خه‌بات: ساسان دەروێش‮- هۆڵەندا‮:- ‬
لە نێو چەندین نەتەوەی‮ ‬جیاواز و نیشتەجێی‮ ‬هۆڵەندا،‮ ‬هەبوونی‮ ‬كۆمەڵە و‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬جیاواز‮ ‬بەخۆیان كە گوزارشت لە ناسنامە وكلتوری‮ ‬هەریەكەیان دەكات‮ ‬،‮ ‬بەفەرمی‮ ‬لە نێو هۆڵ وشوێنە گشتیەكان چالاكی‮ ‬هەمەچەشنە ئەنجام ئەدەن‮ ‬،‮ ‬بۆنە نیشتیمان و نەتەوەییەكانیان بەرزڕادەگرن،‮ ‬نەوەكانیان‮ ‬غافڵ ناكەن لە بوونی‮ ‬خۆیان‮ ‬،‮ ‬دیارە گەلی‮ ‬كوردیش لەنێو هەموو ئەم كلتورانەدا‮ ‬،‮ ‬بەپێی‮ ‬توانای‮ ‬خۆی‮ ‬و دەرفەتی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕەخسابێت بەهیمەتی‮ ‬دڵسۆزانی‮ ‬كورد و كوردستان‮ ‬،‮ ‬چرایەكیان داگیرساندەوە بۆ هیوا بوونی‮ ‬كورد و كۆكردنەوەیان لەژێر‮ ‬یەك چەتری‮ ‬نەتەوەیدا،‮ ‬ڕووناكیان خستۆتە‮ ‬سەر‮ ‬ناساندنی‮ ‬ناسنامەی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد،‮ ‬بۆ ئەو مەبەستەش‮ ‬15 ساڵ لەمەوبەر كۆمەڵەیەكی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و كلتوری‮ ‬لە چوارچێوەی‮ ‬یاساو‮ ‬ڕیساكانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬هۆڵەندا لە‮ ‬ڕۆژی‮ ‬خۆشەویستیدا لە‮ ‬14 /2/2005 بەفەرمی‮ ‬ماڵێكی‮ ‬بۆ هەموان ئاوەدانكرد،‮ ‬لەیەكێك لە شارۆچكەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬هۆڵەندا لە زیڤن بێرخن بەسەرپەرشتی‮ ‬لەتیف عومەری‮ ‬شاعیر و نووسەر وهاریكاری‮ ‬هاوژینەكەی‮ ‬خاتوو خۆشی‮ ‬و چەند برادەرێكی‮ ‬هونەر دۆست و ئەدەب دۆست بەمەبەستی‮ ‬خزمەتكردن بەكلتوری‮ ‬كوردی‮ ‬لە تاراوگە،‮ ‬كە لە ماوەی‮ ‬ڕابردووشدا چەندین چالاكی‮ ‬هەمەڕەنگی‮ ‬كلتوری‮ ‬كوردی‮ ‬و هۆڵەندای‮ ‬پێشكەشكردوە‮.

‬زۆرترین‮ ‬ڕەوەندی‮ ‬كوردی‮ ‬و هۆڵەندی‮ ‬لە ئامـێزی‮ ‬خۆی‮ ‬كردوە لە بۆنە نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەییەكانمان و چاڵاكی‮ ‬هەمەچەشنە بۆ ئەدەب و هونەر و ئافرەتان و منداڵان و وەرزش و گرێدانی‮ ‬دۆستایەتی‮ ‬كورد و هۆڵەندی‮ ‬و نەتەوەكانی‮ ‬تر تۆمارێكی‮ ‬جوانی‮ ‬پر لەسەروەری‮ ‬بۆخۆی‮ ‬و نەوەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬تۆماركردوە‮ ‬،‮ ‬بۆ بەرزڕاگرتن و مانەوە وپێشكەوتنی‮ ‬زیاتر بەبۆنەی‮ ‬15 ساڵ لە دامەزراندنی‮ ‬و‮ ‬ڕۆژی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬كوردی‮ ‬موردایك،‮ ‬ئێوارەیەك پڕ‮ ‬لە خۆشەویستی‮ ‬ودنیای‮ ‬شیعرومیوزیك وخوانێكی‮ ‬گشتیان‮ ‬سازكرد‮ ‬بەئامادەبوونی‮ ‬بەشێك لە‮ ‬ڕەوەندی‮ ‬كورد و هۆڵەندای‮ ‬،‮ ‬خاتوو دالیا ئەندامی‮ ‬دەستەیی‮ ‬كۆمەڵەكە بەخێرهاتنی‮ ‬هەموانی‮ ‬كردو دواتر وتەی‮ ‬كۆمەڵەكە لەلایەن لەتیف عومەری‮ ‬بەرپرس پێشكەشكرا،پاشان لە نێو دنیای‮ ‬شیعر و میوزیك و گۆڕانی‮ ‬و هەڵپەڕكێ و پرسیارو وەڵام لەسەر زانیاری‮ ‬گشتی‮ ‬و كوردەواری‮ ‬و خواردنی‮ ‬خوانێكی‮ ‬گشتی‮ ‬و كوردەواری‮ ‬لە خواردنە كۆنەكانی‮ ‬كورد‮ ‬وژەنینی‮ ‬عود لەلایەن بژار حەمدی‮ ‬هونەرمەند،‮ ‬یادی‮ ‬دامەزرانی‮ ‬15 ساڵەی‮ ‬كۆمەڵەكەیان پیرۆزكرد‮ ‬،‮ ‬لەمبارەیەشەوە لەتیف عومەری‮ ‬سەرپەرشتیاری‮ ‬كۆمەڵەكە بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات دوا‮: ‬پیرۆزبایی‮ ‬لە خۆمان و هەموو دڵسۆزانی‮ ‬ڕەوەندی‮ ‬كورد لە تاراوگە و هۆڵەندا دەكەم‮ ‬ئەگەر پشتگیری‮ ‬و بەدەنگەوە هاتنی‮ ‬ئەوان نەبێت هیچ كات نەمان دەتوانی‮ ‬مۆمی‮ ‬15 ساڵەی‮ ‬كۆمەڵەكەمان داگیرسێنین،‮ ‬ئێمەش چارەنووسمان وەك هەموو ئەو كۆمەڵەو‮ ‬ڕێكخراوە‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و كۆمەڵایەتیانەی‮ ‬هەبوون وماڵئاواییان كرد وجییان هێشتین،‮ ‬بەڵام بەهیمەتی‮ ‬هەموولایەك لەسەر پەیڕەوی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و كۆكردنەوەی‮ ‬هەموو‮ ‬ڕەنگ و دەنگەكان بە هەموو جیاوازییەكانەوە و خۆدۆزینەوەیان لەنێو كار و چالاكیەكان و دوور لە حیزباتی‮ ‬تەسك‮ ‬ڕەنگدانەوەیان هەبووە،‮ ‬لە ئێستاشدا لە خۆئادەكردنداین بۆ بەرز و پیرۆز‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬جەژنی‮ ‬سەری‮ ‬ساڵی‮ ‬كوردی‮ ‬و نەورۆز‮.‬