لیونێل لۆران
پێشكەوتنی پارتی شین فین لە هەڵبژاردنەكان لە ئێرلەندا، بە ساتێكی مێژوویی پارتەكە دادەنرێت، كە لەمێژە بە زەحمەت دەتوانێت لە دەست هاوبەندییە كۆنەكانی، كە ئەویش توندتیژی تایەفییە لە ئێرلەندا، خۆی دەرباز بكات. شتێكی روونە، سەركردە تازەكەی پارتەكە و بەرنامە سیاسییەكەی، كە لەسەر چاكسازیی قەیرانی نیشتەجێبوون و باشتركردنی خزمەتگوزاریەكانی گشتیی بەرپابووە، لەلای جەماوەر دەنگدانەوەی خۆی هەبوو. لەوانەیە ئەوەیان بە شێوەیەكی تایبەتی، لەسەر ئەو كەسانە پیادە ببێت، كە تەمەنیان لە خوارووی 35 ساڵی دایە، ئەوانەی ئاشتی بۆ ئەوان لە ئێرلەندا، بە شتێكی سروشتی دادەنرێت نەوەكو هەڵاوێرد. بەڵام بە تەواوی نازانین، بردنەوەی شین فین بە دەنگدانی میللی لە وڵاتێكدا چ مانایەكی هەیە.
كە هێشتا دوو پارتی گەورە فاین گایل و فیانا فایل، دەستیان بەسەر بەشێكی زۆری دەنگەكاندا گرتووە و، بیرۆكەی سیاسیی نزیك لە یەكدیشیان هەیە. ئەگەر ئەوە ئەو ساتە بێت، كە گەلڕەوتی چەپۆكی ئەو دوو پارتە لەسەر حكوومەتی ئێرلەندا لا دەبات، زۆر لەو هێزانە جیا دەبێت، كە بەریتانیای دراوسێیان هەژاند، چ گومانكردن لە یەكێتیی ئەورووپا و دەنگدان بۆ دەرچوون لێی بێت، یان هەمواركردنەوەی ئابوورییە تەواو چەپرۆكان بێت، ئەوەی جیرمی كۆربن، بەر لەوەی لە كانونی یەكەمی رابردوودا پشتی لە زەوی بدرێت، پشتیوانی لێدەكرد. بەڵام دەبێت ئەوەش بڵێین، بردنەوەی شین فین لە خۆڕا نەبووە. چونكە پرۆسەی ئاساییكردنەوەی پارتەكە و راستكردنەوەی رێچكەكەی، چەندین ساڵی خایاند، و پێویستی بە كۆكردنەوەی بەرەبەرەی پشتیوانی بوو لە هەڵبژاردنە یەك لە دوای یەكەكاندا، هەمان شت لە ناوچەی دیكەش رووی دا، كاتێك چەند گرووپێكی چەكدار بوونە پارتی سیاسیی بێ چەك. ماتیۆ ویتینگ، مامۆستای زانستەكانی سیاسیی لە زانكۆی بێرمینگهام دەڵێت، لە نێوان ساڵانی 1997 و 2005 دا، پشكی شین فین لە دەنگەكان لە %16.9 بۆ %23.3 بەرز بوویەوە، دەستگرتنیشی بەسەر چارەكی دەنگەكان، لە دەنگدانی پۆلینكاری پێشینەیی لەم دواییەدا، بە باشبوونێكی گەورە لە پشكەكانی دادەنرێت، كە گەیشتە %14 لە ساڵی 2016 دا.
