خهبات: هەندرێن شێرزاد:-
ووهان، بە لانكەی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كورۆنا دادەنرێ و تا ئێستا ئەو ڤایرۆسە بۆتە هۆی مردنی چەندین كەس ، ژمارەی توشبووان و قوربانیانیش رۆژ بە رۆژ لە هەڵكشان دایە. هەر دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە ، دەسەڵاتدارانی چین چواردەوری شارەكەیان داخستوە و هاتن و چوونیان تیادا قەدەغە كردووە. ئەمڕۆش لە ترسی ئەم ڤایرۆسە ،شەقام و بازاڕەكانی ئەم شارە چۆل دێنە بەرچاو.
دەكەوێتە ناوەڕاستی چینی فراوان و تا پێش سەرهەڵدانی ئەم تەنگژەیە یەكێك بووە لە سەنتەرە سەرەكیە پیشەسازی و ئابووریەكانی ئەم وڵاتە.
لە رووی چڕی دانیشتوانەوە ، ووهان گەورەترین شارەكانی چینی ناوەڕاستە و ژمارەی دانیشتوانی 11.895.000 كەسە
رووبەرەكەی 8.467.2 كیلۆمەتر دووجایە.
ئاینی سەرەكی لەو شارە بوزیە و رێژەی شوێنكەوتووانی 14.7% دوای ئەوان پرۆتستانتەكان 2.9% ئینجا موسوڵمانەكان 1.6% و كاسۆلیكی رۆم 0.3% و 1.6% یش شوێنكەوتووی ئاینی دیكەن.
ووهان شارێكی گەورەیە و پەلی بۆ سێ شاری دیكە هاویشتووە كە هەریەكە لە هانكۆی سەر كەناری باكوری یانگتزێ و هانیانگی دراوسێی ئەلهان و چانگی كەناری باشووری یانگتزێن و ساڵی 1950 لەیەك دراون.
بە بوونی ژمارەیەكی گەورەی كارگەی بەرهەمهێنانی ئاسن و پۆڵا ناسراوە.
ژمارەیەك زانكۆی گرنگی وەك زانكۆی ووهان و زانكۆی ووهان بۆ تەكنۆلۆژیا و زیاتر لە 350 پەیمانگای تایبەت بە توێژینەوە لەو شارە هەن كە لەسەر ئاستی چین و دوای پەكین و شانگهای بە پلەی سێیەم دێن.
بە مەبەستی خوێندن ، ساڵانە ژمارەیەكی یەكجار زۆری قوتابیان لە سەرتاسەری جیهان رووی تێ دەكەن.
لە ووهان زیاتر لە 340 شوێنی مێژوویی هەن و بە درێژایی مێژوو رووبەڕووی چەندین هێرش بۆتەوە ، بۆیە لە زۆر شوێن تاوەری چاودێریكردن و شوورە تا ئێستاش بەدی دەكرێن.
لە بواری هونەر و شیعر و هزردا ووهان رۆڵێكی گەورەی بینیوە ، بە تایبەتی لە سەردەمی دەسەڵاتی مەغۆلدا و دواتر لە وڵاتی چین بۆتە یەكێك لە گرنگترین چوار شاری بازرگانی.
لە سەدەی 19 هێڵی شەمەندەفەری بۆ راكێشراوە ، هەروەها بۆتە پێگەیەكی گرنگی گواستنەوەی دەریایی و زەمینی.
تا ساڵی 1911 و لەناوچوونی دەسەڵاتی چینگەكان و دامەزراندنی كۆماری چینی میللی ، ووهان لەژێر دەسەڵاتی بێگانە دابووە.










