بەدواداچوون‮: ‬عەلی‮ ‬بانیشاری
مەترسییەكانی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا تادێت زیاتر دەبن،‮ ‬بەگوێرەی‮ ‬ئامارەكان تائێستا ڤایرۆسەكە گەیشتووەتە‮ ‬28 ‮ ‬وڵاتی‮ ‬جیهان و چەند وڵاتێكیش باری‮ ‬لەناكاویان راگەیاندووە‮. ‬رێكخراوی‮ ‬تەندروستی‮ ‬جیهانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬هەموو ئەو كەسانەی‮ ‬بەهۆی‮ ‬كۆرۆناوە گیان لەدەستداوە هاووڵاتی‮ ‬چینین‮. ‬هەرچی‮ ‬سەبارەت بە كوردستانیشە حكوومەتی‮ ‬هەرێم بڕیاریداوە هەر عێراقییەك چووبێتە چین لە كاتی‮ ‬گەڕانەوەی‮ ‬پشكنینی‮ ‬تەواوی‮ ‬بۆ دەكرێت‮. ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم دڵنیایی‮ ‬تەواو دەدات،‮ ‬كە هیچ حاڵەتێكی‮ ‬كۆرۆنا لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بوونی‮ ‬نییە‮. ‬
رۆژی‮ ‬پێنجشەممە رێكخراوی‮ ‬تەندروستی‮ ‬جیهانی‮ ‬باری‮ ‬لەناكاوی‮ ‬راگەیاند و ئاماژەی‮ ‬بەوەدا ئەو كەسانەی‮ ‬توشی‮ ‬ڤایرۆسەكە بوون پێویستە تا دوو هەفتە نەچنەوە ناو خێزانەكانیان و‮ ‬14 ‮ ‬رۆژی‮ ‬تەواو لە ژێر چاودێری‮ ‬وردی‮ ‬پزیشكیدا بن‮. ‬هەر بەپێی‮ ‬ئامارەكان تائێستا كۆرۆنا گەیشتووە‮ ‬28 ‮ ‬وڵاتی‮ ‬جیهان كە دواهەمینیان وڵاتی‮ ‬یەمەنە‮.‬
وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم پێنجشەممەی‮ ‬رابردوو لە راگەیەنراوێكدا داوای‮ ‬لە بەڕێوەبەرایەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬پارێزگا و قەزاكان كرد چاودێری‮ ‬خاڵە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكانی‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬بكەن‮. ‬
هەروەها لە راگەیەنراوەكەدا ئەوەش هاتبووە،‮ ‬لە بنكە تەندروستییەكانی‮ ‬خاڵە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان پێویستە هەر گەشتیارێك كە لە چینەوە دێت جیابكرێتەوە و پشكنینی‮ ‬بۆ بكرێت‮. ‬لە ترسی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬كۆرۆنا رۆژی‮ ‬شەممە فڕۆكەخانەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬هەولێر چوار هاوڵاتی‮ ‬چینی‮ ‬گەڕاندەوە ئیمارات‮.‬
د.دلاوەر عەلائەدین دەڵێ‮: ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا‮ ‬یەكێكە لە دەیان جۆرە ڤایرۆس،‮ ‬لە بەكتریا زۆر جیاوازن بۆیەش بەئەنتی‮ ‬بایۆتیك ناكوژرێن‮. ‬پێی‮ ‬دەگوترێ كۆرۆنا،‮ ‬چونكە لە ژێر میكرۆسكۆپی‮ ‬ئەلیكرتۆنیدا شێوەكەی‮ ‬لە تاج دەچێ‮.‬
