خه‌بات‮: ‬مسلم دۆلەمەری:-
رۆژبەرۆژجیهان بەرەو پێشكەوتن دەروات لە گشت رویەكەوە بەتایبەتی‮ ‬لە روی‮ ‬بوارەكانی‮ ‬ئەنتەرنێت وبەكارهێنانی‮ ‬جۆراوجۆری‮ ‬، بەلام لەهەمان كاتدا بەكارهێنەرەكانی‮ ‬ئەنتەرنێت وجۆرەكانی‮ ‬ئامێرە ئەلكترۆنیەسەردەمیەكان ژمارەیەكی‮ ‬زۆریان لەبری‮ ‬پێشكەوتن وسودوەرگرتن لەم تەكنۆلۆجیایانە بە پێچەوانەوە زیانیان پێدەگات لە زۆر رویەوە بەتایبەت دووركەوتنەوەیان لە خوێندنەوە جا لەهەربوارێكدابێت نمونەش چۆڵی‮ ‬وكەمبونەوەی‮ ‬خوێنەرە كەرۆژ بەرۆژ لەگەڵ پێشكەوتنی‮ ‬تەكنۆلۆجیادا كتێبخانەكان و بازاڕی‮ ‬پەرتوكفرۆشان كەم دەبێت‮.‬

لەم بارەیەوە مستەفا جادر‮ ‬بەرپرسی‮ ‬پەرتوكخانەی‮ ‬مێرگەسور بەم شێوەیە وەڵامی‮ ‬چەندپرسیارێكی‮ ‬خەباتی‮ ‬دایەوە وگوتی‮:‬
كتێبخانەی‮ ‬گشتی‮ ‬مێرگەسورلەساڵی‮ ‬2010 بەشێوەیەكی‮ ‬فەرمی‮ ‬كرایەوە كە سەربە بەرێوەبەرایەتی‮ ‬كتێبخانەی‮ ‬گشتی‮ ‬هەولێرین‮ .‬لەروی‮ ‬پێداویستی‮ ‬وبینایەو شوێنی‮ ‬گونجاوی‮ ‬كتێبخانەكەی‮ ‬گوتی‮ : ‬بەداخەوە لەكاتی‮ ‬دامەزراندنی‮ ‬كتێبخانەكەمان تاكو ئێستا بینایەی‮ ‬تایبەت بەخۆمان نیە هۆكارەكەش ئەوەیە كە وەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬ولاوان كەمتەرخەمە لەگرینگیدان بەكتێبخانەكان‮ ‬، ئێمە زۆرمان هەولداوە بۆ ئەم گرفتە بەلام هیچ سودێكی‮ ‬نەبوە كەئەمەش وای‮ ‬كردووە كەبەردەوام گرفتمان هەبێت لەروی‮ ‬كوالیتی‮ ‬شوێنی‮ ‬پەرتوك وهەتاشوێنی‮ ‬خوێنەریش‮ .‬سەبارەت بە بەشەكانی‮ ‬كتێبخانەوجۆرەكانی‮ ‬پەرتوكەكانیان گوتی‮ : ‬تاكو ئێستا زیاتر لی‮ ‬8 هەشت بەشمان هەیە ئەویش پێمان كەمەو لەهەولداین بۆزیادكردنی‮ ‬بەشی‮ ‬تر بەلام دیسانەوە دەلێم نەبونی‮ ‬بینایەی‮ ‬تایبەت بەخۆمان گرفتە لەبەردەم پێشخستنی‮ ‬كتێبخانەكەمان‮ ‬،وەلەروی‮ ‬جۆری‮ ‬پەرتوكیش دەیان جۆری‮ ‬پەرتوكمان هەیە بەزمانی‮ ‬كوردی‮ ‬،‮ ‬عربی،‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬،‮ ‬فارسی‮.‬

