سیامند سێلكی
مخابن تا ئێستا وەكو پێویست نەمانتوانیوە لەڕووی‮ ‬فكری‮ ‬و تیوریەوە پێناسەیەكی‮ ‬ڕاست و واقعی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بكەین‮. ‬هێشتا نەمانتوانیوە‮ ‬بەشێوازێكی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬و زانستی‮ ‬شیكردنەوە بۆ ئەو بنەما فكریانە بكەین كە‮ ‬ڕێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر وەكو قوتابخانەی‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬و كوردایەتی‮ ‬لەسەری‮ ‬بنیاتنراوە‮. ‬

‮ ‬هێشتا نەمانتوانیوە وەكو پێویست لەسەر بنەمای‮ ‬ئاڕگومێنت و خستنەڕووی‮ ‬بەڵگەی‮ ‬زیندووەوە دونیا بینی‮ ‬مەلا مستەفا بۆ بنیاتنان و بەڕێوەبردنی‮ ‬ژیان‮ ‬،بخەینە پێش چاوی‮ ‬نەوەی‮ ‬نوێی‮ ‬گەلەكەمان‮. ‬كەم تەرخەمین لەوەی‮ ‬كەنەمانتوانیوە وەكو فەلسەفەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬كار بۆ نوسینەوەو بەدیكومێنتكردنی‮ ‬فەرهەنك و كەلتووری‮ ‬خەباتگێڕانەی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بكەین‮ .‬تا وەكو سەرچاوەیەكی‮ ‬دەولەمەند لەبواری‮ ‬زانستی‮ ‬و پەروەردەییدا بكەوێتە بەردەستی‮ ‬نەوەی‮ ‬نوێ و سودی‮ ‬لێی‮ ‬ببینن‮. ‬هەڵبەت تا ئەوە نەكەین ناتوانین لەبواری‮ ‬فكریدا‮ ‬ڕێبوارانی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێبازە پیرۆزە پەروەردە بكەین و پێ بگەینین‮. ‬كاتێك پەروەردەش نەبوو‮ ‬ئەستەمە لەئەزمونی‮ ‬حوكمڕانیدا بتوانین پابەندی‮ ‬ئەو بنەما فكریانە بین كەڕێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر لەسەری‮ ‬ئاڤاكراوە‮. ‬بێ گومان ئەمە چەند ئەركێكی‮ ‬پیرۆزە دوو هێندەش كارێكی‮ ‬قورس و گرانە‮. ‬بۆیە من لەو ئاستەدا نیم كە بتوانم لەم بارەوە پێناسەیەكی‮ ‬راست بۆ‮ ‬ڕێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بكەم‮ ‬یان لەڕووی‮ ‬زانستیەوە شیكردنەوە بۆ بنەما فكریەكانی‮ ‬بكەم،‮ ‬بەڵام وەكو ئەركێك و لەیادی41 ‮ ‬ساڵەیی‮ ‬وەفاتی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمردا بەپێویستم زانی‮ ‬لەڕێگای‮ ‬گێڕانەوەی‮ ‬بەسەرهاتێكی‮ ‬ڕاستەقینەدا كە لەسەردەمی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلولدا‮ ‬ڕوویداوە‮ . ‬نەوەی‮ ‬نۆێی‮ ‬گەلەكەمان بەو‮ ‬ڕۆئیاو دونیابینیە ئاشنا بكەم كە ئەو‮ ‬ڕابەرە مەزنە بۆ بنیاتنان و بەڕێوەبردنی‮ ‬ژیان هەی‮ ‬بوو‮ . ‬هەڵبەت‮ ‬ڕووداوەكە گوزارشت لەیەكێك لەو بنەمای‮ ‬فكریانە دەكات كە وەكو بنەمایەكی‮ ‬نەگۆڕو چەسپاو لەڕێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمردا جێگیركراوە‮. ‬ئەویش دادپەروەری‮ ‬كومەڵایەتیە‮ . ‬بێ گومان كاتێك دەچینە ناو بەسەرهاتەكەو بەوردی‮ ‬لێی‮ ‬دەڕوانین‮ ‬،‮ ‬ئەوكات گەورەیی‮ ‬و عەزەمەتی‮ ‬مەلا مستەفا بومان دەردەكەوێت و‮ ‬،‮ ‬هەست بەوە دەكەین كە دونیابینی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر بۆ بەڕێوەبردنی‮ ‬ژیان بەگشتی‮ ‬دونیابینیەكی‮ ‬كراوەو مودێڕن و سەردەمیانە بووە‮ .‬هەمیشە بەدیدو تێڕوانینێكی‮ ‬مرۆڤ دوستانەو لەسەر بنەمای‮ ‬پاراستنی‮ ‬بەها مرۆڤایەتیەكان مامەڵەو سەرەدەری‮ ‬لەگەڵ پێشهات و‮ ‬ڕووداوەكاندا كردوە‮. ‬لێرەدا دەگەڕێینەوە سەر كڕۆكی‮ ‬باسەكەمان كە دادپەروەریە لەڕێبازی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمردا‮. ‬هەروەك لەسەروە ئاماژەمان پێ كرد‮ ‬،‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر وەكو‮ ‬ڕابەڕێكی‮ ‬ئازادیخوازو شۆرشگێر بڕوایەكی‮ ‬تەواوی‮ ‬بەچەسپاندنی‮ ‬عەدالەتی‮ ‬كومەڵایەتی‮ ‬هەبوو‮ . ‬بویە لەهەموو وێستگەكانی‮ ‬تێكوشان و خەباتی‮ ‬شۆرشگێڕانەدا‮ .‬هەركاتێك دەرفەتی‮ ‬بوی‮ ‬ڕەخسابێ هەوڵیداوە بەكردەوە دادپەروەری‮ ‬كومەڵایەتی‮ ‬لەو شوێنانە جێگیر بكات كە لەژێر دەسەڵاتی‮ ‬شۆرش و پێشمەرگەدا بوون‮ .‬وە بەردەوام ئامۆژگاری‮ ‬هەڤاڵ و هاوسەنگەرو پێشمەرگەكانی‮ ‬كردوە كە لەگەل‮ ‬یەكترو خەڵك و تەنانەت دیلەكانی‮ ‬دۆژمنیشدا دادپەروەرانە‮ ‬ڕەفتار بكەن‮ .‬لەم بارەوە پێشمەرگەو خەباتگێڕی‮ ‬ماندونەناس‮ ‬مام زێڕودەگێڕێتەوەو دبێژیت‮ .‬لەسالی‮ ‬1962‮‬داو لەسەرەتایی‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬شۆرشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلولدا‮ .‬بەفەرمانی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر ئێمە وەكو مەفرەزەیەكی‮ ‬پێشمەرگە لەنزیك سێ گوشەی‮ ‬سنوری‮ ‬نێوان ئێران و توركیاو ئێراق جێگیركراین‮.

لەو سەردەمەدا شۆرش لەبواری‮ ‬ئیمكاناتی‮ ‬مادیەوە هیچی‮ ‬لەبەردەست نەبوو‮ ‬،تا بتوانێت پێداویستیەكانی‮ ‬پێشمەرگە وەكو جل و بەرگ دابین بكات‮ .‬دوو ساڵیش بوو ئێمە لەمال و خێزانەكانمانەوە دوور كەوتبووینەوە‮ .‬لەو هەموو ماوەیەدا پێلاو جل و بەرگی‮ ‬پێشمەرگە بەشێوەیەك دڕا بوون‮ ‬كە چیتر بەكەڵكی‮ ‬لەپێكردن و لەبەركردنیان نەمابوو.تەنانەت ماوەیەك بوو چەند پێشمەرگەیەك بەپێخواسی‮ ‬دەگەڕان‮.

