خهبات: مسلم دۆلەمەری – دهڤهری بارزان:-
ناوچەشاخاویەكان بەهۆی سەختی وبارینی بەفروبارانی زیاتر لەناوچەكانی تر پلەی سەرمانزمترەو بەوهۆیەوەش بۆ خۆگەرمكردنەوەوپاراستن لە سەرماو هەڵامەتی زستانە دانیشتوانی ئەم ناوچانە پێویستیان بە سوتەمەنی زیاتر هەیە بەتایبەتی قوتابخانەكانی ئەم ناوچانە رێژەیەكی زۆری سوتەمەنیان پێویستە بۆ وەرزی زستان بەڵام وەكو دیارە ساڵانە قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی مێرگەسور گرفتی كەمی سوتەمەنیان هەیە ، كەلەم راپۆرتەدا ژمارەیەك لە بەرێوەبەری قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەی ناوبراوسەبارەت بەم گرفتە بەم شێوەیە بۆخەبات دووان.
سەرەتا مامۆستا نافع بەرێوەبەری، قوتابخانەی كانی زەركی كچان وتی: ئێمە وەكو قوتابخانەی كانی زەركی كچان رۆژانە 13 سۆپا پێدەكەین بۆیە بەبەردەوامی رێژەیەكی زۆری سوتەمەنی بەكاردێت ئەویش لەبەر ئەوەیە كە هەڵكەوتەی جوگرافیمان ناوچەیەكی شاخاوی وپرلە بەفرو بارانە لەوەرزی زستان بەمەش بەبەردەوامی پلەی گەرما بەبەردەوامی لەخوارەوەیەو زۆر ساردە بەبەراورد لەگەڵ ناوچەكانی تری وەكو ناوەندی شارەكان بۆیە دەبێت رەچاوی ئەم ناوچانە بكرێت وساڵانە برێكی باشی سوتەمەنی بۆتەرخان بكرێت ئێستا ئێمە بۆئەمساڵ تەنها بری 800 لیتر نەوتمان وەرگرتوە كەچی ئێمە ساڵانە پێویستمان بە بری 1600 لیتر زیاترە، چونكە ئەم برەی وەرمان گرتووە تەنها بەشی وەرزی یەكەممان دەكات ئەدی وەرزی دووەم ، بۆیە داواكارین لە بەرێوەبەری پەروەردەی مێرگەسورو وەزارەتیش كە چارەسەرێكی ئەم گرفتەمان بكەن بەزوترین كات چونكە بەبێ زۆپا وگەرمكەرەوە ئاستی وەرگرتنی زانستیش لەلایەن قوتابیانەوە بەرەو لاوازبوون دەروات.

دواتر مامۆستا مێڤان، بەرێوەبەری قوتابخانەی بلێی هاورێ وتی: ساڵانە ئێمە گرفتی سوتەمەنیمان هەیە، چونكە رۆژانە زیاتر لە 18 سۆپا پێدەكەین لەبەر زۆری رێژەی قوتابیان وزۆری رێژەی پۆلەكانمان واتە بڕی سوتەمەنی بۆ هەر 10 رۆژی قوتابخانەكەمان بە پێوەر دامانناوە بری 200 لیتر نەوت دەروات واتە بۆ هەرمانگێك 600 لیتر نەوتمان خەرجدەبێت ئەویش لەوكاتەدایە كەتەنها بری 1200 لیتر نەوتمان بۆ هاتوە واتە تەنها نەوتی بۆمان هاتوە بەشی دوومانگمان دەكات ، واتە تەنها وەرزی یەكەم، چونكە لە 1/11 ی هەموسالێك ئێمە دەبێت سۆپاپێبكەین هەندێ ساڵ زوتریش لەبەر ئەوەی ناوچەی شاخاوین وسەرماو سۆل زوو دەست پێدەكات واتە وەرزی دووەم بۆ چەند مانگێك بێسوتەمەنی دەمێنینەوە بۆیە داواكارین لە پەروەردەو لایەنی پەیوەندار چارەسەرێكی ئەم كێشەیەمان بكەن وجیاوازی لەنێوان قوتابخانەكانی ناوچەی شاخاوی وسەنتەری شارەكان بكەن چونكە ئێمە لە 1/11 تا پێش پشوی نەورۆز بەبەردەوامی دەبێت سۆپاكان پێبكەین بۆیە دواكارم كە نەوتی زیاترمان بۆ دابین بكەن. هەروەها مامۆستا نیهاد، بەرێوەبەری قوتابخانەی زریمركی بنەرەتی كوران گوتی: ئەمە گرفتی چەندساڵەی ئێمەیە سالانە ئەو برە نەوتەی كە بۆمان دێت تەنها بەشی دوومانگ و نیومان دەكات واتە بەشی نیوەی زستانەكەمان دەكات ،چونكە ئێمە ساڵانە پێویستیمان بە زیاتر لە 1600 لیتر نەوت هەیە كەچی تەنها بری 800 لیتر نەوتمان بۆدێت بۆمەش گرفتی زۆری سەرمامان بۆدروست دەبێت ،چونكە ناوچەكەمان شاخاوی و زۆر زۆر ساردە بەبەراورد لەگەل ناوچەكانی تربۆیە پێویستە جیاوازیەكی زۆربكرێت لە نێوان ئێمەو ئەوان جالێرەدا داواكارم لە پەروەردەی مێرگەسورو لایەنی تری پەیوەنداركە هەرچی زووە بەدەم داواكاریمانەوە بێن وچارەسەری ئەم گرفەمان بكەن.
لە كۆتاییدا مامۆستا ئەیوب، بەرێوەبەری قوتابخانەی ئامادەی كانی ساركی كچان گوتی: رۆژانە لە قوتابخانەكەمان 19 سۆپا پێدەكەین بۆ دوو دەوام بەیانیان و ئێواران كە تەنها بری 2000 لیتر نەوتیشمان بۆ هاتوە واتە رۆژانە زیاتر لە 50 لیتر نەوت خەرجیمانە واتە ئەو برە نەوتەی كە بۆمان هاتوە تەنها بەشی 40 تا 50 رۆژمان ناكات كەچی هەرلە 1/11 تاكو پشوی وەرزی بەهار واتە نەورۆز دەبێت سۆپاكانمان بەبەردەوامی هەڵبكرێن واتە بری نەوتەكەمان تەنها بەشی وەرزێكمان دەكات ، لێرەدا پرسیاردەكەم ئەی وەرزی دووەم چی بكەین ؟ قوتابیان چۆن رولە قوتابخانە بكەن بۆیە داواكارم كە ساڵانە بری نەوتی زیاتر بۆ قوتابخانەكانی ناوچەی شاخاوی دابین بكەن ولێژنەیەكی تایبەت بۆ ئەم گرفتە دابنێن وبەدواداچونێكی جدی بكەن.










