وەیسی‮ ‬سەعید وەیسی‮ ‬
هەموو ساڵێ لە1‮-‬3‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮ ‬یادی‮ ‬یەكێ لە‮ ‬ڕۆژە خەمناكەكان دەكاتەوەكە لە‮ ‬ڕۆژێكی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬دا لە سالی‮ ‬1979دیارترین سەركردەی‮ ‬بزوتنەوەی‮ ‬رزگاریخوازی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان‮ ‬مەلا مستەفا بارزانی‮ ‬ماڵئاوایی‮ ‬یەكجارەكی‮ ‬كرد‮.‬

لە دەست دانیدا لەكات وساتی‮ ‬ئەوكاتدا گەورەترین زیان بەرگەلی‮ ‬كوردستان كەوت چونكە كورد‮ ‬ڕێبەڕیكی‮ ‬مەزنی‮ ‬لەدەستدا كە هەموو ژیان و تەمەنی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ ئازادی‮ ‬و‮ ‬ڕزگاری‮ ‬گەلەكەی‮ ‬بەخت كرد تاهاوشانی‮ ‬گەلانی‮ ‬تری‮ ‬دونیا بەسەر فرازی‮ ‬لەسەر خاكی‮ ‬پێرۆزی‮ ‬كوردستان بژین و هیچ كات ژێر دەستە وبێ خاوەن نەبێت بۆیە مێژووی‮ ‬گەلەكەمان بەبێ ناو و‮ ‬یادی‮ ‬بارزانی‮ ‬هیچ نرخێكی‮ ‬نییە كەپتر لەنیوسەدە‮ ‬یە بژافی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬هاوشانە لەگەل ناوی‮ ‬بارزانی‮ ‬و ێرای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەناسكترین و دژوارترین قۆناغ‮ ‬دا رێبەرایەتی‮ ‬گەورەترین شۆرشی‮ ‬كرد و هەمووچین وتوێژەكانی‮ ‬كۆمەلی‮ ‬كوردەواری‮ ‬بۆیەك ئامانج ومەبەست كۆكردنەوە كەسەرەنجام دووژمنانی‮ ‬ناچاركرد كەدان بەمافی‮ ‬گەلەكەمان دابنێن ورێكەوتنامەێكی‮ ‬مێژوویشیان لەگەل مۆركرد هەموو ئەمانەش وای‮ ‬كرد بارزانی‮ ‬نەمر بۆ هەتا هەتایە ببێتە سیمبولی‮ ‬خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان لەپێناوئازادی‮ ‬كوردستان بۆیەش هەموو دەم دوژمنان لە هەوڵی‮ ‬پیلان گێری‮ ‬دابوون‮ ‬بۆ لەناوبردنی‮ ‬كەرووداوی‮ ‬هەوڵی‮ ‬تیرۆركردنی‮ ‬بارزانی‮ ‬لەرێكەوتی‮ ‬29-9-1970‮ ‬لەرێگای‮ ‬چەندكەسێكی‮ ‬بەكرێگیراو بەجل وبەرگی‮ ‬مەلایەتی‮ ‬بەڵگەی‮ ‬ئەم راستیەیەكە سوپاس بۆ خوای‮ ‬گەورە بە شێوازێكی‮ ‬سەرسورهێنەر‮ ‬ڕزگاری‮ ‬بو،و بەڵام هەموو ئەمانەش نەبوونە بەربەست تا لە داوا كردنی‮ ‬مافی‮ ‬ڕەوای‮ ‬گەلەكەی‮ ‬پاشگەز ببێتەوە كەلەژێر رۆشنای‮ ‬ئەم رووداوەشدا گەورەیی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمریش بەدەركەوت كەئامادە نەبوو بەهیچ جۆرێك شەر لەسەرخودی‮ ‬ئەودا بكرێت بەڵكو فەرمانیدا گەرشەڕ‮ ‬بكرێتەوە دەبێت لەسەر كەركووك وخانەقین وشەنگال بێت كە ئەمەش دیاترین خەسلەتی‮ ‬سەركردەی‮ ‬كارێزمایە كە هەمیشەئامادەیە لەپێناوئازادی‮ ‬گەلەكەی‮ ‬داخۆی‮ ‬بەخت بكات بۆی‮ ‬گەرهەلوەستەێك بكەین بۆمان دەردەكەوێت دوای‮ ‬41‮ ‬سال تێ پەربوون بەسەر كۆچ كردنەكەیدا هێشتا‮ ‬ڕێباز و فەلسەفە و قوتابخانەكەی‮ ‬هەر‮ ‬بە زیندووی‮ ‬مایتەوە وكاریگەری‮ ‬لەسەرهزروبیری‮ ‬كوردستانیان هەیە بەدڵنیایەوە هەر ئەمەش فاكتەری‮ ‬بە نەمر مانەوەی‮ ‬ناوی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمرە بۆیە گەر نەتەوەیەكانی‮ ‬دونیا شانازی‮ ‬بە سەركردەكانیانەوە بكەن ئەوا گەلی‮ ‬كوردستانیش مافی‮ ‬خۆیەتی‮ ‬هەموو كات شانازی‮ ‬بە مەلا مستەفا بارزانیەوە بكات كە روحی‮ ‬بەرخودان و تێكۆشانی‮ ‬بەهەموو نەتەوە ئایین و ئاینزاكانی‮ ‬كوردستان بەخشی‮ ‬لێرەوە دەگەینە ئەودەرەنجامەی‮ ‬كەگەلی‮ ‬كوردستان ساڵانە وەفادارە لەبەردەم بە زیندوو هێشتنەوەی‮ ‬یادی‮ ‬نەمران بۆ دووپاتكرنەوەی‮ ‬پەیمان و وەفاداری‮ ‬بۆرێبازەكەیان بەمەش دەردەكەوێ‮ ‬كە بارزانی‮ ‬نەمر مولكی‮ ‬هەموو خەڵكی‮ ‬كوردستانە چونكە بەبێ ناوی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر زۆر ئەستەمە باس لە مێژوو و خەبات و تێكۆشانی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بكرێت كە تا هەتایە ناوی‮ ‬بارزانی‮ ‬بە نەمری‮ ‬لە دڵ و ویژدانی‮ ‬كوردستانیان دەمێنێتەوە‮.‬
لەم‮ ‬یادەدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی‮ ‬پاكی‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر‮ ‬
سڵاو لە قوتابخانە و رێباز و رێبوارانی‮ ‬رێبازی‮ ‬بارزانی