سەرۆک بارزانی رایدەگەیەنێت، کە هەرێمی کوردستان تێبینیی لەسەر کەسایەتیی و شێوازی دیاریکردنی محەمەد عەللاوی، راسپێردراو بە پێکهێنانی حکوومەتی عێراق هەیە.
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی زاگرۆسی عه‌ره‌بی، باسی له چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی ئێستای هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه كردووە.
سه‌رۆك بارزانی رایگه‌یاندووە، خۆپیشاندانه‌كانی ئێستا په‌رچه‌كرداری شكسته‌كانی رابردوون و پێویسته كار له‌سه‌ر چاككردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌كان بكه‌ن، كه بوونه‌ته هۆی ئه‌و شكستانه، ”له سه‌ره‌تاوه پشتیوانیی خۆمان بۆ خۆپیشانده‌ران و داوا ره‌واكانیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوامان كردووه، چاره‌سه‌ره‌كه ئاشتییانه بێت و رێگه به كه‌سانی هه‌ڵپه‌رست نه‌ده‌ن سواری شه‌پۆله‌كه ببن“.
سه‌رۆك بارزانی ئامادەیی هه‌ولێری بۆ میوانداریکردنی کۆبوونەوەی نێوان لایەنە سیاسییەکان و خۆپیشاندەرانی عێراقی بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گونجاو و ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا، نیشانداوە.
سه‌رۆك بارزانی له باره‌ی محه‌مه‌د تۆفیق عه‌للاوی و میكانیزمی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، رایگەیاندووە، میكانیزمی ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كانی حكوومه‌تی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد عەللاوی سه‌ركه‌وتوو نییه و قه‌بووڵ ناكرێت، ”پێویسته كار له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات بۆ پێكهێنانی كابینه و ده‌ستنیشانكردنی وه‌زیره‌كان، هه‌موو سه‌رپێچییه‌كیش ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌بنه هۆی پێشێلكردنی مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق“.
لەبارەی پەراوێزخستنی پێکهاتە و لایەنە عێراقییەکان لەلایەن محەمەد عەللاوییەوە، سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە، کورد و سووننه و ژماره‌یه‌كی زۆر له شیعه‌كان له‌و شێوازه‌ی عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی رازی نین، چونكه ”گوایە به‌ناوی سه‌ربه‌خۆیی و بێلایه‌نییەوە وه‌زیره‌كان ده‌ستنیشان ده‌كات، به‌ڵام دواتر به ئاره‌زووی خۆیان به‌كاریان ده‌هێنێت“.
لەبارەی بێلایەنیی وەزیرەکانی کابینەی عەللاوی، سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە، ئەو شێوازە بیدعەیەکی نوێیە و راست نییە، وەزیرەکان لەلایەن ئەوانەوە دەستنیشان دەکرێن، کە عەللاوییان بۆ ئەو پۆستە دیاری کرد.
لەبارەی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە، هەرێمی کوردستان تێبینیی لەسەر کەسایەتیی و شێوازی دیاریکردنی محەمەد عەللاوی و ئەندامانی کابینەکەی، هەیە.
سه‌رۆك بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە عەللاوی ناتوانێ رێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتەکەی بەسەر ئەو لایەنانەدا بسەپێنێت، کە بەشێک نین لە رێککەوتنەکەی.
له باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و مه‌ترسییه‌كانی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە، سه‌رۆك بارزانی جەختی لەوە کردووەتەوە، کە داعش هێشتا مەترسییە و هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جددییه بۆ سه‌ر عێراق و هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكشێنه‌وه، ئه‌وا رێكخراوه‌كه جارێكی دیكه و به هێزێكی زیاتره‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ”بۆیه بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، بڕیارێكی چاره‌نووسسازه و نابێت بكه‌وێته ژێر هه‌ست و سۆز و موزایه‌دات”.
لەبارەی ململانێ دەرەکییەکان لەسەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان، سەرۆک بارزانی رایگەیاندووە، ”نابێ عێراق، یان هه‌رێمی كوردستان ببێته گۆڕه‌پانی ململانێی ئه‌مه‌ریكی – ئێرانی، پێویستە عێراق راسپارده‌كانی ئێران، یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه ره‌ت بكاته‌وه”.
سەرۆک بارزانی لەبارەی دەستکاریکردنی دەستووری عێراق، رایگەیاندووە، ”ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌مواری ده‌ستووریین ئه‌گه‌ر ئامانج لێی ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و چاكسازی بێت، به‌ڵام به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئه‌و كاره ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر ببێته هۆی زیانگه‌یاندن به مافه‌كانی گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان و دیموكراسیه‌ت”.










