خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین:-
ئەم هەفتەیە لەگەڕی پازدەهەمینی خولی نایابی كوردستان چەندین یاری گرینگ بەرێوەچوو،لەگرینگترین یاریشدا هەردوو دێربی هەولێر و برایەتی لەیاریگای فرەنسۆ هەریری بەرێوەچوو، یارییەكە بەیەكسانبوونی هەردوو یانە بەگۆڵێك كۆتایی هات و هەردوولا بەخاڵێكی یارییەكە رازی بوون، بەم ئەنجامە یانەی هەولێر بەكۆكردنەوەی 18 خاڵ لەپلەی حەوتەمی رێزبەندی خولەكەدا جێگیر بووە، لەبەرانبەردا یانەی برایەتی بەم یەكسانبوونە كۆی خاڵەكانی بوو بە 20 خاڵ هەرلە پلەی شەشەمی رێزبەندی خولەكە مایەوە.
لەیاری دووەمدا و لەسەریاریگای پیرمام هەردوو یانەی پێشمەرگەی هەولێر و زاخۆ بەیەكگەیشتن، یارییە لەكەش وهەوایەكی ساردا بەرێوەچوو، لەگێمی یەكەمدا هەردوولا بەشێوەیەكی مامناوەندی یارییان دەكرد، بەتایبەتی تیپی خاوەن یاریگا هێرشەكانی زیاتر دەبیندران بەپێچەوانەی تیپی میوان، یاریزانانی پێشمەرگەی هەولێر چەند دەرفەتێكیان لەدەستدا بەمەبەستی گۆڵ تۆمار كردن، ئەوەبوو گێمی یەكەم بەبێ گۆڵ یارییەكە كۆتایی هات.
لەگێمی دووەمدا ڕاهێنەرانی هەردوو یانە پڵان و تاكتیكی یارییەكەیان گۆری، هەردوولا بۆ زوو گۆڵ تۆمار كردن هێرشیان دەكردە سەر گۆڵی یەكتر، زاخۆش چەند دەرفەتێكی ئاسانیان لەدەستدا كەدەیانتوانی ئەنجامی یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆیان یەكلابكەنەوە، بەڵام پەڵەكردن ورێگری هیڵی بەڕگری پێشمەرگەی هەولێر بووە ئاستەنگ لەبەردەم هێرشبەرەكانی تیپی میوان كەگۆڵ تۆمار بكەن، پاشان لەخولەكی 91ـی زیادكراوی یارییەكەدا لەرێگەی عومەر سەدام گۆڵی یەكەم وسەركەوتن تۆمار كرا، بەم ئەنجامە پێشمەرگەی هەولێر بەكۆكردنەوەی 25 خاڵ هاتەپێشەنگی یانەكان و یانەی نەورۆزی لەپێشەنگ دوورخستەوە.
رێزبەندی هەفتەی پازدەهەمینی خولی نایابی كوردستان لەپلەی یەكەم تاپلەی سێیەم بەمشێوەیە دەبێت: 1- پێشمەرگەی هەولێر 25خاڵ 2- نەورۆز 23 خاڵ 3- دهۆك 22 خاڵ.
فۆتۆ: پیشتیوان رەشید









