شاخەوان برایم عەبدوڵڵا
راسپاردنی‮ ‬محەمەد عەللاوی‮ ‬بۆ پێكهێنانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬نوێی‮ ‬عێراق،‮ ‬لە قۆناغێكی‮ ‬سەخت و ئاڵۆزدایە،‮ ‬ئەو پیاوەش ناوبانگێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬سیاسی‮ ‬نییە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬وەك سیاسییەك بەشداری‮ ‬پڕۆسە سیاسییەكانیش بووە‮. ‬
قسەكردنی‮ ‬ئێستای‮ ‬ئەم وتارەش،‮ ‬هێندەی‮ ‬قسەكردنە لەسەر روئیای‮ ‬عێراقییەكان بۆ حوكمڕانێتی‮ ‬و تێوەگلانیان لەو گەڕەلاوژەیەی‮ ‬لە پەنای‮ ‬مەزهەب و شەڕی‮ ‬خێڵەكان و بزنسمانە دۆمبەڵانئاسا هەڵتۆقیوەكانی‮ ‬بەغدایە،‮ ‬بەڵكوو شەنوكەوكردنی‮ ‬خودی‮ ‬ئەو كەسایەتییە نییە،‮ ‬چ جای‮ ‬ئەوەی‮ ‬هێشتا زووە بتوانین گرەنتی‮ ‬ئەوە بكەین كە دەتوانێت حكوومەتەكەی‮ ‬پێكبهێنێت‮! ‬ئاخر ئەگەر بەردێكی‮ ‬بدرێتە دەست بۆ دروستكردنی‮ ‬دیواری‮ ‬حكوومەتەكەی،‮ ‬لە بەرانبەردا سەدان بەردیشی‮ ‬تێدەگیرێت و بە خاكەناس و پیشەقانیش بناغەی‮ ‬حكوومەتە چاوەڕوانكراوەكەی‮ ‬بنكۆڵ دەكەن‮.‬
خودی‮ ‬دكتۆر عادل عەبدولمەهدیش بە هەمان دۆخی‮ ‬ئەو پیاوەدا تێپەڕی،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬سەرەتا ویستی‮ ‬نموونەیەكی‮ ‬نەختێك نوێتر پێشكەشی‮ ‬گەلانی‮ ‬عێراق بكات،‮ ‬بەڵام هەرزوو لەوە تێگەیشت ئەوەی‮ ‬ئەو بیری‮ ‬لێ دەكاتەوە،‮ ‬لەگەڵ روئیا و ئەجێندای‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و مەزهەبی‮ ‬ئێستای‮ ‬بەغدا نایەتەوە،‮ ‬لە‮ ‬یەكەم چركەساتیشدا پێیگوتین لە پۆستەكەی‮ ‬سەركەوتوو نابێت‮! ‬كاتێك ویستی‮ ‬لە رێگەی‮ ‬سیڤی‮ ‬ئاشكراوە پۆستەكان پڕ‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬بەڵام ئێستاش كەس نەیزانی‮ ‬ئەو سیڤییانە واتە فۆڕمەكە چیان بەسەرهات‮! ‬سەرئەنجام دۆخە ئاڵۆزەكەی‮ ‬بەغدا نەك سیڤییەكان،‮ ‬تەنانەت خۆری‮ ‬ئەویشی‮ ‬ئاوا كرد‮.‬
هێشتا ئەو پیاوە بە فەرمی‮ ‬كابینەكەی‮ ‬رانەگەیاندووە لە چەند شوێنێكی‮ ‬عێراق دژی‮ ‬وەستاونەتەوە،‮ ‬تەنانەت وەك پێویستیش پێشوازی‮ ‬لە دیاریكردنەكەی‮ ‬ناكرێت،‮ ‬ئەوەی‮ ‬دەكرێ وەك ئاماژەیەك بۆ شكستی‮ ‬ئەو پیاوە بخوێندرێتەوە،‮ ‬خودی‮ ‬دۆخە ئاڵۆزەكەی‮ ‬بەغدایە بەوەی‮ ‬چارەسەركردنی‮ ‬نەك هەر لە توانای‮ ‬محەمەد عەللاویدا نییە،‮ ‬رەنگە ئاڵۆزتریش بێت،‮ ‬ئاخر سیاسییەكانی‮ ‬بەغدا بە ماندووبوون و خەباتی‮ ‬سیاسیی‮ ‬خۆیان و بە قوربانیدان نەهاتوونەتە سەر ئەو كورسییە كێشەدارانەی‮ ‬بەغدا،‮ ‬بەڵكوو لە ئەنجامی‮ ‬خوانێكی‮ ‬ئامادەكراوی‮ ‬ئەمەریكاوە هاتوون و چاویان بەو كورسییانە و خێروبێری‮ ‬عێراق كەوتووە،‮ ‬ئەمەش بەری‮ ‬چاوی‮ ‬زۆربەیانی‮ ‬سووركردووە بە جۆرێك هەرگیز ناتوانن رێز لە سەقامگیریی‮ ‬سیاسی‮ ‬بگرن و خۆشگوزەرانیش بۆ خەڵك بەدیبهێنن،‮ ‬لە قۆناغی‮ ‬زنجیرە حكوومەتەكانی‮ ‬دوای‮ ‬سەددام و پڕۆسەی‮ ‬حوكمڕانێتی‮ ‬كە كابینە لە دوای‮ ‬كابینە كۆمەڵك كێشەی‮ ‬نوێ و هەڵپەسێردراوی‮ ‬بە میرات بۆ خەڵك و حكوومەتی‮ ‬دوای‮ ‬خۆیان جێهێشت،‮ ‬سەرئەنجام وەك بۆمب تەقییەوە‮!‬
كورد لە بەغدا رەگەزێكی‮ ‬گرنگیی‮ ‬سیاسییە،‮ ‬رەگەزێك زۆربەی‮ ‬كاتەكان‮ ‬غەدر و گەلەكۆمەكی‮ ‬لێكراوە تا ئاستی‮ ‬ئەوەی‮ ‬هەرچی‮ ‬ئەو گرووپ و لایەنە سیاسییە عێراقییانەی‮ ‬لە بنەڕەتدا دژی‮ ‬یەكتریشن،‮ ‬بەڵام بۆ دژایەتیكردنی‮ ‬كورد،‮ ‬یەكگرتوون،‮ ‬كەوایە بەشداریكردنی‮ ‬كورد لە حكوومەتەكەی‮ ‬محەمەد عەللاویش هێندەی‮ ‬دەبێت بەشدارییەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬بەدەستهێنان و پاراستنی‮ ‬زیاتری‮ ‬مافەكانی‮ ‬كورد بێت،‮ ‬راستە كورد دژی‮ ‬ئەو پیاوە نییە،‮ ‬كەچی‮ ‬گرنگە كوردیش روئیا و مافەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬بەروونی‮ ‬بەو پیاوە بڵێت كە ئەوانەی‮ ‬هێڵی‮ ‬سوورن،‮ ‬ناكرێت گفتوگۆیان لەسەر بكرێت و ئەوانەیشی‮ ‬جێی‮ ‬گفتوگۆن،‮ ‬دەكرێ دانوستاندنیان لەسەر بكرێت،‮ ‬لە هەموویان گرنگتریش ئەو پیاوە دەبێ كورد بە جوانی‮ ‬بەو پیاوە بڵێت بەغدا خێر بە كورد ناكات لە پێدانی‮ ‬مووچە و بودجە و پرسە داراییەكانی‮ ‬دیكە و چەك و تەقەمەنی‮ ‬بۆ پێشمەرگە،‮ ‬هەموو ئەوانە بەگوێرەی‮ ‬دەستوور بۆ كورد دیاریكراون و ناكرێ چیتر پێشێلبكرێن،‮ ‬لە سەرووی‮ ‬هەموو ئەوانەیشەوە پێویستی‮ ‬بە‮ ‬یەكگووتاری‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬هەیە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬كارتە نەتەوەیی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و دەستوورییەكانی‮ ‬كورد بەهێزتر دەربكەون،‮ ‬لە قۆناغێكدا كە چاوەڕێ ناكرێ حكوومەتی‮ ‬نوێی‮ ‬عێراق،‮ ‬دۆخە ئاڵۆزەكەی‮ ‬بەغدای‮ ‬پێ چارەسەر بكرێت‮.‬