دەشڵێت‮: ‬كۆرۆنا چەند جۆرێكی‮ ‬هەیە و نەخۆشی‮ ‬جۆراوجۆر لە مرۆڤ و گیانەوەرانی‮ ‬دیكە پەیدا دەكەن،‮ ‬بەڵام ئەوی‮ ‬ئێستا كە رەنگە لە گیانلەبەرانی‮ ‬دیكە بەربڵاوبووبێ،‮ ‬بەڵام بازی‮ ‬داوەتە نێو مرۆڤ‮. ‬واتە مرۆڤ‮ ‬یەكەمجارە تووشی‮ ‬دەبێ و هێشتا بەرهەڵستی‮ ‬سروشتی‮ ‬لەنێو كۆمەڵگادا‮.‬
پاش ئەوەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬ئێران دوای‮ ‬لە هاوڵاتیانی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬كرد سەردانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نەكەن وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم رایگەیاند‮: ‬هیچ حاڵەتێكی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا‮ ‬2019-NCoV‮ ‬ لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بوونی‮ ‬نییە،‮ ‬لەگەڵ بەردەوام چاودێریكردن و كاری‮ ‬پێویستی‮ ‬خۆپارێزی‮ ‬ئەنجام دەدرێت،‮ ‬لە هەمان كاتدا كەس ناتوانێ بوونی‮ ‬ئەم نەخۆشییە پشت‮ ‬ڕاست بكاتەوە جگە لە‮ ‬ڕێكخراوی‮ ‬تەندروستی‮ ‬جیهانی‮ ‬WHO ‮ ‬و وەزارەتی‮ ‬تەندروستی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نەبێت‮”.‬
د.دلاوەر دەشڵێت‮: ‬كۆرۆنا ڤایرۆس بەو ئاستە كوشندە نییە كە خەڵك لێی‮ ‬دەترسێ،‮ ‬زۆرینەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬خەڵك‮ (‬بەتایبەتی‮ ‬لاوان و ئەوانەی‮ ‬لەش ساغن‮) ‬كە تووش دەبن رەنگە هەستی‮ ‬پێ نەكەن،‮ ‬وەیان نەخۆشیەكی‮ ‬سووك دەیانگرێ و چاك دەبنەوە بەبێ ئەوەی‮ ‬بزانن كۆرۆنا بووە‮”. ‬دەشڵێت‮” ‬كەمینەیەكی‮ ‬بچووك بە هۆكاری‮ ‬جیاواز نەخۆشییەكە بە قورسی‮ ‬دەگرن و لە نێو ئەوانیشدا كەمینەیەكی‮ ‬زۆر بچووكتر دەمرن،‮ ‬لە نێو ئەوانەشدا خەڵكی‮ ‬پیر و ئەوانەی‮ ‬كۆئەندامە هەناویەكانی‮ ‬لەشیان باش كارناكات چانسی‮ ‬چاكبوونەوەیان كەمترە‮. ‬نیووە زیاتری‮ ‬نەخۆشەكانی‮ ‬بە قورسی‮ ‬گرتوویانە تەمەنیان لە سەرووی‮ ‬شەست ساڵییەوە بووە‮”.‬
