بەهزاد حەوێزی
‮‬پەیوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن بەپێی‮ ‬چەند رەگەزو بنەماو گۆڕاوێك لە وڵاتێكەوە بۆ وڵاتێكی‮ ‬دیكە دەگۆڕێ،‮ ‬ئەوەش زیاتر پەیوەستە بە ئەدای‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬و جۆری‮ ‬سیستەمی‮ ‬هەڵبژاردن و سیستەمی‮ ‬سیاسی،‮ ‬هەروەها ئاستی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬كۆمەڵگە و لایەنی‮ ‬هۆشیاریی‮ ‬تاكەكەس،‮ ‬لەو رووەوە و لەو بابەتەدا بە كورتی‮ ‬تیشك دەخەمە سەر دوو نموونە‮: ‬وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكاو فەرەنسا‮.‬

هنتگتن،‮ ‬سەبارەت بە هەڵبژاردنی‮ ‬ئازاد و راست و دروست ئاماژە بەوە دەداتبۆ ئەوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن سەركەوتوو بێ و بەئاكام بگات دەبێ ئاستێكی‮ ‬دیاریكراو لە رێكخستنی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەبێ،‮ ‬گرفتەكە لە ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردن نییە،‮ ‬بەڵكە لە فۆرمەڵەبوونی‮ ‬رێكخستنەكانە‮‬1‮‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە جیاوازی‮ ‬لەنێوان هەردوو سیستەمی‮ ‬دوو حزبی‮ ‬و فرە حزبی‮ ‬پەیوەندیەكی‮ ‬بەهێزی‮ ‬بە گشت سیستەمی‮ ‬سیاسیش هەیە،‮ ‬لەو بارەیەوە ئارند لیپهارت‮‬Arend Lijphart‮‬ ئاماژە بەوە دەدات،‮ ‬كە”سیگمۆند نویمان پێی‮ ‬وایە ئەو سیستەمە حزبیە جیایانە كاریگەری‮ ‬دوور مەودایان هەیە سەبارەت بە پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن و زیاتریش بۆ پرۆسەی‮ ‬داڕژتنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬حكوومەت‮. ‬ئەو پۆلینكاریە بەپێی‮ ‬ئەو هێڵە-واتە بەگوێرەی‮ ‬ژمارەی‮ ‬حزبەكان‮- ‬زۆر بەسوود و گەوهەریشە‮”‬2‮‬ سیستەمی‮ ‬هەڵبژاردن لە وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا رەگێكی‮ ‬دوور و قووڵی‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆیە ئەمەریكیەكان شانازی‮ ‬پێوەدەكەن،‮ ‬ئەمەش بۆ ئەو سیستەمە سیاسیەو پیادەكردنی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬دەگەڕێتەوە كە پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن بەشێكە لەو بنەمایانە.ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین”سیستەمی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا سیستەمێكی‮ ‬فیدراڵییە،‮ ‬بەندە بە جیاكردنەوەی‮ ‬دەسەڵاتەكانی‮ ‬حوكمڕانی،‮ ‬كەواتە لەو سیستەمەدا توانای‮ ‬هاووڵاتی‮ ‬بۆ گوزارش كردن لە راوبۆچوونەكانی‮ ‬لە میانی‮ ‬هەڵبژاردن و لێكدانەوەی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬هەردووكیان كاری‮ ‬قورسن‮.‬3‮‬میكانیزمی‮ ‬كاركردنی‮ ‬حزبە سیاسیەكان لە ئەمەریكا لە چوارچیوەی‮ ‬سیستەمێكە،‮ ‬بریتیە لە‮: ‬یەكەم:بەرفراوانكردنی‮ ‬جەماوەری‮ ‬دەنگدەران كاتی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كۆماری‮ ‬ئەمەریكا دەنگدان تەنیا مافی‮ ‬نێرینە سپیپێستەكان خاوەن موڵكوماڵەكان بوو،‮ ‬بەڵام ئەمڕۆ مافی‮ ‬دەنگدان بۆ هەموانە‮.‬

‮ ‬دووەم‮: ‬ئەو پلەوپۆستانەی‮ ‬ركابەریی‮ ‬لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬ئەوەش گۆڕانی‮ ‬بەسەرداهات لە رووی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆك و پەرلەمانتارو زۆربەی‮ ‬كاربەدەستان‮.‬
