یۆلی سۆلسكایەری راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد رایگەیاند كە ئۆدیۆن ئیگالۆ كە بەمدواییە بەشێوەی خوازراو چوەتە مان یونایتد بڕوا ناكات كە درێسی ئەو یانەیە لەبەر دەكات، چونكە لە منداڵییەوە ئەو یانەیەی زۆر خۆشویستووە، بۆیە دەتوانرێت لە یارییەكەی ئەمشەو یاری پێ بكەم بەرامبەر یانەی چێڵسی.
راهێنەری مان یونایتد لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە ئەو یاریزانە نایجیریە ئامادەیە بۆ یارییەكەی ئەمشەو و لەگەڵ ئێمە گەشتەكە ئەنجام دەدات و بەدووری نازانم كە بەشداری ئەو یارییەی پێ بكەم.
جێی باسە ئیگالۆی تەمەن 30 ساڵ تا كۆتایی ئەم وەرزە لە یانەی شیگهای چینییەوە بەخوازراو رووی كردۆتە یانەی سەیتانە سوورەكان و دەستبەرداری كەمكردنەوەی مووچەكەشی بووە تەنها لەبەر ئەوەی لە ئۆلتدترافۆرد یاری بكات.