بازدانەكان لە گەلڕەوتی، رەنگدانەوەی بەرنامەیەكی سیاسیی و سەركردەیەكی تازەیە، كە بتوانێت سەبارەت بە نەبوونی یەكسانیی، پەیوەندیی لەگەڵ دەنگدەران دروست بكات، بەڵام لەكاتی ئێستادا، بە رەنگدانەوەی بێهیوایی جەماوەریش دادەنرێت. پارتی فاین گایل كە سەرۆك وەزیران، لیۆ فاردكار، سەر بەوە لەگەڵ فیانا فایل، زۆر جار بە جمكەی لەیەكچوو وەسف دەكرێن، ئەوەش بۆ لەیەكچوونی زۆریان لە هەڵوێستەكان لە كێشە گەورەكاندا دەگەڕێتەوە، وەكو نموونەی ئابووری باجی كەم لە ئێرلەندا، برێكزێت و مووچەكان. جەماوەریەتیشین فین، بە شێوەیەكی تێگەیشتووپاڵی بە وەبەرهێنەران وەنا، پشكنین بۆ بەڵێنەكانی پارتەكە لە بارەی سەپاندنی باجەكان بەسەر دەوڵەمەندەكان، زیادكردنی سانسۆر بەسەر كەرتی بەنك و فرۆشتنی پشكەكانی ئێرلەندا وەكو پارێزبەندییەك بكەن. بەڵام دروستكردنی هاوبەندیی لەو گۆڕەدا، مانای وایە، ناكرێت پارتەكە یشتگوێ بخرێت، ناشكرێت خۆی لە گەیشتن بە سازش سەبارەت بە بەڵێنەكانی بەدوور بگرێت. سیستمی هەڵبژاردنەكان لە ئێرلەندا، كە پێشخستنی دەنگدەران و دابەشكردنی دەنگەكان بە شێوەیەكی فراوان لە نێوان شین فین، فین گایل و فیانا فایل رێكدەخات، وا دەكات هاوبەشیی بۆ دروستكردنی حكوومەت شتێكی پێویست بێت. ئەوە ئەو هۆكارەیە كە وا دەكات، چاودانە سەر فیانا فایل لەكاتی ئێستا، كە بەرەو بەدەستهێنانی زۆربەی كورسییەكانی پەرلەمان و تەنگژەكانی گوزەر دەكات، سەبارەت بەوەی ئایا دەتوانێت گفتوگۆ لەگەڵ شین فین بكات یان نا. لەوانەیە شین فین هەندێ قەبارە لە دەست بدات، ئەوكاتەی لە دەسەڵاتدا دەبێت، یەكێ لە جمكەكان لەسەر كورسی پێشەوایەتی دادەنێت و هەندێ لە بەشە زۆر توندڕۆكان، لە بەرنامە گەلڕەوتییەكەی لغاو دەكات، واشی لێدەكات بكەوێتە بەر نەشتەری لێپرسینەوەی باجدەران و دەنگدەرانەوە. ئەركەكە بێ بەرپرسیاریەتی نابێت.
ئەورووپاش كەمێك هۆكاری لەبەردەستە، كە وای لێبكات لە كەوتنی ئێرلەندا لە قەیرانی سیاسیی نیگەران بێت، كە سەقامگیری تێك دەدات. دینیس ماكشین، وەزیری پێشووی بەریتانیا بۆ كاروباری ئەورووپا رایگەیاند، سێ پارتە گەورەكەی ئێرلەندا، پشتیوانیی لە ئەورووپا دەكەن، ئەگەر بە شێوەی جیاوازیش بێت. لەو دەمەی شین فین داوا دەكات، كێشەی گشتپرسی لەسەر سنوور، بۆ گێڕانەوەی یەكپارچەیی ئێرلەندا، بكرێتە شتێكی سەرڕاست، پشتیش بەو گشتپرسییە نەبەسترێت، كە چەند ساڵێك پێش ئێستا ئەنجام دراوە، هیچ گرەنتییەكیش نییە شانشینی یەكگرتوو قبوڵی بكات. هەرچەندە شین فین لە مێژە رەخنە لە تەڤكۆیی تكامل ئەورووپی دەگرێت، كەچی بەم دواییە ریتمی دەنگی گۆڕاوە. لە راستییدا پشتیوانی لە بڕیاری برۆكسل، سەبارەت بە پێ ژماردنی كۆمپانیای ئەپل بە بڕی زیاتر لە 14 ملیار یۆرۆ 15.3 ملیار دۆلار كرد، كە وەكو باج نەیداوە و بە شێوەیەكی نایاسایی خۆی لەدانی لە ئێرلەندا دزیوەتەوە. هەرچەندە لێكچوونێكی زۆر لەگەڵ لیستی پێشنۆرەكانی توندڕۆی چەپڕۆی كۆربندا هەیە، ئەوەی بەریتانییەكان لە دوایین هەڵبژاردن رەتیان كردەوە، كەچی بەرنامەكەی شین فین، داوای گۆڕینی رێژەی باجەكانی بە رێژەی %12.5 لەسەر كۆمپانیاكان لە ئێرلەندا، كە بە بنەمای نموونەی وڵات لە باجی كەم دادەنرێت نەكرد. فاردكار، لە كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا وتی، شین فین پارتێكی سیاسیی ئاسایی نییە. ئەو پێشنیارە شایستەی تاقی كردنەوەیە. پێشدەچێت ئێرلەندا، لەسەر گرتنە بەری رێچكەیەكی گەلڕەوتی جیاواز لە برێكزێت و كۆربن موكڕ بێت.
و: رەمزی میرەكانی
سەرچاوە: www.alittihad.ae









