خه‌بات: ‬هەندرێن شێرزاد:-
دەكرێ بڵێین بە درێژایی‮ ‬ماوەی‮ ‬شەڕی‮ ‬نێوان رژێمی‮ ‬سووریا و گرووپە چەكدارە بەرهەڵستەكانی‮ ‬ئەم وڵاتە‮ ‬،‮ ‬ئەم رێگا نێودەوڵەتی‮ ‬و ستراتیژیە‮ ‬یەكێك بووە لە ئامانجەن هەرە سەرەكیەكانی‮ ‬سەرجەم لایەنە شەڕكەرەكان‮. ‬ئەمڕۆش دوای‮ ‬تێپەڕبوونی‮ ‬هەشت ساڵ بەسەر ئەو شەڕە‮ ‬،‮ ‬سوپای‮ ‬ئەسەد بە هاوكاری‮ ‬سوپای‮ ‬رووسیا خەریكە جارێكی‮ ‬دیكە كۆنترۆڵی‮ ‬ئەم رێگایە دەكاتەوە‮. ‬ئێم‮ ‬5 ئەو رێگا خێرایەیە كە دیمەشقی‮ ‬پایتەخت بە شاری‮ ‬حەلەب دەبەستێتەوە و لەلایەن سوریەكان بە رێگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬ناسراوە و لە راستیشدا ئێستا بە كلیلی‮ ‬كۆنترۆڵكردنەوەی‮ ‬تەواوی‮ ‬خاكی‮ ‬سووریا دادەنرێ‮.‬

هەشت ساڵ شەڕ
ساڵی‮ ‬2012 رژێمی‮ ‬ئەسەد قۆناغ‮ ‬بە قۆناغ‮ ‬كۆنترۆڵی‮ ‬ئەو رێگا سەرەكیەی‮ ‬لەدەست دا‮ ‬،‮ ‬واتە لەو كاتەی‮ ‬ژمارەیەك گرووپی‮ ‬چەكدار كەوتنە شەڕكردن لە پێناوی‮ ‬رووخاندنی‮ ‬رژێم و دەستیان بەسەر چەندین ناوچەی‮ ‬وڵاتدا گرت.سەرەتا لە ساڵی‮ ‬2011 خەڵك بە مەبەستی‮ ‬دەربڕینی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬هەڵڕژانە سەر شەقام و لە پڕێكدا ئەو ناڕەزاییانە بوونە شۆڕشێكی‮ ‬چەكداریی‮ ‬و دواتریش شەڕی‮ ‬ناوخۆ‮ ‬،‮ ‬لە بەرامبەردا حكوومەتی‮ ‬سووریا كەوتە ئازاردان و بنبڕكردنی‮ ‬هەموو ئەوانەی‮ ‬دژایەتی‮ ‬رژێمیان دەكرد‮. ‬هێزەكانی‮ ‬سەر بە ئۆپۆزسیۆنیش كە بەشێكیان لەلایەن توركیاوە پشتگیریان كرا،‮ ‬كەوتنە شەڕێكی‮ ‬توند لەگەڵ سوپای‮ ‬ئەسەد و ئەوان پێیان وابووە ئەم رێگە خێرایە بناغەی‮ ‬یەكخستنی‮ ‬ئەو ناوچانەیە كە رژێمی‮ ‬ئەسەدیان تیادا وەدەر نراوە‮ . ‬ئەمڕۆش بە لەدەستدانی‮ ‬رێگای‮ ‬ئێم‮ ‬5 بەرەی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن گورزێكی‮ ‬كەمەرشكێنی‮ ‬بەركەوت و ئەوان لە باكووری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬سووریا كەوتنە مەترسیەكی‮ ‬گەورە‮. ‬