‮ ‬سێیەم‮: ‬شێوازەكانی‮ ‬هەڵمەتەكانی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬دیارە لەسەردەمی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬تەكنەلۆجیاو پەیوەندیكردن ئامرازو میكانیزمەكانی‮ ‬هەڵمەتەكانی‮ ‬هەڵبژاردنیش بەرەوپێش چوون‮.‬
‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە‮ ‬پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬پلەوپۆستە گشتیەكان سێ بەشە:دەستنیشانكردنی‮ ‬پاڵێوراوەكە پرۆسەیەكی‮ ‬نارەسمیە،‮ ‬پاڵاوتن پرۆسەیەكی‮ ‬رەسمیە،‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬پرۆسەیەكی‮ ‬رەسمیەو هاووڵاتیان ئەنجامی‮ ‬دەدەن بە تۆماركردنی‮ ‬ئەو ناوانەی‮ ‬هەڵیان بژاردووە‮‬4پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن پەیوەندیەكی‮ ‬گرنگ و كاریگەری‮ ‬بە دەنگدەرو رەفتاری‮ ‬دەنگدەر هەیە،‮ ‬بۆیە لە چوارچیوەی‮ ‬ئەكادیمیای‮ ‬زانستی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ئەمەریكایی‮ ‬دیراسەكردنی‮ ‬رەفتاری‮ ‬دەنگدان لە لكە سەرەكیەكانی‮ ‬بواری‮‬رەفتاری‮ ‬سیاسی‮-‬Political Behaviorیە،‮ ‬كە رەفتاری‮ ‬رای‮ ‬گشتی‮ ‬و حزبە سیاسیەكان و‮..‬تد،‮ ‬دەگرێتەوە،‮ ‬هەروەها بواری‮ ‬رەفتاری‮ ‬سیاسی‮ ‬لكێكی‮ ‬سەرەكی‮‬سیاسەتی‮ ‬ئەمەریكایە‮-‬American Politics‮‬. “یەكێك لەو ئاراستانەی‮ ‬رەفتاری‮ ‬دەنگدان ئاراستەی‮ ‬دەروونی‮-‬كۆمەڵایەتیە،‮ ‬تەركیز دەخاتە سەر كاریگەری‮‬تەحەزوب‮-‬Partisanship‮‬ واتە شعوری‮ ‬دەروونی‮ ‬بە ئینتیمای‮ ‬حزبی‮ ‬بەسەر بڕیارەكانی‮ ‬دەنگدانی‮ ‬دەنگدەران،‮ ‬ئەو قوتابخانەیەش ناوی‮‬قوتابخانەی‮ ‬میشیگین‮-‬Michigan‮‬ە‮”‬5‮‬ كەواتە پەیوەندیەكی‮ ‬پتەو و بەهێز هەیە لە نێوان حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پرۆسەی‮ ‬دەنگدان و لێكۆڵینەوە لەسەر خودی‮ ‬دەنگدەر و ئەو فاكتەر و رەهەندانەی‮ ‬كار دەكەنە سەر دەنگدانی‮ ‬لە پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین پەیوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن و دیموكراسیی‮ ‬لە وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكا نموونەیەكی‮ ‬زیندوو و سەركەوتووە،‮ ‬چوون ركابەریی‮ ‬سیاسی‮ ‬و هاوكوفیی‮ ‬بەشداریی‮ ‬نێوان گشت هاووڵاتیان و چاودێری‮ ‬هاووڵاتیان لەسەر حكوومەت،‮ ‬هاندەدات و زەوینەیان بۆ دەڕەخسێنێ،ئەگەر فەرەنسا وەك نموونەی‮ ‬دووەم وەربگرین،‮ ‬دەبینین حزبە سیاسیەكان و رێكخستنی‮ ‬ژیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬لەو وڵاتە بەزۆری‮ ‬لە دابەشكاریی‮ ‬چینایەتی‮ ‬و نەریتە ئاینیەكان سەرچاوەی‮ ‬گرتووە،‮ ‬هەروەها پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە گشتی‮ ‬و سیستەمی‮ ‬حزبی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لە وڵاتێكی‮ ‬وەكو فەرەنسا گەلەك بەرزونزمی‮ ‬بەخۆوە بینیوە‮.‬

