ئەمجارە جیانلۆجی بۆفۆنی گۆڵچی یانەی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی درێسی لەگەڵ دانیال مالدینی ئالوگۆڕ كرد و درێسەكەی بردەوە بۆ نێو هەگبەی ئەو درێسانەی تا ئێستا پاراستویەتی.
لە یارییەكەی میلان و یۆڤینتۆس كە بەئەنجامی 1-1 كۆتایی هات، بۆفۆنی تەمەن 42 ساڵ درێسەكەی دانیالی كوڕی پاولۆ مالدینی بەرگریكاری پێشووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا و یانەی میلانی وەرگرت و ئەمەش پەیامێكە كە لە كاروانی وەرزشیدا لەگەڵ باوك و دواتریش لەگەڵ كوڕەكانیان یاریی كردووە.