رۆژی‮ ‬هەینی‮ ‬دەنگۆی‮ ‬ئەوە بڵاوبوویەوە‮ ‬یەكەم حاڵەتی‮ ‬توشبوون بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا لە عێراق تۆماركراوە،‮ ‬پاش چەند كاتژمێرێك حكوومەتی‮ ‬عێراق رایگەیاند‮: ‬هیچ هاوڵاتییەكی‮ ‬عێراقی‮ ‬لە ناوخۆ و دەرەوەی‮ ‬تووشی‮ ‬كۆرۆنا نەبووە‮”. ‬هەر هەمان رۆژ وەزارەتی‮ ‬ناوخۆی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان داوای‮ ‬لە هاونیشتیمانیان كرد سەردانی‮ ‬وڵاتی‮ ‬چین نەكەن‮. ‬تائێستا‮ ‬7 ‮ ‬وڵات داوای‮ ‬لە هاوڵاتیانی‮ ‬خۆیان كردووە سەردانی‮ ‬چین نەكەن‮. ‬
د.لاوەر عەلائەدین باس لە چۆنییەتی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا دەكات و دەڵێت‮: ‬ڤایرۆسەكە لە سیپەلاك و بۆڕیەكانی‮ ‬هەناسەدایە،‮ ‬لەگەڵ هەناسەدان،‮ ‬قسەكردن،‮ ‬كۆخە،‮ ‬پژمین دەپڕژێتە دەوروبەر‮. ‬ماوەی‮ ‬چەند رۆژێك هەتا دوو هەفتەی‮ ‬پێدەچێ هەتا نیشانەی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬لە نەخۆشێكی‮ ‬نوێدا بەدەر دەكەوێ‮. ‬كێشە ئەوەیە كە زۆربەی‮ ‬هەڵگرانی‮ ‬ڤایرۆس ئاگایان لێی‮ ‬نیە كە دەیگرن و پێش ئەوەی‮ ‬نیشانەكانی‮ ‬نەخۆشیەكەیان لێ هەڵبدات بڵاوی‮ ‬دەكەنەوە‮.‬
ناوبراو باس لە هۆكاری‮ ‬سەرهەڵدانی‮ ‬ڤایرۆسەكە لە چین دەكات و دەڵێت‮: ‬ژمارەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬زۆرە و خەڵك و باڵندە و ئاژەڵ و گیانەوەری‮ ‬دیكە زۆر لەیەكەوە نزیكن،‮ ‬جا لەرێگەی‮ ‬بەخێوكردنەوە بێ وەیان خواردنی‮ ‬ئەو جۆرە گیانەوەرانە‮. ‬زۆر لە ڤایرۆسە كوشندە و درمەكانی‮ ‬پێشووش هەر لەوێ سەریان هەڵداوە‮. ‬ئەوجارەشیان،‮ ‬نیوەی‮ ‬نەخۆشەكانی‮ ‬مانگی‮ ‬دیسەمبەر پەیوەندیەكیان بە لە ماركێتی‮ ‬گیانەوەران وەیان خواردنی‮ ‬گیانەوەری‮ ‬ئاوی‮ ‬هەبووە‮.‬
بەپێی‮ ‬دوایین ئامار ژمارەی‮ ‬توشبوون بە ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا زیاتر لە‮ ‬12 ‮ ‬هەزار كەسی‮ ‬تێپەڕ‮ ‬كردووە و نزیكەی‮ ‬60 ‮ ‬ملیۆن كەس لە چین مەترسی‮ ‬ڤایرۆسەكەیان لەسەرە‮. ‬لیژنەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬چین دەڵێت‮: ‬بەهۆی‮ ‬ڤایرۆسەكەوە تا ئامادەكردنی‮ ‬ئەم بەدواداچوونە‮ ‬305 ‮ ‬كەس گیانیان لەدەستداوەو‮ ‬243 ‮ ‬تووشبوویش چارەسەریان وەرگرتووە وچاكبوونەتەوە‮ . ‬
میدیاكانی‮ ‬توركیا ئەوەیان بڵاوكردووتەوە بۆ رێگری‮ ‬لە بڵابوونەوەی‮ ‬زیاتری‮ ‬ڤایرۆسەكە بەرپرسانی‮ ‬چین لە چەند رۆژی‮ ‬رابردوودا داوایان لە توركیا كردووە‮ ‬200 ‮ ‬ملیۆن دەمامكیان بۆ رەوانە بكەن‮.‬
