ناسر مەلا حەكیم
بە گەرانەوەیەكی‮ ‬نەچەندە دوور بە مێژووی‮ ‬بەرقەراری‮ ‬ئەمن و ئاسایشی‮ ‬كەركوك و ناوچەكانی‮ ‬دەوروبەری‮ ‬و ئەو پێكەوە ژیانەی‮ ‬كە لەو ناوچانەدا بەدی‮ ‬دەكرا دەگەرێتەوە بۆ بوونی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكانی‮ ‬كوردستان كە ببونە شورەیەكی‮ ‬پۆڵاینی‮ ‬كەركوك و دەوروبەری‮ ‬ئەمە لە كاتێكدا زۆربەی‮ ‬شوێنەكانی‮ ‬تر‮ ‬یەكپارچە ببونە مەیدانی‮ ‬شەرێكی‮ ‬نەخوازراو و بێ رەحمانەی‮ ‬چەكدارانی‮ ‬داعش،‮ ‬بەڵام رووداوەكانی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر و ئەو خیانەتەی‮ ‬كە بەرانبەر بە گەل و خاك و نیشتمان كرا،‮ ‬بوو بە هۆی‮ ‬هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬سەرتاپا هیوا و ئومێدی‮ ‬خەڵكی‮ ‬خێر لە خۆ نەدیوی‮ ‬ئەم ناوچانە بەتایبەتی‮ ‬و كوردستان بەگشتی‮. ‬ئەمەش بوو بە پەڵەیەكی‮ ‬ڕەش لە ناوچاوانی‮ ‬ئەنجام دەرانی‮ ‬ئەم تاوانە هەر بۆیە ئەمرۆ دەستەڵات دارانی‮ ‬سەپێنراو بە سەر شاری‮ ‬كەركوكدا بە كەیفی‮ ‬خۆیان تەراتێن لەو شارەدا دەكەن و لە هەوڵی‮ ‬گۆرینی‮ ‬دیمۆگرافیای‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك و دەوروبەرەكەی‮ ‬دان و ئەوەی‮ ‬رژێمی‮ ‬گۆڕبە گۆڕی‮ ‬سەدام فریای‮ ‬ئەنجام دانی‮ ‬نەكەوت،‮ ‬ئێستا عەرەبە شۆڤێنیە داخ لە دڵەكانی‮ ‬ئەو شارە ئەنجامی‮ ‬دەدەن،‮ ‬دۆخی‮ ‬شاری‮ ‬كەركوك لە هەموو روویەكەوە زۆر خراپە بەتایبەتی‮ ‬بۆ كورد چونكە جارێكی‮ ‬تر پرۆسەی‮ ‬هارودەكردنی‮ ‬عەرەب و نیشتەجێ كردنیان بە شێوەیەكی‮ ‬بەرچاو و بە كۆمەڵە و دەست بەسەرداگرتینی‮ ‬موڵك و ماڵی‮ ‬گوند نشینە كوردەكان بەردەوامە كە ئەمە لە كۆتایی‮ ‬دا كار دەكاتە سەر زیاد بوونی‮ ‬رێژەی‮ ‬عەرەب لە هەڵبژاردنەكانی‮ ‬پەرلەمان و ئەنجومەنی‮ ‬پاریزگای‮ ‬داهاتوودا ئەمە ش لە لایەن پارێزگاری‮ ‬داسەپێنراوەوە‮ ‬راكان جبوری‮ ‬پشتیوانی‮ ‬لێ دەكرێت هەروەها هاوكاری‮ ‬تەواوی‮ ‬گەڕەكە عەرەب نشینەكان دەكرێت لە رووی‮ ‬پێشكەش كردنی‮ ‬خزمەت گوزاری‮ ‬و دابین كردنی‮ ‬پێداویستیەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬رۆژانەیان بەڵام بە بەهانەی‮ ‬زێدەرۆیی‮ ‬كەوتۆتە روخاندن و تێكدانی‮ ‬خانوو و دوكانەكانی‮ ‬ئەو كوردانەی‮ ‬كە لە دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێم گەراونەتەوە زێدی‮ ‬باب و باپیری‮ ‬خۆیان هەر وەكوو لەم رۆژانەدا لە گەرەكی‮ ‬گۆرەپان زیاتر لە‮ ‬200‮‬ ماڵ و دوكان خاوەنەكانیان ئاگاداركراونەتەوە كە چۆڵی‮ ‬بكەن ئەگینا بەسەریاندا دەروخێنن‮!!.

‬لەلایەكی‮ ‬تریشەوە كێشەی‮ ‬دەست بەسەر داگرتنی‮ ‬زەوی‮ ‬و زارو مڵكی‮ ‬جوتیاران بە تایبەتی‮ ‬ئەو زەویانەی‮ ‬كەوتونەتە سنووری‮ ‬سەرگەڕان و دووبزو پەلكانە و داقوق و چەند ناوچەیەكی‮ ‬تركە عەرەبی‮ ‬هاوردە بە زۆر و بە هاوكاری‮ ‬سوپای‮ ‬عێراقی‮ ‬دەستیان بەسەردا دەگرێت‮ ‬،هەر چەندە باودۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق و ئەو بۆشاییە ئەمنیەی‮ ‬بۆتە هۆی‮ ‬زیندوو بوونەوەی‮ ‬داعش‮ ‬و بڵاو بوونەوەی‮ ‬نائارامی‮ ‬و خەڵكی‮ ‬لە دڵە راوكێدا دەژین لە زۆر ناوچەدا چالاكی‮ ‬ئەنجام دەدەن و خەڵكی‮ ‬سڤیل دەكوژن و رۆژانەش جموجۆڵیان لە سنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬كەركوك و دەوروبەری‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬لە قەزاكانی‮ ‬حەویجە وداقوق و دووبز لە هەڵكشان دایە،‮ ‬بۆیە سەركردایەتی‮ ‬كورد دەبێت دەربارەی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬ئەمین شاری‮ ‬كەركوك و دەوروبەری‮ ‬لەگەڵ حكومەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬تاوتۆێ و دانوستانی‮ ‬جیدی‮ ‬بكات لەسەر ئەم مژارە ترسناكە و رێگەچارەیەكی‮ ‬شیاوی‮ ‬بۆ بدۆزرێتەوە‮.‬