خهبات: سولین سلێمان:-
وا پێشبینی دەكرێت هێرشبەرە بەتواناكەی یانەی یۆڤیێنتۆس پاولۆ دیبالا گرێبەستەكەی نوێ بكاتەوە و هەر بەدرێسی ئەو یانەیه چەندین ساڵی دیكە یاری بكات.
رۆژنامەكانی ئیتاڵیا بڵاویان كردەوە كە یانەی یۆڤی لەهەوڵی ئەوەدایە گرێبەستەكەی ئەو یاریزانە ئەرژەنتینیە تا ساڵی 2025 درێژ بكاتەوە و دیبالاش لەو یانەیە ئاسوودەیە و نایەوێ روو بكاتە هیچ یانەیەكی دیكە.










