خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین:-
دوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی عێراق ، ئێستا ئەم یەكێیتە وەرزشییە لەلایەن لێژنەیەكی كاتی بەرێوەدەچێت و ئەم لێژنەیە بۆ دەستپێكردەوەی خولی نایابی عێراق بریاریدا خولەكە بەبەشداری 14 یانە ئەنجام بدرێت ، وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە لەیاریگای شەعب لەشاری بەغدا هەردوو یانەی زەورا و تەڵەبە لەیارییەكی پڕ جەماوەریدا ڕووبەرووی یەكترببنەوە، یارییەكە یەكەم یارییە بۆ هەردوو یانەكە، واپێشبینی دەكرێت یارییەكە یارییەكی بەهێز دەبێت و هەردوولا هەوڵی یەكەم بردنەوەیان لەخولەكە دەدەن، بەڵام تافیكەی كۆتایی ناوبژیوان هیچ پێشبینیەك لەسەر یارییەكە ناگوترێت و ئەو كاتە كەیارییەكە كۆتایی هات تیپی براوە دیار دەبێت.
لەلایەكی دیكەوە هەر ئەمڕۆ دوو یاری دیكە لەهەمان خول بەرێوەدەچێت، لەوانە هەردوو یانەی ئەمانەی بەغدا و نەفتی ناوەراست بەیەكدەگەن، هەروەها نەجەف و سناعات كارەبا ڕووبەرووی یەكتردەبنەوە.
دووسبەی سێشەممە لەیاریگای نێودەوڵەتی هەولێر ، یانەی هەولێر پێشوازی لەیانەی حدود دەكات، هەولێر ئەم وەرزە بەكۆمەڵێك یاریزانی تازە و ئاست بەرز بەرامبەر حدود خۆی تاقیدەكاتەوە، هەولێر ماوەیەكی زۆرە ئامادەكاری بۆ خولی نایابی عێراق دەكات ، بۆیە یارییەكە بۆ هەولێر سەرەتا كەمێك قورس و ناخۆش دەبێت ، بەڵام نابێـت ئەوەمان لەبیر بچێت یانەی هەولێر ماوەی رابردوو كۆمەڵێك یاریزانی تازەی هێنایە رێز تیپەكە بۆ ئەنجامدانی سەرجەم یارییەكانی خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی 2019-2020.
پێویستە بگوترێ ئەم وەرزە خولی نایابی عێراق 14 یانە بەشداریان تێدا كردووە و ئەو یانەیەی كەزۆرترین خاڵ كۆدەكاتەوە ئەو دەبێتەوە پاڵەوانی خولەكە، هەروەها هیچ یانەیەكی نێو خولەكە بۆ رێزی یانە پلەیەكەكانی عێراق دانەبەزی .









