خوناو حسن ساڵح
زمان یەكێكە لە بنچینە سەرەكییەكانی پێكهاتەی نەتەوەیی. هەر میللەتێك ئەگەر بتوانێ زمانی خۆی بپارێزێ و نەهێڵێ لە ناو زمانی داگیركەر بتوێتەوە ئەوە ئەو میللەتە بە زیندویی دەمێنێتەوە. پەروەردە و خوێندن لە قوتابخانەكانی كوردستان بە زمانی دایك بێت بۆ ئەوەی پەرە بسێنێ و گەشە بكات بەرەو زمانێكی ستاندەر بۆ ئەوەی زمانێكی یەكگرتوومان هەبێت و هەموو كوردێك وای لێبێت بە زمانێك بنووسیت وبخوێنیت ولە كاروباری فەرمیدا بەكار بهێنێت لەگەڵ ڕێرەو و سەرەنجامی مێژوودا بێت، من وەك مامۆستایەكی خاوەن ئەزموون هیوا ئەخوازم سیستەمی پەروەردە و فێركردن و لە قوتابخانەكانی كوردستان بە زمانی دایك بێت نەك بە زمانی ئینگلیزی…فەرەنسی….ئیتالی….توركی….ئەڵمانی….كە بە داخەوەوە مناڵەكانمان لە كوردستان بە شانازییەوە لە قوتابخانە ئەهلییەكان بەم زمانانە دەخوێنن!! لە گەڵ ئەوەدا نیم كە ئەم زمانە بیانیانە نەخوێنن! نەخێر با ئەم زمانانەش وەك وانەیەك شان بە شانی وانەكانی تر بخوێنن .لە ووڵاتی سوێد بە سەدان پەناهەندەی زمانی جۆراوجۆر تیادا دەژی بەڵام سیستەمی خوێندن بە زمانی سویدییە هەندێك لە زمانە بیانیەكان وەك ئینگلیزی و هەندێكی تر وەك وانەیەك شان بە شانی وانەكانی تر دەخوێنن ، بەڵام هەندێك لە زمانەكانی تر وەك زمانی كوردی و توركی و عەرەبی و فارسی و سۆماڵی و زمانی تر لە هەفتەیەك دوو كاتژمێریان هەیە بۆ خوێندنی زمانی دایك وەك وانە بە جیا لە دوای تەواوبوونی دەوامی فەرمی قوتابخانە بۆ ئەوەی زمانی دایك لە بیر نەكەن. ئێمەش دەبێ زۆر زۆر بایەخ بە زمانی دایك بدەین، چونگە گرنگە مدناڵ مێژووی میللەتەكەی و فەرهەنگ و كولتوور و داب و نەریتی خۆی بە زمانی خۆی فێربێ و بیزانێ.









