خه‌بات: بەرهەم شێخ عزەدین‮:- ‬
شانۆكار و دەرهێنەری‮ ‬شانۆی‮ ‬د.كیفی‮ ‬ئەحمەد‮ ‬دەربارەی‮ ‬بەشداریان لە چوارەم خولی‮ ‬دیداری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬شانۆی‮ ‬شەقامی‮ ‬قگار‮ ‬لەوڵاتی‮ ‬تونس بەخەباتی‮ ‬گوت‮: ‬بە داوەتنامەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬لە لایەن وەزارەتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬وڵاتی‮ ‬تونس‮ ‬بەشداریمان كرد لە چوارەم خولی‮ ‬دیداری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬شانۆی‮ ‬شەقامی‮ ‬قگار لە‮ ‬دیدارەكە حەوت وڵات بەشدار بون بە بە‮ ‬13 نمایشی‮ ‬شانۆیی‮ ‬شەقام ئێمەش وەك‮ : ‬بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬گشتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬ڕۆشنبیری‮ ‬و هونەری‮ ‬كۆیە‮ ‬،گروپی‮ ‬شانۆ بۆ شانۆی‮ ‬شەقام‮- ‬كۆیە بە‮ ‬شانۆیی‮ ‬نامەكانی‮ ‬دەریا لە بیرۆكە و دەرهێنانی‮: ‬هونەر تاهیر لە نواندنی،‮ ‬د.كیفی‮ ‬ئەحمەد و فەرەیدون حمدامین‮ ‬،مۆسقا‮ ‬ڕەوەز مەولود‮ ‬توانیمان خەڵاتی‮ ‬یەكەمی‮ ‬ئاڵتونی‮ ‬وەك باشترین بەرهەم بە دەست بهێنین كە بەرزترین خەڵاتی‮ ‬فیستیڤاڵەكە‮ ‬بوو‮.‬