هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرژەنتین چووە ریز ئەو 13 هەڵبژاردەیەی گەیشتوونەتە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆی 2020? دوای ئەوەی لە هەڵبژاردەی كۆڵۆمبیای بردەوە و بە 6 خاڵ پێشەنگی گرووپەكەی گرت، لەلایەكی دیكەوە هەڵبژاردەی بەڕازیل دووەم یارییە ناتوانێت بباتەوە و لە دوو یارییدا تەنها دوو خاڵی هەیە، یاریی داهاتووی بەرامبەرە هەڵبژاردەی ئەرژەنتینە و دەبێ ئەو یارییە بباتەوە تا بە پلەی دووەم سەركەوێت.
جێی باسە ئەو هەڵبژاردانەی تا ئێستا سەركەوتوون بۆ ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ بریتین لە هەڵبژاردەكانی ژاپۆن، قەرەنسا، ئەڵمانیا، رۆمانیا، ئیسپانیا، نیوزلەندا، میسر، كوتدیڤوار، خواروی ئەفریقیا، ئوسترالیا، سعودیە، كۆریای باشوور.










