خهبات: ساسان دەروێش- هۆڵەندا :-
هەروەك ڕوون و ئاشكرایە لە لاپەڕەكانی مێژوودا ، هەبوونی پانتاییەكی گەورە لە شوێنەواری مێژووی مرۆڤایەتی لەسەر جوگرافیایی كوردستان بوونی هەیە و بە بەڵگە سەلمێنراوە هەر لە هەبوونی مرۆڤی یەكەم لە ئەشكەوتی شانەدەر لە چیای برادۆست كە شوێنەواری ئێسكە پەیكەری مرۆڤی شانەدەری نیاندرتاڵی تیا دۆزراوەتەوە و دوای دابەزینی مرۆڤ لە ئەشكەوت و گەڕان بەدوای سەرچاوەی خۆراك و پارێزگاریكردن لە خۆی بەدروستكردنی نیشتەجێ بوون لە دروستكردنی خانووبەرە و بەكارهێنانی پێداویستیە سەرەتاییەكانی بۆ بەردەوام بوونی ژیان ، بەهەزاران شوێنەواری كۆن و مێژوویی بەجێماویان لە قوڵایی كوردستان ، شارستانیەتی كورد دەردەخەن ، كە چەندەها لێكۆڵینەوەی گرنگ و مێژوویان بۆكراوە لە لایەن تیمی بیانی وناخۆی و بەردەوام لەگەنجینەی شارستانیەتی شاراوەی كوردستان بنكۆڵ دەكرێ و پارساڵیش لە دەشتی شارەزوور توانرا ئاسەواری شارێكی ئاشورییەكان لەلایەن تیمێكی شوێنەوارناسی ژاپۆن ولوبنان دۆزرایەوە و هاوكاتیش لە ئەشكەوتی شانەدەر سێیەمین مرۆڤی نیاندرتاڵ لەلایەن تیمێكی شارەزای بەریتانیەوە دۆزرایەوە و بەشێكی گرنگ لە شوێنەوارە مێژوویەكانی كوردستان لە وڵاتانی جیهانیش ناسراون و لێكۆڵینەوەی بەردەوامیان بۆ دەكرێ، بەداخەوە وەك پێویست پارێزگارییان لێناكەین چ وەك تاكە كەسی كورد و بەرپرسانی پەیوەندیداركە زۆربەی زۆریان لەبەردەم هەڕەشەی لەناوچووندان ، بەنموونەی ئەو هەزارانە ، پارساڵ لە هۆڵەنداوە بۆ یادی 60 ساڵەی بەئاشكرا دەرچوونی ڕۆژنامەی خەبات گەڕابوومەوە بۆ نیشتیمان و بەشداربوونم لەو یادكردنەوەیە و بەسەربردنی كات و ساتێكی خۆش لەگەڵ هاوپیشەكانم سەردانی شاری دهۆكی گوڵاڵە سوورەی بادینانمان كرد لەسەرە ڕێگامان سەردانی شوێنەواری خەنەسمان كرد پێكەوە ، لە بینینی دیمەنێكی دڵفڕین ولە نێوانی دووچیایی بەرز و لە دامێنی ئاوێكی سازگار و بەخوڕ و شوێنەوارێكی بێ نازو پڕلە شارستانیەت و بێ گەشتیارمان كەوتە بەرچاو، بەداخەوە وەك پێویست لەوكاتەدا بێ نازی پێوە دیاربوو كە بەشێكی گرنگی ئەو شوێنەوارە كەوتبووە ناوە ئاوەكە ، ئەوەی سەرنجی منی ڕاكێشا لەونەخشەیە كە لەیەكێك لە دراوە كۆنەكانی عێراقدا هەیە، گای باڵدار لە شاخەكەوە بەهۆی كەشوهەواوبارانەوە كەوتۆتە ناوڕووبارەكەی گۆمڵ ولەسەربەردەكە وێنەی گایەكی باڵدارهەیە ، سەری گایە لەسەر مرۆڤ دەچێت وبەهێمای ئاقڵمەندی دادەنرێ وجەستەی گایەكەیش نیشانەی هێزی فڕین بەرە وئاسمانە ، ئەو پەیكەرە بەكۆپیكراوی لەبەردەمی دەرگای شوێنەوارەكە هەڵواسراوە ، خەنەس بەدووری 52 كم دەكەوێتە بەشی ڕۆژهەڵاتی شاری دهۆك وبەدووری 13 كم دەكەوێتە باكووری ڕۆژەهەڵاتی شارۆچكەی شێخان ، بەهاوینەهەواری سەنحاریب ی پاشای ئاشورییەكان ناسراوە ، لە نیمچە دۆڵێكدا زنجیرە شاخێك دەڕوانێتە سەر ئاوێكی سازگار.
