچەیەكی‮ ‬فراوان لە چنگ هێزەكانی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆنی‮ ‬سوریا دەربهێنێ كە لەلایەن سوپای‮ ‬توركیاوە پاڵپشتی‮ ‬دەكرێن‮. ‬نزیكەی‮ ‬یەك ملیۆن هاووڵاتیی‮ ‬سوریا ماڵ و حاڵیان بەجێهێشتووە و رووەو سنورەكانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬توركیا رایانكردووە و بوونەتە پەنابەر لەنێو خاكی‮ ‬توركیا‮ . ‬بەمەش جەنگی‮ ‬سوریا كە لە ساڵی‮ ‬2011وە بەرپا بووە گەورەترین و خراپترین تەنگژەی‮ ‬مرۆیی‮ ‬خولقاندووە كە بەهۆیەوە سەدان هەزار كەس كوژراوە و ملیۆنەها كەس بوونەتە پەنابەر لەنێو خاكی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ‮. ‬بۆیە رێكخراوی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان و لایەنی‮ ‬دیكە داوای‮ ‬دەستبەجێ راگرتنی‮ ‬شەڕ‮ ‬و كوشتاریان كردووە،‮ ‬بەڵام سێ جەولەی‮ ‬دانوستان لە نێوان ئەنقەرە و مۆسكۆ شكستی‮ ‬هێنا و نەگەیشتنە هیچ رێككەوتنێك‮. ‬دوای‮ ‬ئەوە توركیا بە هەزاران سەربازی‮ ‬تورك و چەك و جبەخانەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬قورس و سوكی‮ ‬ناردە ناوچە سنورییەكان و رەجەب تەیب ئەردۆغانی‮ ‬سەرۆك كۆماری‮ ‬توركیا هەڕەشەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كرد‮ ‬،‮ ‬ئەگەر بێتو سوپای‮ ‬سوریا لە ناوچەكانی‮ ‬چاودێری‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا نەكشێتەوە،‮ ‬ئەوا ئۆپەراسیۆنێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬گەورە و فراوان بۆ بەرپەرچدانەوەی‮ ‬سوپای‮ ‬سوریا دەستپێدەكات‮.‬

بەرپەرچدانەوە
دوای‮ ‬هێرشە ئاسمانییەكەی‮ ‬سوپای‮ ‬سوریا لە ئیدلب،‮ ‬ژمارەی‮ ‬كوژراوان لە ریزەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا تەنیا لە مانگی‮ ‬شوبات‮ -‬ فبرایەر گەیشتە‮ ‬54 ‮ ‬سەرباز و لەو رووەوە حاكمی‮ ‬هەرێمی‮ ‬هەتای‮ ‬سەر سنوری‮ ‬نێوان توركیا و سوریا گوتی،‮ ‬جگە لەو‮ ‬54 ‮ ‬كوژراوە‮ ‬32 ‮ ‬سەربازی‮ ‬دیكە بریندار بوون‮ . ‬بەمەش لەوەتەی‮ ‬ساڵی‮ ‬1993وە ئەوە گەورەترین ژمارەی‮ ‬كوژراوانە لە ریزەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا‮ ‬،‮ ‬كاتێك لە ناوچەی‮ ‬بینگول‮ ‬33 سەربازی‮ ‬سوپای‮ ‬تورك بەدەستی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬پەكەكە كوژران‮ . ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە فەخرەدین ئاڵتون بەرێوەبەری‮ ‬گەیاندن و پەیوەندییەكان لە سەرۆكایەتی‮ ‬توركیا گوتی،‮ ‬یەكەكانی‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬زەمینی‮ ‬و ئاسمانی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا تەقە لە هەموو ئامانجەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬سوریا دەكات‮ ‬،‮ ‬هیچ روونكردنەوەیەكی‮ ‬زیاتریشی‮ ‬لەو بارەوە نەدركاند.لە بەرانبەردا ئاژانسی‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬روسیا لە زاری‮ ‬بەرپرسێكی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬روسیاوە رایگەیاند،‮ ‬ئەو سەربازانەی‮ ‬سوپای‮ ‬توركیا كە بەر هێرشەكە كەوتوون نەدەبوایە لەو شوێنە بن‮ ‬،‮ ‬لەو بارەوەش پێشتر ئەنقەرە هیچ زانیارییەكی‮ ‬لە هەمبەر شوێنەكەیان بە روسیا رانەگەیاندووە.هاوكات ئاژانسی‮ ‬ئینتەرفاكسی‮ ‬هەواڵ لە زاری‮ ‬پەرلەمانتارێكی‮ ‬روسیاوە ئاشكرای‮ ‬كردووە،‮ ‬ئەگەر بێتوو هەر ئۆپەراسیۆنێكی‮ ‬سەربازی‮ ‬فراوان لە ناوچەكە ئەنجام بدات‮ ‬،‮ ‬كۆتاییەكی‮ ‬زۆر خراپی‮ ‬بۆ ئەنقەرە دەبێت‮.‬