دەربارەی‮ ‬رێگای‮ ‬M5
رێگایەكی‮ ‬خێرای‮ ‬ستراتیژیە و لە باشووری‮ ‬سووریا،‮ ‬لە نزیك سنوورەكانی‮ ‬ئوردن دەست پێدەكات و تا باكوور و شاری‮ ‬حەلەب درێژ دەبێتەوە‮ ‬،‮ ‬واتە تا نزیك سنوورەكانی‮ ‬توركیا‮.‬
ئەو رێگا خێرایە كە درێژیەكەی‮ ‬450 كیلۆمەترە‮ ‬،‮ ‬چوار شار و چەندین ناوچەی‮ ‬دیكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە‮ ‬،‮ ‬لەوانە‮: ‬دیمەشق و حمس و حەما و حەلەب و بەناو پارێزگای‮ ‬ئیدلبیش تێپەڕ‮ ‬دەبێ‮.‬
بەر لە بەرپابوونی‮ ‬شەڕ،‮ ‬ئەم رێگا نێودەوڵەتیە‮ ‬یەكێك بوو لە شادەمارە ئابووریەكانی‮ ‬سووریا و رێگەی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬كەرتی‮ ‬پیشەسازی‮ ‬حەلەب بووە‮ ‬،‮ ‬بەڵكو رۆژانە بە بڕی‮ ‬25 ملیۆن دۆلار كەلوپەلی‮ ‬پێدا گوازراوەتەوە‮.‬

ئەو كاتە ئێم‮ ‬5 رێڕەوێك بووە بۆ گواستنەوەی‮ ‬گەنم و پەمۆ لە رۆژهەڵات و باكووری‮ ‬سووریا بەرەو ناوچەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬هەروەها بۆ ئاڵوگۆڕی‮ ‬كەلوپەل لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬دراوسێی‮ ‬وەك ئوردن و سعودیە و وڵاتانی‮ ‬دیكەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و توركیا بەكار هێنراوە‮.‬

مانای‮ ‬كۆنترۆڵكردنەوەی‮ ‬ئێم‮ ‬5
هەر لە سەرەتای‮ ‬دەستپێكردنی‮ ‬شەڕەوە،كە تا ئێستا بەهۆیەوە نزیكەی‮ ‬نیو ملیۆن كەس كوژراوە و نیوەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬وڵاتیش پەرتەوازە و ئاوارە بوون،‮ ‬كۆنترۆڵكردنەوەی‮ ‬ئەم شارێیە لە سەرووی‮ ‬ئامانجەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئەسەد بووە‮.‬
لە سەرەتای‮ ‬ساڵی‮ ‬2014 ەوە رژێمی‮ ‬سووریا چەند بەشێكی‮ ‬ئەم رێگایەی‮ ‬كۆنترۆڵ كردۆتەوە‮ ‬،‮ ‬بەتایبەتیش دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬رووسیا خۆی‮ ‬خزاندە نێو شەڕەكە و ئەمە جارێكی‮ ‬دیكە تەرازووی‮ ‬هێزی‮ ‬بۆ بەرژەوەندی‮ ‬ئەسەد وەرچەرخاندەوە‮.‬

ئەمڕۆ سەرجەم ئەو شار و شارۆچكە و گوندانەی‮ ‬دەكەونە نزیك رێگای‮ ‬ئێم‮ ‬5 بە تایبەتی‮ ‬غۆتە و چەند گەڕەكێكی‮ ‬دیمەشق‮ ‬،‮ ‬بوونەتە وێرانە لە ئەنجامی‮ ‬ئابڵوقە و بۆردومانێكی‮ ‬درێژخایەن و بەردەوام لەلایەن رژێمی‮ ‬ئەسەد‮. ‬لە كۆتاییشدا كۆنترۆڵكردنەوەی‮ ‬حەلەب لە كانونی‮ ‬یەكەمی‮ ‬2016 لەلایەن رژێمی‮ ‬ئەسەد و سوپای‮ ‬رووسیا‮ ‬،‮ ‬بە پێشهاتێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬ئەو شەڕە دادەنرێ‮.‬