لەبارەی‮ ‬بنبڕكردنی‮ ‬ڤایرۆسەكەشەوە د.دلاوەر عەلائەدین ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ڤایرۆسەكە زۆر بڕ‮ ‬ناكات و لە كۆتاییدا بە رێگەی‮ ‬جیاوازەوە رێگەی‮ ‬لێ دەگیردرێت‮. ‬بۆیە مرۆڤایەتی‮ ‬لە مەترسیدا نییە‮. ‬لە ئێستادا هەتا دۆزینەوەی‮ ‬ڤاكسین‮ ‬یان چارەسەر،‮ ‬باشترە خۆت بپارێزی‮. ‬
ئەو چەند ئامۆژگارییەكی‮ ‬بۆ خۆپاراستن لە كۆرۆنا هەیە لەوانەیش‮:‬
دووركەوە لەوانەی‮ ‬نەخۆشن،‮ ‬پاكوخاوێنی‮ ‬و دەستشووشتن گرنگن‮. ‬كە تێكەڵاوی‮ ‬خەڵكت كرد،‮ ‬هەوڵدە دەست لە دەم و لوت و چاوت مەدە‮. ‬لە جیاتیان كلینیكس بۆ ئەو مەبەستان بەكاربهێنە هەتا ئەو كاتەی‮ ‬دەست دەشۆیت وەیان تەعقیمی‮ ‬دەكەیت‮.‬
خەڵك ماچكردن،‮ ‬تۆقەكردن باش نین‮. ‬تێكەڵاوی‮ ‬خەڵكی‮ ‬زۆر لە ژووری‮ ‬داخراوی‮ ‬بچووكدا باش نییە‮.‬
لەكاتی‮ ‬تێكەڵبوون،‮ ‬هەناسەی‮ ‬بەرامبەر هەڵمەمژە،‮ ‬تۆزێك دوورەپەرێز بە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬خۆت لەوانە بپارێزە كە دەكۆخن و دەپژمن‮.‬
4‮-‬ لەش ساغی،‮ ‬ئاو خواردنەوە،‮ ‬خواردنی‮ ‬باش،‮ ‬وەرزش،‮ ‬چوونە بەر هەوای‮ ‬فرێش،‮ ‬هەموویان هاوكاریت دەكەن‮.‬
رێكخراوی‮ ‬تەندروستی‮ ‬جیهانی‮ ‬WHO‮ ‬ نیشانەكانی‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنای‮ ‬دیاریكردووە لەوانە‮: ‬سەرئێشە و هیلاكی،‮ ‬بەربوونی‮ ‬ئاوی‮ ‬لووت،‮ ‬تالێهاتن لە سەرووی‮ ‬38 ‮ ‬پلەوە،‮ ‬كۆكەی‮ ‬قورس،‮ ‬هەناسەتووندی،‮ ‬ئازاری‮ ‬ماسولكەكان‮. ‬
گۆران عەبدوڵڵا،‮ ‬دكتۆرا لە سیستمی‮ ‬تەندروستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دەڵێت‮: ‬جیهان و ناوچەكە لەبەردەم هەڕەشەیەكی‮ ‬تەندروستی‮ ‬گەورەدایە و ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا بە خێرایەكی‮ ‬ترسناك بڵاوبووەتەوە‮”. ‬
دەشڵێت‮: ‬پزیشك و كارمەندە خۆشەویستەكان،‮ ‬تكایە ئاگاتان لە خۆتان بێ،‮ ‬ئێوە سەرمایەیەكی‮ ‬گەورەن بۆ هەموومان و بێ ئێوە كوردستانەكەمان نەخۆش دەكەوێ‮. ‬تكایە دەستكێش و دەمامك بەكاربهێنن‮. ‬تكایە خەڵك و هاوڵاتیان هۆشیاربكەنەوە‮. ‬تكایە سەروی‮ ‬خۆتان ئاگاداربكەنەوە ئەگەر گومانی‮ ‬ڤایرۆسەكەتان لە نەخۆشەكانتان كرد‮”.‬
‮ ‬ئەو پزیشكە داواش لە رۆژنامەنووس و میدیایی‮ ‬كوردستان دەكات ئەم هەفتەیە زانیاری‮ ‬و هۆشیاری‮ ‬و ئامۆژگاری‮ ‬بۆ پاراستنی‮ ‬گیانی‮ ‬هاونیشتیمانیان لەسەر ڤایرۆسی‮ ‬كۆرۆنا بڵاوبكەنەوە‮. ‬