‬بارودوخەكە بەڕادەیەك خراپ بوو‮ ‬،كەچیتر نەدەكرا تەحەمولی‮ ‬بكەین‮  بۆیە من وەكو بەرپرسی‮ ‬ئەو مەفرەزەیە بیرم لەوە كردەوە تا‮ ‬ڕێگایەك بدۆزمەوە بۆ دابینكردنی‮ ‬جل و بەرگ و پێلاو بۆ پێشمەرگەكان‮ .‬هیچ‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬وام شك نەبرد كەبتوانم جل و بەرگ بۆ پێشمەرگەكان پەیدا بكەین‮ .‬تاكە‮ ‬ڕێگا ئەوەبوو كە لەڕێگایەكی‮ ‬نادروستەوە ئەو كارە بكەم‮ . ‬ئەمەش زۆر مەترسیدار بوو،‮ ‬چونكە‮ ‬دەم زانی‮ ‬ئەگەر مەلا مستەفا لێی‮ ‬ئاگادار بكرێتەوە،‮ ‬ئەوە بەتووندترین شێوە سزامان دەدات،‮ ‬دوو ئەسپی‮ ‬هاووڵاتییەكم فرۆشت،‮ ‬دوای‮ ‬فرۆشتنیان پارەكەیان بۆ هێنامەوە‮ .‬بەو پارەیە جل و بەرگ و پێلاوم بۆ بیست پێشمەرگە دابینكرد‮. ‬دوای‮ ‬چەند‮ ‬ڕۆژێك‮ ‬لەپڕ‮ ‬مەلا مستەفا سەردانی‮ ‬كردین‮. ‬بینیم جل و بەرگ و پێلاوی‮ ‬مەلا مستەفاو ئەو پێشمەرگانەی‮ ‬لەگەڵیدان،‮ ‬هێشتا ئەو پێلاو جل و بەرگانەبوون كە پێش دوو سال لەبەریاندابوو،‮ ‬بارودوخیان زۆر لەو بارودوخە خراپتر بوو كە بەر لەفرۆشتنی‮ ‬ئەسپەكان ئێمە هەمان بوو‮ .‬مەلا مستەفا بەر لەوەی‮ ‬بۆ حەسانەوە دابنیشێت بەوردی‮ ‬لەهەموومانی‮ ‬ڕوانی‮. ‬بینی‮ ‬هەموومان جل و بەرگ و پێلاوی‮ ‬نوێمان هەیە‮. ‬ئەمە بۆ مەلا مستەفا جێگای‮ ‬گۆمان بوو‮. ‬بۆیە‮ ‬ڕووی‮ ‬لەمن كردو فەرموی‮: ‬خێرە ئەم جل و بەرگە نۆێیەتان لەكوێ هێناوە؟‮! ‬منیش گوتم ئەزبەنی‮ ‬جارێ دانیشە ئیسراحەتێك بكە ئینجا پێتان دەلێم‮ .‬مەلامستەفا بەو وەلامەی‮ ‬من گومانێكی‮ ‬زیاتری‮ ‬بۆ دروست بوو‮ .‬بۆیە فەرموی‮: ‬دانانیشم تا‮ ‬ڕاستیەكەم پێ نەلێی‮ .‬من زانیم قەوماو ناتوانم‮ ‬ڕاستیەكە نەبێژم‮ . ‬بۆیە گوتم ئەزبەنی‮ ‬جل و بەرگی‮ ‬ئێمەش وەكو جل و بەرگی‮ ‬جەنابتان و ئەو پێشمەرگانەی‮ ‬لەگەلتانن كەلكی‮ ‬لەبەركردن و لەپێكردنیان نەمابوو‮ .‬بۆیە بەناچاری‮ ‬كەگوتم بەناچاری‮ ‬یەكسەر گۆپالەكەی‮ ‬بەرز كردەوەو ویستی‮ ‬لێم بدات‮ .‬باش بوو پێشمەرگەیەك بەتەنیشتیەوە بوو نەی‮ ‬هێشت لێم بدات و پێی‮ ‬گوت ئەزبەنی‮ ‬تكایە‮ ‬ڕێگای‮ ‬پێ بدە با قسەكانی‮ ‬تەواو بكات‮ .‬ئەوەبوو مەلا مستەفا فەرموی‮: ‬قسەكانت تەواو بكە‮ .‬منیش بەسەرهاتەكەم وەكو خۆی‮ ‬بوی‮ ‬گێڕایەوە‮ .‬دواتر مەلا مستەفا فەرموی‮ : ‬من لەئازارو مەینەتیەكانی‮ ‬ئێوەو هەموو پێشمەرگە تێ دەگەم و‮ ‬،دەزانم لەناچاری‮ ‬ئەو كارەتان كردوە‮ .‬بەلام دەبێت ئەوەش بزانن ئێمە كە ئەم چەكەمان كردوتە شان بۆ ئەوەنیە كە زوڵم و زۆرداری‮ ‬لەخەلكی‮ ‬خۆمان بكەین،‮ ‬بەڵكو بۆ ئەوەیە تا زوڵم و زۆرداری‮ ‬لەسەر گەلی‮ ‬كورد لابەرین‮ ‬،تا لەولاتی‮ ‬خۆیدا بەئازادی‮ ‬و سەربەرزی‮ ‬بژیت‮.‬

