خهبات: سەرهەنگ نەجمەدین:-
هەینی رابردوو لەشار و شارۆچكەكانی كوردستان یارییەكانی گەڕی یازدەهەم خولی نایابی لاوانی كوردستان بەسەركەوتوویی بەرێوەچوو، كە تیایدا پاڵەوانی خولەكە دەركەوت.
لەگەڕی یازەهەمینی خولی نایابی لاوانی كوردستان، لەیاریگای یانەی وەرزشی ئاڵا ، هەردوو یانەی ئاڵا و پێشمەركەی هەولێر ڕووبەرووی یەكتربوونەوە، لەئەنجامدا یانەی پێشمەرگەی هەولێر توانی یارییەكە لەبەرژەوەندی خۆی كۆتایی بهێنێت بەئەنجامی 5 -0 گۆڵ، بەم ئەنجامە پێشمەركەی هەولێر دوای كۆكردنەوەی 26 خاڵ بووە پاڵەوانی خولی نایابی لاوانی كوردستان بۆ وەرزی 2019-2020، گۆڵەكانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر لەلایەن یاریزانان سەلاح حەسەن، پاڤێل جەلال،كەیوان سەمەد،محەمەد جەعفەر،نەبی یونس تۆمار كران.
لەیاری دووەمدا لەشاری دهۆك ، هەردوو تیپی لاوانی زێرەڤانی وشێروانە بەیەكگەیشتن، یارییەكە بەیەكسانبوونی هەردوولا بەگۆڵێك كۆتایی هات و هەردوولا خاڵێكی یارییەكەی بەركەوت، بەم ئەنجامە زێرەڤانی كۆی خاڵەكانی بوو بە24خاڵ و پلەی دووەمی رێزبەندی خولەكەی دەستەبەركرد، لەبەرانبەردا یانەی شێروانە بەم ئەنجامە بەكۆكردنەوەی 11 خاڵ لەپلەی نۆیەمدا جێگیر بوو.
ئەنجامی یارییەكانی دیكە بەمشێوە بوو:
هەندرێن 1* هەولێر 0
سیروانی نوێ 4 *كۆیە 4
نەورۆز 0* پێشمەرگەی سلێمانی 3
سیروانی شارەزوور 3* زاخۆ 0 بەبڕیار









