خهبات: رەمزی میرەكانی:-
تۆنی كروسی ئەڵمانی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، دووپاتی كردەوە، كاروانی وەرزشی لەسەر لاكێشەی سەوز، لە كۆتایی نزیك بووەتەوە. كروس، لەو لێدوانەیەدا كە رۆژنامەی ماركای ئیسپانی بڵاوی كردووەتەوە وتی: تەمەنم ئێستا 30 ساڵە، ئەوەش كاتێكی باشە بۆ بیركردنەوە، زیاتر لەوە چیم دەوێت؟ كاروانەكەم زۆر لەمە زیاتر درێژ نابێتەوە، دڵنیام لەوەی تاكو تەمەنی 38 ساڵی یاری ناكەم. وتیشی: زیاتر لە پێنج ساڵە لە ریزەكانی ریال مەدرید یاری دەكەم، خێزانەكەم لێرە زۆر دڵخۆشن، منداڵەكانیشم لێرە دەچنە قوتابخانە، بۆیە دەبێت بڕیارێكی دروست بدەم. هەروەها گوتی: هەستی بردنەوەی نازناوەكان ئالوودە بوونە، هەر بۆیە هێشتا یاری دەكەم، باشترین نموونەش خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەورووپایە، ئاسایی نەبوو سێجار لەسەر یەك نازناوەكە بەدەست بهێنین. لە كۆتاییشدا وتی: لەو ساتەدا دركمان بەو برسیەتییە كرد كەلە ناخمان دایە و رۆ چووەتە نێو هەموو تیپەكەوە، ئەو وەرزەش برسیەتیەكەمان بۆ گەڕاوەتەوە، بێئەوەی بزانین بەرەو كوێمان دەبات”. شیاوی باسكردنە، تۆنی كروس، لە هاوینی 2014، چووەتە ریزەكانی ریال مەدرید و توانیوویەتی تاكو ئێستا 13 نازناوی لەگەڵدا بەدەست بهێنێت.










