خەبات: ڕۆشنا عەلی:-
زۆرن ئەوانەی باس لە لایەنی دەروونی قوتابی دەكەن و هاوكێشی دەكەن لەگەڵ توانای فێربوون و ئارەزوو بۆ فێربوون و خوێندن بە جۆرێك پەیوەندییەكە پێچەوانە دەكەن مامۆستایەكی زانكۆش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە پێی وایە هەركات توانیمان لایەنە دەروونییەكە بەدەست بێنین ئەوان توانای فێربوون و فێركردن خێرا تروو باشتر دەبێت لێرەشەوە دەپرسین ئایا ئەم پەیوەندییە لە چ ئاستێكدایە بۆ ئەمەش گفتوگۆیەكی كورتمان لەگەڵ د. موهەنەد محەمەد عبدالستار، پسپۆڕی دەروونی و مامۆستای زانكۆی دیالە ئەنجامدا.
گەنجەكان
دەربارەی لایەنی دەرونی گەنجی كورد و گەنجی عێراق كە تاچەند جیاوازی هەیە بەپێی ژینگەكەیان وتی: بە پێی ئەو بارودۆخە سەختەی كە گەلی عێراقی پیایدا تێپەڕدەبێت بە تایبەتی بۆ گەنجان نەبوونی ئایندەیەكی دیار بۆیان ئەوانە وادەكەن كە بڵێن پێویستمان بە چاودێرییە لە لایەنی دەروونی و پەروەردەیی وە پێویستمان بە چاو خشاندنەوەیە بۆ وەرگرتنی بیرۆكەی هاوسەردەمی بوون كە گەنجان لێی تێبگەن و بەرەو پێش بچن هەروەها پێویستە لەم چوارچێوەیەشدا سیاسەتێكی پەروەدەیی دابڕێژین و ببێتە بەرهەم و بنیاد نانیكی ڕاستەقینە ، لەبەر ئەوەی پێویستە سوود لە توانای گەنجەكان وەربگرین وە زەمانی ژیانێكی شایستەو ئاشتییان بۆ بكەین وە مەبەستمان لە دابینی دەرونی گەنجان بە بیرۆكەو بۆچوون و بەرو پێشچوونییان، ئەوە بەرهەم هێنانی گەنج و سەركەوتنی گەنجە ، گەنجەكان هەمان موعاناتییان هەیە لە هەر شوێنێك بێت و ئەو كێشانەش نزیكن لەیەك بۆیە پێم وانییە جیاوازی هەبێت لەو ڕوەوە من كە باوكم، هەمان حاڵی باوكانی ترم هەیە تەماشای پێداویستی منداڵەكانم ئەكەم وێنەی هەموو گەنجەكان دەبینم و پێداویستییەكانییان ئەزانم كۆمەڵگای ئێمە كۆمەڵگایەكی گەنجە، كە ژمارەی گەنجەكانمان زۆرترە وەدواتر پێویستە سیاسەتەكانمان وەك سیاسەتی ئابوری ، كۆمەڵایەتی، پەروەردەیی بە ئاڕاستەی پاڵپشتی بێت لە گەنجان تا دەگەنە كە ناری ئارامی، بۆیە گەنجێك لە كوردستانی عێراق لەگەڵ گەنجێك لە هەر پارێزگایەكی تر كە هەمان موعانات و كێشەو بەرەو پێشچوونییان هەیە، لەسەردەمی عەولەمەدا گەنج ناگەڕێتەوە بۆ ئەو بیركردنەوانەی ئێمە، ئەم سەردەمە میكانیزم و ئالییەتی نوێ و بیرۆكەی نوێی لەگەڵ خۆی هێناوە.