وەلەڕوی‮ ‬میلاكاتەوە گوتی‮ : ‬ئێمە كێشەی‮ ‬زۆرمان هەیە لەكەمی‮ ‬كارمەند بەتایبەتی‮ ‬كارمەندی‮ ‬پسپۆر چونكە دەبێت كتێبخانەكان كارمەندی‮ ‬دەرچوی‮ ‬بەشی‮ ‬كتێبخانەكان بن بۆئەوەی‮ ‬بتوانن خزمەت بكەن وشارەزایان هەبێت لە پۆلینكردنی‮ ‬پەرتوكەكان‮ ‬، وەلەروی‮ ‬پەیوەندیمان لە گەڵ نوسەرانی‮ ‬ناوەخۆو بیانیش تارادەیەك زۆرباشە بەتایبەتی‮ ‬نوسەری‮ ‬ناوەخۆمان ئەویش بۆ كۆكردنەوەی‮ ‬بەرهەمەكانیان ودەولەمەندكردنی‮ ‬پەرتوكخانەكەمان وەهەروەها پێویستە لەسەرمان رێز رێزلەنوسەرەكانمان وكتێب دۆستانمان‮ ‬بگرین چونكە لەم سەردەمەدا ئێمە‮ ‬غەرقی‮ ‬توكنولوجیا بوین ونوسەرو كتێب دۆستمان رۆژبەرۆژ بەرەو كەمبون دەچێت‮ .‬لەروی‮ ‬سەردانی‮ ‬لاوان بۆكتێبخانەو خوێنەری‮ ‬رۆژانەیان گوتی‮: ‬ژمارەی‮ ‬خوێنەرەكانمان مانگانە لەنێوان‮ ‬50 تا‮ ‬75 خوێنەر دەبێت كە تەمەنیان لە نێوان‮ ‬20 بۆ‮ ‬35 سالیدان وە زۆر بەشیان رەگەزی‮ ‬نێرن كەدەتوانم بلێم لەمانەش رێژەیەكی‮ ‬زۆریان خولیای‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬پەرتوكی‮ ‬مێژوەكانی‮ ‬كوردو كوردستانن‮ .‬وەسەبارەت بەكەمبونەوەی‮ ‬خوێنەری‮ ‬پەرتوك گوتی‮: ‬من پێموایە تەكنولوجیای‮ ‬گەورەترین هەرەشەو هۆكاری‮ ‬سەردەمە بۆ كەمبونەوەی‮ ‬خوێنەری‮ ‬پەرتوك‮ ‬،‮ ‬بەڵام پێموایە حكومەت دەتوانێت گرنگی‮ ‬بە كتێبخانەكان بدات لەروی‮ ‬بینایەو رواڵەتی‮ ‬دەرەوە وەهەروەها گرنگی‮ ‬بەكردنەوەی‮ ‬خول وسیمیناربدات بۆ هاندانی‮ ‬لاوانمنان كە دووبارە وەكو جاران رو لەخوێندنەوە و سەردانی‮ ‬پەرتوكخانەكان بكەنەوە‮.

‬لەروی‮ ‬هاوكاریەوە گوتی‮: ‬نەبونی‮ ‬هاوكاری‮ ‬جا چ لەلایەن حكومەتەوەبێت‮ ‬یان كەرتی‮ ‬تایبەت هۆكارن بۆ كەمی‮ ‬چالاكیەكانمان‮ ‬،بەڵام بەردەوامیشین لە هەوڵدان بۆ ئەنجامدانی‮ ‬چالاكی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬قوتابخانەكانی‮ ‬سنورمان كەبتوانین هانی‮ ‬قوتابیانمان بدەین بۆ ئەوەی‮ ‬هانیان بدەین بۆگەرانەوە بۆخوێندنەوەی‮ ‬كتێب‮ .‬
لەكۆتایدا گوتی‮: ‬داواكارم لە لاوانی‮ ‬وڵات ئەگەردەتانەوێت هاورێیەكی‮ ‬هەمیشەیتان هەبێت با هاوڕێكە تان پەرتوك بێت‮ ‬،‮ ‬وەهەروەها داواكارم لەوەزارەتی‮ ‬رۆشنبیری‮ ‬ولاوان كە چیتر كتێبخانەكان پشت گوێ نەخەن زیاتر هاوكاریان بن و هەوڵی‮ ‬زیاتریان بدەن بۆ دەوڵەمەندكرنیان بە پەرتوكو پێداویستیەكانی‮ ‬دیكە‮.