‮ ‬ئەگەر ئاوڕێك لە رابردووی‮ ‬پەیدابوونی‮ ‬حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە فەرەنسا بدەینەوە روون دەبێتەوە،‮ ‬كە حزبە فەرەنسیەكان،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬زۆربەی‮ ‬دەنگدەرانیان بۆ ماوەیەكی‮ ‬زۆر دەنواند لە ناوەوە نەشونمای‮ ‬كردووە،‮ ‬واتە پلە بەپلە لە كۆمەڵەكانی‮ ‬نێو دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان،‮ ‬ئامانجی‮ ‬سەرەكی‮ ‬رێكخستنەكانی‮ ‬حزبی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬بازنە ناوخۆییەكانی‮ ‬هەڵبژاردن،‮ ‬فەراهەمكردنی‮ ‬هەڵبژاردن بوو‮ ‬یا دووبارە هەڵبژاردنی‮ ‬ئەو ئەندامانەی‮ ‬سەر بە كوتلە‮ ‬یا توێژەكانی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬یاسادانان بوون لە پەرلەمان،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە چەمكی‮ ‬حزبی‮ ‬سیاسی‮ ‬پەیوەست بووە بە سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬لە فەرەنسا بۆیە حزب هەبووە لەناوچووەو هی‮ ‬دیكەش دامەزراوە بۆیە مێژووی‮ ‬حزبە سیاسیەكانی‮ ‬فەرەنسا هەویرێكە زۆر ئاو كێشە‮. ‬بۆ نموونە‮: ‬لە ساڵی‮‬1988‮‬ تێكڕای‮ ‬ژمارەی‮ ‬ئەو كەسانەی‮ ‬دەنگیان نەدا زۆر زیادی‮ ‬كرد،‮ ‬گەیشتە لە43.3 % ئەو رێژە بەرزوزۆرەی‮ ‬دەنگ نەدان دوور كەوتنەوەیەكی‮ ‬سەیرە لەو بنكە جەماوەریە ئەودیاردەیە پەیوەستە بە دیاردەیەكی‮ ‬گەورەتر،‮ ‬ئەویش گۆڕانی‮ ‬سیستەمی‮ ‬حزبیە لە كۆتایی‮ ‬حەفتاكان متمانەی‮ ‬دەنگدەران بە هەموو حزبە سیاسیەكان پاشەكشەی‮ ‬كرد،‮ ‬جا دەنگ نەدان دیوێكی‮ ‬گۆڕانی‮ ‬بونیاتگەریی‮ ‬سەرەكیە لە سیستەمی‮ ‬حزبی‮ ‬فەرەنسایی‮. ‬دیموكراسیەتی‮ ‬فەرەنسا لەسەر فرەیی‮ ‬حزبی‮ ‬و ركابەریی‮ ‬هەڵبژاردن دامەزراوە،‮ ‬هەروەها ئازادی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬سیاسی‮ ‬و ملكەچی‮ ‬بۆ ویستی‮ ‬زۆرینە،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە چالاكی‮ ‬حزبە سیاسییەكان و كاریگەریان مەحكومە بە سروشتی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬و حزبی‮ ‬و هەڵبژاردن.چالاكی‮ ‬سیاسی‮ ‬حزبەكان و گرنگیان لە فەرەنسا لە كاتی‮ ‬هەڵبژاردندا بەدیاردەكەوێ،‮ ‬چوون دەستووری‮ ‬فەرەنسی‮ ‬وەزیفەی‮ ‬حزبەكان لە چوارچیوەی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬هەڵبژاردن دیاری‮ ‬دەكات‮. ‬واتە ئیرادەی‮ ‬سیاسی‮ ‬گەل تەنیا لە میانی‮ ‬كارتی‮ ‬دەنگدان لە ماوەی‮ ‬هەڵبژاردن گوزارش لە خۆی‮ ‬دەكات‮.‬

‮ ‬ئەگەر سەرنج بدەین دەبینین لە ئەمەریكادا حزبەكان زیاتر بەتەنگ دەسەڵاتەوەن لەوەی‮ ‬چالاكی‮ ‬رێكخستن ئەنجام بدەن،‮ ‬ئیعتیباراتی‮ ‬هەڵبژاردن زۆر گرنگترە لە پرۆسەی‮ ‬بڕیار وەرگرتن لە كۆنگرێس،‮ ‬بەڵام لە كۆمارەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬فەرەنسا نە حزبی‮ ‬سیستمازەكراو نە هەڵبژاردنی‮ ‬شەعبی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن،‮ ‬بوونیان نەبوو‮.‬
سەرچاوە‮:‬
1- د.اسامە الغزالی‮ ‬حرب،‮ ‬الاحزاب السیاسیە فی‮ ‬العالم الباحث،‮ ‬عالم المعرفە،‮ ‬الكویت،‮ ‬1987، ص32‮.‬
2- ارنت لیبهارت،‮ ‬الدیمقراطیە التوافقیە فی‮ ‬مجتمع متعدد،‮ ‬ت‮: ‬زینە،‮ ‬حسنی،‮ ‬معهد الدراسات الاستراتیجیە،‮ ‬بغداد،‮ ‬بیروت،‮ ‬2006، ص27‮.‬
3- ال ساندی‮ ‬مایسل،الانتخابات والاحزاب الامریكیە،ت‮: ‬خالد‮ ‬غریب،‮ ‬مؤسسە هنداو،‮ ‬القاهرە،‮ ‬2014،ص16‮.‬
4- جابرییل الموند و بنجهام باول،‮ ‬السیاسە المقارنە فی‮ ‬وقتنا الحاضر،‮ ‬ت‮: ‬عبداللە،‮ ‬هشام،‮ ‬الدار الأهلیە للنشر والتوزیع،‮ ‬المملكە الاردنیە الهاشمیە،‮ ‬عمان،‮ ‬1988، ص977‮‬.
5-‬ ولید بن نایف السدیری،‮ ‬العقلانیە فی‮ ‬سلوك التصویت الانتخابی،‮ ‬مركز الامارات للدراسات والبحوث الاستراتیجیە،‮ ‬دولە الأمارات العربیە المتحدە،‮ ‬أبوظبی،‮ ‬2012، ص19‮.