ئۆپۆزسیۆن چۆن شكستی‮ ‬هێنا؟
بە گوێرەی‮ ‬رێككەوتنێك كە لە مانگی‮ ‬ئەیلولی‮ ‬2018 لە نێوان رووسیا و توركیا مۆركرا،‮ ‬دەبوایە هەردووك رێگەی‮ ‬خێرای‮ ‬ئێم‮ ‬4 و ئێم‮ ‬5 بۆ هاتوچۆكردن بە كراوەیی‮ ‬بمێننەوە‮ ‬،‮ ‬بەڵام ئەمە جێبەجێ نەكرا‮ ‬،‮ ‬لە كۆتاییشدا سوپای‮ ‬ئەسەد هێرشی‮ ‬كردە سەر شاری‮ ‬ئیدلب و ناوچەكەی‮ ‬كۆنترۆڵ كرد‮.‬
هێزەكانی‮ ‬ئەسەد بە پشتگیری‮ ‬سوپای‮ ‬رووسیا لە هێرشەكەیاندا بۆ سەر ئیدلب چەندین شار و شارۆچكە و گوندی‮ ‬نزیك رێگاكەیان كۆنترۆڵ كردەوە و سەرەتا بە خان شێخون دەستی‮ ‬پێكرد و دواتر معەرەتولنوعمان و سەراقب و شوێنی‮ ‬تر‮.‬
دوایین جار سوپای‮ ‬ئەسەد كۆنترۆڵی‮ ‬دوایین بەشی‮ ‬رێگاكەی‮ ‬كرد كە بە دەستی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنەوە مابوو لە ناوچەی‮ ‬خان عەسەلی‮ ‬باشووری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬حەلەب‮ ‬،‮ ‬بەمەش تەواوی‮ ‬رێگای‮ ‬خێرای‮ ‬ئیم‮ ‬5 كەوتەوە دەستی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئەسەد‮.‬
لە جیاتی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئەسەد،‮ ‬وەزارەتی‮ ‬بەرگری‮ ‬رووسیا راگەیەنراوێكی‮ ‬بڵاو كردەوە و تیایدا ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد كە گرنگترین شادەماری‮ ‬گواستنەوە لە سووریا ئازاد كرا و لەژێر دەستی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆن هێنرایە دەر‮.‬
بایەخی‮ ‬كۆنترۆڵكردنەوەی‮ ‬رێگای‮ ‬ئێم5
كۆنترۆڵكردنەوەی‮ ‬رێگای‮ ‬ئێم‮ ‬5 بە‮ ‬یەكێك لە گرنگترین سەركەوتنە گەورەكانی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئەسەد دادەنرێ لە ساڵی‮ ‬2015 ەوە‮ ‬،‮ ‬ئەمەش بێگومان بە‮ ‬یارمەتی‮ ‬و پشتگیری‮ ‬راستەوخۆی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬رووسیا و ئەو میلیشیایانەی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬سووریا هێنراون‮.‬
رێگەی‮ ‬ئێم‮ ‬5 یەكێكە لە شادەمارە سەرەكیەكانی‮ ‬سووریا‮ ‬،‮ ‬بەو پێیەی‮ ‬دوو سەنتەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬هێز لە سووریا بەیەكەوە گرێ دەدات ئەوانیش دیمەشقی‮ ‬پایتەخت و شاری‮ ‬حەلەبی‮ ‬پیشەسازین‮.‬

لە ناوچەی‮ ‬سەراقب هەردووك رێگەی‮ ‬ئێم‮ ‬5 و ئێم‮ ‬4 دەگەنەوە‮ ‬یەك‮ ‬،‮ ‬بەمەش دەرفەتی‮ ‬هاتوچۆ لە دیمەشقەوە بەرەو ناوچە كەناراویەكانی‮ ‬لازقیە و بەندەرەكان واڵا دەبێ‮.‬
لە چەند ناوچەیەكی‮ ‬نزیك ئەم رێگایە هێشتا شەڕ‮ ‬درێژەی‮ ‬هەیە و چەند ناوچەیەك بە دەستی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنەوە ماون‮ ‬،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو هەنگاوەی‮ ‬رژێمی‮ ‬ئەسەر هەوڵێكە بۆ دووبارە بەیەكەوە بەستنەوەی‮ ‬ئەو ناوچانەی‮ ‬لەژێر كۆنترۆلی‮ ‬خۆیدا مابوون‮.‬