رێككەوتنی‮ ‬نێوان‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەورووپا و توركیا
نزیكەی‮ ‬3.7 ‮ ‬ملیۆن پەنابەری‮ ‬سوریا لەنێو خاكی‮ ‬توركیا نیشتەجێن،‮ ‬لەو بارەوە توركیا چەندین جار دووپاتی‮ ‬كردووەتەوە كە لە توانایدا نییە پەنابەری‮ ‬دیكە لەخۆ بگرێت‮. ‬بە پێی‮ ‬رێككەوتننامەیەك لە ساڵی‮ ‬2016 ‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئەوروپا‮ ‬یارمەتی‮ ‬و هاوكاری‮ ‬بەبڕی‮ ‬چەندین ملیار‮ ‬یۆرۆ رەوانەی‮ ‬توركا دەكات لە بڕی‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەنقەرە رێگری‮ ‬لە كۆچی‮ ‬پەنابەران بۆ وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا بكات‮. ‬بەرپرسە باڵا سەربازییەكەی‮ ‬توركیا گوتی،‮ ‬ئەو ژمارە زۆرەی‮ ‬پەنابەران لە توانای‮ ‬هیچ وڵاتێكدا نییە بە تەنیا بەرگەی‮ ‬بگرێت‮. ‬هاوكات ئاژانسی‮ ‬دەمیر ئۆران لە چەند دیمەنێكدا بڵاویكردەوە كە بە سەدان پەنابەری‮ ‬سوری‮ ‬و عێراق و پاكستانی‮ ‬و مەغریبی‮ ‬روویان كردووەتە سنورەكانی‮ ‬باكوری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬توركیا و رووەو‮ ‬یۆنان و بولگاریا بەڕێوەن‮ .‬بە پێی‮ ‬رێككەوتنەكەی‮ ‬ساڵی‮ ‬2016، یەكێتی‮ ‬ئەوروپا هاوكاری‮ ‬پێكەش بە توركیا دەكات لە بەرانبەردا توركیا رێگە لە كۆچكردنی‮ ‬پەنابەران بەرەو وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا بگرێت،‮ ‬جێی‮ ‬زانینە زۆربەی‮ ‬پەنابەران لە شەڕ‮ ‬و كوشتار و هەژاری‮ ‬لە وڵاتەكانیان لە ئاسیا و رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست و ئەفریقیا رایانكردووە،‮ ‬نزیكەی‮ ‬یەك ملیۆن پەنابەر گەیشتوونەتە وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا‮.‬

‮‬لەگەڵ توندتر بوونی‮ ‬شەڕ‮ ‬و كوشتار لە چەند ناوچەیەكدا‮ ‬،‮ ‬رێكخراوی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان پێشبینی‮ ‬كرد كە كارەساتی‮ ‬مرۆیی‮ ‬رووبدات‮ ‬،‮ ‬بە شێوەیەك جگە لە كوژرانی‮ ‬سەربازە توركەكان‮ ‬،‮ ‬تەنیا لە مانگی‮ ‬شوبات‮ ‬134‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬سڤیل كوژراون لەنێوانیاندا‮ ‬44 ‮ ‬منداڵی‮ ‬تێدایە جگە لە رووخانی‮ ‬قوتابخانە و نەخۆشخانە لە ناوچەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬و كوشتار.جێی‮ ‬باسە چەند مانگێكە سوپای‮ ‬سوریا بە پاڵپشتی‮ ‬سوپای‮ ‬روسیا هەوڵ دەدات فراوانترین ناوچە بخاتەوە ژێر كۆنترۆڵی‮ ‬خۆی‮ ‬كە لە ژێر كۆنترۆڵی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆنی‮ ‬سوریا دابوو.توركیاش كە ئەندانی‮ ‬پەیمانی‮ ‬ناتۆیە رازی‮ ‬نیە و پاڵپشتی‮ ‬ئۆپۆزیسیۆنی‮ ‬سوریا دەكات‮. ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە ویلایەتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا رایگەیاند كە نیگەرانە لبەرامبەر پێشهاتەكانی‮ ‬ئیدلب و هێرشە ئاسمانییەكەی‮ ‬سوپای‮ ‬سوریا و كوژرانی‮ ‬سەربازە توركەكان‮. ‬هاوكات ئەنتۆنیۆ گۆتێرێسی‮ ‬ئەمینداری‮ ‬گشتی‮ ‬نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان ئەو پەڕی‮ ‬نیگەرانی‮ ‬نیشاندا لە هەمبەر ئاڵۆزبوونی‮ ‬رەوشەكە لە ئیدلب‮.‬