شوێنەوارەكانی خەنەس بەقەدی شاخەكەوە دەڕواننە سەر ئاوەكە كە لە ژمارەیەك ئەشكەوت و پەیكەر وهەڵكۆڵدراوی سەرشاخ وچەند جۆگەیەك پێكهاتوون ، لە پەیكەری گای باڵدار وچەند پەیكەرێكی تری هەڵكۆلدراونووسینی بزماری لەسەر دیواری چیاكەو پەرستگای ناوئەشكەوت وهەڵكۆڵدراوی وێنەی پادشا لە شوێنە بەرزەكان بەدی دەكرێ و بەهەموویان شێوازێكی جوانی هونەری دەبەخشن كە دیارە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری دهۆك كاریان تیداكردوە وجێگایی دەستخۆشین بەڵام وەك پێویست ئەم شوێنە مێژوویە نەكراوەتە شوێنێكی گەشتیاری وڕاكێشانی گەشتیاران كە بەشێكی گرنگن لە شارستانێتی مرۆڤایەتی و ڕاستە هەندێكی تووشی دەستدرێژی وشكاندن بوون بەڵام بەشێكی باشیشی ماوەتەوە بەمشێوەیە ، ئەوەی لەم گەشتەمدا زۆر سەرنجی ڕاكێشاین لەو دیمەنە پڕلەخەیاڵی و جوانیانەی سروشتەكەو تێكەڵ بوونی بەكاری هونەری دیدەمانی لەگەل خۆی دەبرد بۆ بینینی هەموویان وگەڕان بەناویاندا ، لەناكاو شاندێك هاتنە سەردانكردنی وبە زمانی بیانی قسەیان دەكرد كاتێك لێیان نزیك بوینەوە زانیم ئەمانە خەڵكی هۆڵەندا و بەلژیكان بەڕیكەوت هاتوون بۆ ئێرە و پشوودان ، كاریان لە دهۆك هەبووە ، كاتێك پێكەوە كەوتنەینە گفتوگۆ زۆریان پێخۆشبوو كەسێكی كوردی بەهۆڵەندی لەگەڵیان ئەدوێ هەرخێرا داوای زانیارییان كردوبە شوێنەوارێكی گرنگ ومێژووی وەسفیان كرد وگوتیان گەلی كورد لەپاڵ ئازایەتی وخۆڕاگریان بە پێشمەرگەوسەركردەكانی خاوەنی چەندەها شارستانی گەورەشن بەهیواین بیان پارێزن مێژووی ئەوشوێنەوارە بۆ سێ هەزارساڵ پێش وبۆ سەردەمی ئاشووری ومیتانیەكان دەگەڕیتەوە ، بەتەنها لە باشووری كوردستان چەندین شوێنەواری مێژوویی گەشتیاری هەن بەڵام تائێستا نەبوونەتە جێگایی سەرنجی گەشتیارانی بیانی وهاوڵاتیانی ناخۆی كوردستان ، لە جیهاندا شوێنەوارەكان یەكێك لە خاڵە هەرە بەهێزەكانی بوژاندنەوەی ئابوری وسەرچاوەی داهاتن بەهیوام حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەرپرسانی پەیوەندیدار لە دوای نەوت وكشتوكاڵ گرنگی زیاتر بدەن بەم شوێنەوارانە و لاكردنەوەی خێرا و بەسەركردنەوەیان وناساندنیان لە ڕێگایی كەناڵ ومیدیاانەوە .