لەبەر ئەوە ئەم‮ ‬ڕێگایەی‮ ‬ئێمە گرتوومانەتەبەر‮ ‬ڕێگایەكی‮ ‬پیرۆزە‮ .‬بەلام سەخت و دژۆارە‮. ‬بۆیە تكایەكی‮ ‬برایانەتان لێ دەكەم ئەوەی‮ ‬ناتوانێت تەحەمولی‮ ‬باری‮ ‬گرانی‮ ‬پێشمەرگایەتی‮ ‬بكات‮ ‬،با بگەڕێتەوە ناو مال و خێزانەكەی‮ .‬چونكە ئەگەر لەبرسانیش بمرن من‮ ‬ڕێگا نادەم نانێكیش بەزۆری‮ ‬لەخەلك بستێنن‮. ‬ئێستاش بڕوون خاوەنی‮ ‬ئەسپەكان ببیننەوەو بێننە لام تا داوای‮ ‬لێبوردنی‮ ‬لێ بكەم‮ . ‬لێرە ناڕووم تا نەی‮ ‬هێننە لام‮.‬

ئێمە بێ دواكەوتن لەسەر ئەمری‮ ‬مەلا مستەفا چووینە لا خاوەنی‮ ‬ئەسپەكان و هێنامانە لای‮ ‬بارزانی،‮ ‬مەلا مستەفا زۆر‮ ‬ڕێزی‮ ‬لێگرت و دواتر‮ ‬ڕووداوەكەی‮ ‬وەكو خۆی‮ ‬بوی‮ ‬باسكردو فەرموی‮ : ‬ئەو ئەسپانەیان بۆ من هێناوە‮ .‬بۆیە داوای‮ ‬لێبوردنتان لێ دەكەم‮ . ‬ئێستا هیچیم نیە پێتان بدەم بەلام بەلێنتان پێ دەدەم هەر كاتێك پارەم هاتە دەست لەجیاتی‮ ‬ئەو دوو ئەسپە پارەی‮ ‬چوار ئەسپتان بۆ دەنێرم‮. ‬خاوەنی‮ ‬ئەسپەكان كەسێكی‮ ‬كوردپەروەرو دلسۆز بوو‮ .‬گوتی‮: ‬ئەزبەنی‮ ‬من نگەرانی‮ ‬ئەوە بووم پێم وابوو كەسێكی‮ ‬خراپكارو نامستەحەق ئەسپەكانمی‮ ‬بردووە،‮ ‬بەلام تازە كە زانیم بۆ پێشمەرگە بووە لەدڵەوە هەست بەخوشحالی‮ ‬دەكەم و هیچیشم ناوێ‮ . ‬مادام پێشمەرگە لەپێناو ئێمەدا شەڕ‮ ‬دەكات،‮ ‬ئەركی‮ ‬ئێمەیە پێداویستیەكانیان دابین بكەین‮. ‬بۆیە ئێستا دەچمەوە مالەوەو ئەو مەڕومالاتەی‮ ‬كە هەمانە نێوەیان بۆ پێشمەرگە دێنم‮ . ‬مەلا مستەفا لەوەڵامدا فەرموی‮: ‬زۆر سوپاستان دەكەین‮. ‬هیچمان ناوێ تەنها داوای‮ ‬ئێمە ئەوەیە بەگەورەیی‮ ‬خوتان بمان بوورن كە ئەو‮ ‬غەدرەمان لەئێوە كردووە‮. ‬لەزووترین كاتیشدا پارەی‮ ‬چوار ئەسپتان بۆ دەنێرین‮. ‬لەمەبەدواوەش ئەگەر كەسێك‮ ‬غەدرو زوڵمی‮ ‬لەئێوەو خەڵكی‮ ‬ناوچەكە كرد بەزووترین كات ئاگادارم بكەنەوە‮. ‬دوای‮ ‬ئەمە مەلا مستەفا خودا حافیزی‮ ‬لەئێمەو خاوەنی‮ ‬ئەسپەكان كردو گەڕایەوەدەڤەری‮ ‬باڵەكایەتی‮ .‬پاش سێ مانگ پارەی‮ ‬چوار ئەسپی‮ ‬باشی‮ ‬بۆ خاوەنی‮ ‬ئەسپەكان گەڕاندەوە‮.‬