‬سوورە مەرگەیی
بارەگای‮ ‬بارزانی‮ ‬بە هۆی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا و بۆ سەلامەتی‮ ‬خەڵك داوا دەكات ئەمساڵ بە بۆنەی‮ ‬وەفات و لە دایكبوونی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر رێوڕەسمی‮ ‬جەماوەری‮ ‬بۆ سەر مەزاری‮ ‬نەمران ساز نەكرێ‮. ‬دیارە رۆژی‮ ‬لە دایكبوونی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لە‮ ‬14ی‮ ‬ئازاری‮ ‬ساڵی‮ ‬1903و وەفاتی‮ ‬لە‮ ‬1ی‮ ‬ئازاری‮ ‬ساڵی‮ ‬1979‮ ‬دەكەونە مانگی‮ ‬ئازارەوە،‮ ‬ئەو مانگە بۆ كورد و بزووتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬كورد هەم ئازارە و هەم ئازارشكێن،‮ ‬14ی‮ ‬ئازار‮. ‬ئازارشكێنە كە رۆژی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬هزر و بیری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و هەڵوێستی‮ ‬شۆڕشگێڕی‮ ‬و بەرگری‮ ‬لە كوردستان و رەتكردنەوەی‮ ‬ژێردەستەیی‮ ‬بوو،‮ ‬چونكە بەر لەو لە دایكبوونە كورد پەرتەوازە و بێ رابەر بوو،‮ ‬بەو لە دایكبوونە كورد توانی‮ ‬بكەوێتەوە سەر رێڕەوەی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬كە تا ئەوكات دوژمنان توانیبوویان بە لاڕێیدا بەرن‮. ‬رۆژی‮ ‬وەفاتیشی‮ ‬رۆژێكی‮ ‬بە ئازارە،‮ ‬چونكە لەو رۆژەدا گەورەترین رابەر و پێشەوای‮ ‬كوردایەتی‮ ‬ماڵئاوایی‮ ‬لە چیا و لە سەنگەرەكانی‮ ‬بەرگری‮ ‬لە كورد و لە تەواوی‮ ‬شۆڕشگێڕان و سەربەخۆخوازانی‮ ‬كوردستان كرد،‮ ‬ئەو وەفاتە لە كاتێكدا بوو كورد نەك هەر لە باشوور،‮ ‬بەڵكو لە بەشەكانی‮ ‬تریش پێویستییان بە رابەر و پێشەوایەكی‮ ‬ئەزمووندیدەی‮ ‬وەك بارزانی‮ ‬نەمر بوو،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا رێباز و كەلتوورێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانی‮ ‬وای‮ ‬بۆ جێهێشتووین كە پابەندبوون پێیەوە وەك ئەوە وایە بارزانی‮ ‬نەمر لە ژیاندابێ و وەفاتی‮ ‬نەكردبێ‮. ‬وەك لە پەیامەكەی‮ ‬بارەگای‮ ‬بارزانیدا هاتووە لەم بارودۆخەی‮ ‬ئێستادا ئەنجام نەدانی‮ ‬رێوڕەسم بۆ سەر مەزاری‮ ‬نەمران ئامانج لێی‮ ‬سەلامەتی‮ ‬گیانی‮ ‬هاووڵاتیانە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬منیش دەمەوێ لە پەیامەكەمدا بیڵێم‮: ‬هاوڕا و پابەند دەبین بە بڕیاری‮ ‬بارەگای‮ ‬بارزانی،‮ ‬ئەوەی‮ ‬گرنگە هەر كوردپەروەرێك لە رۆژی‮ ‬وەفات و رۆژی‮ ‬لە دایكبوونی‮ ‬پەیامی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬هەیە و پەیامەكەش پابەندبوونە بە رێبازەكەیەوە،‮ ‬وەك پێشتر گوتم رۆژی‮ ‬لە دایكبوونی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر رۆژی‮ ‬لە دایكبوونی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و شۆڕشگێڕی‮ ‬و هەڵوێستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانییە،‮ ‬گرنگە لەو رۆژەدا هەر‮ ‬یەكە و لە شوێنی‮ ‬خۆمانەوە بەڵێنی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬بدەین و سووربین لەسەر هەڵوێستە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەكان و بەدیهێنانی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كە ئامانجی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بوو،‮ ‬رۆژی‮ ‬وەفاتیشی‮ ‬بەڵێندان و پابەندبوونمانە بە رێبازە پیرۆزەكەی،‮ ‬گرنگە ئەو بەڵێنە بەرینە سەر و پابەند بین بەو رێبازەوە كە هەموو هیوا و ئاواتەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬لە خۆیدا كۆ كردوونەوە‮.‬