دەربارەی ئەوەشی كە ئایا لەپڕۆسەی فێركردن دەروون ئارامی تاچەند گرنگە ئایا هەم لە كوردستان هەم لە عێراق بیری لێ كراوەتەوە ؟ڕاهاتووین لەسەر كاری ئەكادیمی ئێمە ناتوانین بابەت و خۆشەویستی بابەت لە نێوان مامۆستا و خۆشەویستی مامۆستا خۆشەویستی بابەت بەدەست بێنین ، هەركات توانیمان كە لایەنە دەروونیەكان لە مەیدانی فێركردندا بەدەست بێنین ئەوەندە پڕۆسەی فێركردن باشتر و لەبارتر دەبێت بە واتایەكی تر ئەو بابەتانەی كە لە ڕابردوودا پێشكەش دەكران و دەگووترایەوە بە ڕێگایەكی دیاری كراو لە ئێستادا زۆر سەختە گەنج لێی تێبگات، بۆیە پێویستیمان بەوە هەیە كە ماددەكە بگەینین و لەگەڵیدا بین هەرچەندە بایەخی زیاتر بە لایەنە دەروونیەكان بدرێت ئەوەندە گرنگیدانمان بە فێركردن زیاتر دەبێت بەم جۆرە كردارەكە كردارێكی ڕاستەوانەیە، چونكە ناتوانین سۆز و زانست لە یەكتری جیا بكەینەوە بۆیە كاتێك كە قوتابی خۆشەویستی بۆ بابەتێك هەیە ئەوە بە دڵنیاییەوە ئەنجامی ئەو خۆشەویستیە دەبێتە ئۆقرەیی و جێگیربوونی دەروونی لە پڕۆسێسی فێركردندا، بۆیە مامۆستای فێركار پێویستی بە ئاگاداربوون و لێزانین هەیە لە بواری زانستی دەروونناسی بۆ ئەوەی بتوانێت بابەتەكە بگەیەنێت، بە هۆی شارەزایی زانستیمان وا سەیری قوتابی دەكەین كە بەهایەكی زانستیە ئەم بەها زانستیە وەك فاكتەرێكی مەعریفی لە نێوان جووتەكێكدا، فاكتەری مەعریفی پێویستی بە بایەخی لایەنی دەروونی و لایەنی زانستی هەیە بە واتا بۆ ئەوەی بتوانم كە بابەتی زانستنی بە قوتابی بگەیەنم دەبێت بزانین كە قوتابی چۆن بیر دەكاتەوە ئاستی بیركردنەوەی چۆنە وە گەشەسەندنەكانی بیری چین وە كێشەكانی چین هەرچەندە بتوانی لە لایەنە دەروونیەكانی قووڵببیتەوە ئەوەندە دەتوانیت بابەتی زانستی پێبگەیەنیت كە گونجاو بێت لەگەڵ بیركردنەوەكانی و گەشەسەندنەكانی. كۆمەڵگا لەسەر بنەمای پەیوەندی لە نێوان تاك و تاك وە لە نێوان تاك لەگەلأ كۆمەڵگا وە لە نێوان تاك و خۆی بۆ ئەوەی بتوانین كۆمەڵگا ڕاست دروست بێت پێویستە لایەنی ئۆقرەیی و سەقامگیری دەروونی بەردەست بێت، چونكە پەیوەندی نێوان تاك و كۆمەڵگا پەیوەندی نێوان كارلێكەر و كارتێكراوە تاك هێز لە كۆمەڵگا وەردەگرێت وە كۆمەڵگا بوونی خۆی لە تاكدا دەبینێتەوە بۆیە هەرچەندە لایەنی دەروونی پارێزرا و بێت ئەوە دەتوانین كە كۆمەڵگا بە كەنارێكی ئارام دا گوزەر بكەین بۆیە لەسەر ڕامیاری پەروەردەیی و ڕامیاری وڵات هەموو هەوڵەكان چڕ بكرێتەوە لەسەر لایەنی دەروونی ،چونكە لایەنی دەروونی بنەمای سەركەوتنی تاكە لە كارەكەیدا كاتێك كە لایەنی دەروونی بەردەست دەبێت ئەوە ئۆقرەیی دەروونی بەردەست دەبێت وە كاتێك كە ئۆقرەیی دەروونی بەردەست دەبێت ئەوە بیركردنەوەی باش بەردەست دەبێت وە هەر كاتێك باش هەبێت ئەوە فیركردنی باش بەردەست دەبێت بۆیە من دڵنیایی دەكەمەوە لەسەر گرنگی دان بەلایەنی دەروونی هەر لە منداڵییەوە زاراوەیەك هەیە لە زانستی دەروونی كە باس لە خاسییەتەكانی گەشەكردنی منداڵ دەكاتەوە هەر لە سكی دایكیدا واتە كرداری چاودێریكردنی منداڵ لەسەرەتاكانی تەمەنی لە سكی دایكیدا لەڕێگای ئەو كارانەی كە باوك دەیكات لە میانەی مامەڵە كردنی لەگەڵ خێزانە دوو گیانەكەیدا كە دەبێتە منداڵی ئایندەیان كە هەمووی كاریگەری هەیە لەسەر چۆن لایەنی ئۆقرەیی دەروونی منداڵەكە دەپارێزێت ئەم زاراوەیە خاسییەتەكانی نمو واتە چاودێری مرۆڤ لەكاتی دروستبوونی تا ئەو قۆناغانەی پێیدا تێپەڕ دەبێت هەر لە لەدایك بوون لە منداڵی و گەنجی و پێگەشتن و تاكۆتایی مردن لێرەوە ئەم بیرۆكەیە دەست پێدەكات كە ئێمە گرنگی بدەین بەلایەنی دەروونی مرۆڤەكان لەو ساتانەی پێیدا تێپەڕ دەبێت پزیشكانی دەروونی هەمیشە دڵنیایی لەخاڵێكی گرنگ دەكەن بە تایبەتی لە پڕۆسەی منداڵ بووندا پێویستە باوك ئامادە بێت كاتێك موعاناتی لە دایكببون دەبینێت و ڕاستی ئەو لە خۆبووردوییەی دایك ببینێت ئەم ئامادەییە وادەكات دایكەكە كەمتر هەست بە ئازار بكات و هاوكات هەست بە بەرپرسیارییەتییەكی زیاتر لای باوك دروست دەكات بەرامبەر منداڵەكەو بەرامبەر هاوسەرەكەشی.











