خەبات: خاڵدار قەواڵی:-
ڕۆژی 13ی شوبات لە هەولێر بە ئامادە بوونی چەندین هونەرمەندنی ناسراوی كوردی هەر چوار پارچەی كوردستان یەكەمین پلاتفۆڕمیان ئەنجام دا بۆ ئامادە كاری گەورەترین كۆنسێرت لە كوردستان دور لە بیركردنەوەی سیاسی و حزبی چونكە هونەرمەند موڵكی گشتییە نەك تاكە كەس یاخود لایەنێك هەر یەك لە هونەرمەند شڤان پەروەر و نازدار و لالۆ ڕەنجدەر و دكتۆرە بەلقیز و دیار دێرسیم و مهابات قەرەداغی و وریا محمد و خلیل غەمگین و موزیسیان هەڵبەست سەڵاح و چەندین هونەرمەندی دیاری باكور و باشور و ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات پاش داگیركردنی عەفرین و سەری كانی هونەرمەندان بیریان لەوە كردەوە بۆ پشتگیری لەگەلی كورد گەورەترین كۆنسێرت لە چوار پارچەی كوردستان ئەنجام دەن دژ بە دوژمنانی گەلی كورد ئەم پلاتفۆڕمە كە زیاتر لە سێ كاتژمێری خایاند و بە گفتوگۆی كراوە و پێشنیار و ڕاو بۆچوون چەندین هونەرمەند ناویان تۆماركرد و ئامادەی تەواوی خۆیان دەربڕی بۆ بەدی هێنانی كۆنسێرتەكەو هەر هونەرمەندیك پێی خۆش بێت بەشدار بێت دەتوانێ پەیوەندییان پێوەبكات و ناوی تۆمار كات و پلان دانان لە ڕۆژانی داهاتوو و كۆبوونە. تاكو ئێستا هیچ داواكاری ماددیان لە هیچ شوێن و لایەنێك نەكردووە.









