بەهزاد حەوێزی
‮ ‬بەردەوامیی‮ ‬و بەربڵاویی‮ ‬خۆپیشاندانەكانی‮‬تشرینی‮ ‬یەكەمی2019‮‬لە عێراق هەرچەندە وەك بزاوتێكی‮ ‬جەماوەریی‮ ‬ئاڵۆزو زۆر روون نییە،‮ ‬بەڵام لە چەند تەوەرێكدا نیشانە و ئاماژەی‮ ‬نوێ لە دوو دیوی‮ ‬جیاوازدا هەڵدەگرن،‮ ‬یەكەمیان‮: ‬داوا و خواستەكانی‮ ‬شەقام،‮ ‬دووەم‮: ‬دەستی‮ ‬رێكخراوەیی‮-‬سیاسی‮ -‬دەسەڵات‮ ‬بەمەبەستی‮ ‬بەدیهاتنی‮ ‬ئەو ئامانجانەو‮ ‬یەكلاكردنەوەی‮ ‬قەیرانەكە،‮ ‬جگە لە رۆڵی‮ ‬بكەرە هەرێمایەتی‮ ‬و نێودەوڵەتیەكان لەو جوگرافیا دیاریكراوەی‮ ‬خۆپیشاندانەكان‮. ‬تەوەری‮ ‬یەكەم پەیوەندی‮ ‬بە‮ ‬چینی‮ ‬دەسەڵاتدارەوە هەیە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬جێبەجێكردن و كەسی‮ ‬یەكەم سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران،‮ ‬ئەوەبوو لە هەنگاوی‮ ‬یەكەم لادرا،‮ ‬بەڵام ئایا لادانی‮ ‬عەبدولمەهدی‮ ‬كارێكی‮ ‬راست بوو؟یەكەم‮: ‬ئەو بڕیارە پەلەی‮ ‬لێكرا،‮ ‬دووەمیش جێگرێكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬نەبوو هەرچەندە بەپێی‮ ‬دەستوور ئاماژە بەو حاڵەتە كراوە-واتە تائێستا دیار نییە كێ دەپاڵێورێ،‮ ‬چونكە تارادەیەك ئەستەمە لە نێوان شەقام و كوتلە سیاسیەكانا بەتایبەتی‮‬شیعەبە پێی‮ ‬پرەنسیپی‮ ‬تەوافوق و هاوسەنگییەكی‮ ‬سەددەرسەد ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێ‮.‬

تەوەری‮ ‬دووەم،‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬یاسای‮ ‬هەڵبژاردنە،‮ ‬كە زیاتر جەخت دەكرێتە سەر بێلایەنی‮ ‬كۆمسیۆن و ئەندام و بەرپرسانی،‮ ‬بەڵام ئایا ئەوە بەئاسانی‮ ‬دەكرێ و رێی‮ ‬تێدەچێ بەتایبەتی‮ ‬لەرووی‮ ‬پراكتیكەوە؟‮.‬
تەوەری‮ ‬سێیەم:دەستتێوەردانی‮ ‬دەرەكییە،‮ ‬كە كێشەیەكی‮ ‬كەوناروفرەرەهەندە،‮ ‬جگەلەوەی‮ ‬پەیوەستە بە خودی‮ ‬سەردەمی‮ ‬گۆڕانكاریەكانی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عێراق پاش ساڵی‮‬2003‮‬وە،‮ ‬واتە لە رووی‮ ‬هۆكار و دەرەنجامەوە كاریگەری‮ ‬هەیەوبەردەوامیشە لەسەر بونیاتنانی‮ ‬سیستەمەكە بە هەموو رەگەزەكانیەوە لەوانە:سیاسی،‮ ‬رێكخستن،‮ ‬ئابووری‮.‬

‬تەوەری‮ ‬چوارەم‮: ‬پرسی‮ ‬گەندەڵی،‮ ‬ئەوەش دەوەستێتە سەر چەندین هۆكار وەك نەبوونی‮ ‬بناغەیەكی‮ ‬پتەوی‮ ‬دامودەزگایی‮ ‬و لێهاتوویی‮ ‬و‮..‬تد،‮ ‬كە بەدەوری‮ ‬خۆی‮ ‬رەگەزێك‮ ‬یاموئەشیرێكی‮ ‬شكستپێهێنانی‮ ‬حوكمڕانێـی‮ ‬باشەحەوكەمەشانبەشانی‮ ‬شەفافیەت و سەروەریی‮ ‬یاساوپرسی‮ ‬لێپێچینەوە‮.‬
تەوەری‮ ‬پێنجەم‮: ‬حزبەسیاسیەكان،‮ ‬رۆڵیان لە پاشەكشەپێكردنی‮ ‬ئەزموونیی‮ ‬دەوڵەتداریی‮ ‬بە رێگەیەكی‮ ‬راستودروست و ململانەی‮ ‬بەتین و هەمەلایەنەی‮ ‬ئەو ئاراستە سیاسیانە و ئاوێتەبوونیان بە ئایدیۆلۆجیای‮ ‬تایەفەگەریی‮ ‬و دینی‮.‬

تەوەری‮ ‬شەشەم‮: ‬بێكاریی‮ ‬و خزمەتگوزاریی،‮ ‬كە چین وتوێژی‮ ‬بەربڵاویی‮ ‬خەڵك پێوەی‮ ‬دەناڵێنن لەوانە دەرچووانی‮ ‬كۆلێژوپەیمانگاكان و شاروشارۆچكە پەراوێزكراوەكان‮.‬
‬تەوەری‮ ‬حەوتەم‮: ‬رەتكردنەوەی‮ ‬ئەو فۆرمەی‮ ‬پشككاریی‮ ‬لەنێوان هێزە سیاسیەكان و پێشخستنی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬بەرتەسكی‮ ‬حزبی‮- ‬سیاسی‮ ‬و دوورخستنەوەی‮ ‬هەژموونی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و ئیسلامی‮ ‬سیاسی‮. ‬

لەو تەوەرانەوە بەدیار دەكەوێت قەیرانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬هەیە،‮ ‬قەیرانەكەش فرە لایەنەوپێویستی‮ ‬بەچارەكردنی‮ ‬هەمەلایەنەش هەیە،‮ ‬لەلایەكی‮ ‬دیكەوە دەرهاویشتەكانی‮ ‬ئەو دواییەی‮ ‬ململانەكان لەسەر هەردوو ئاستی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬و دەرەكی‮ ‬سەبارەت بە رەوشی‮ ‬عێراق ئەوە دەسەلمێنن،‮ ‬كە بە گوێرەی‮ ‬ئەو كێشەوگیروگرفتانەی‮ ‬ئاماژەمان پێدان،‮ ‬چەردەیەكی‮ ‬نوێ بەڕێوەیە بۆ ئایندەی‮ ‬عێراق بە دیوە نەرێنی‮ ‬و ئەرێنیەكانیەوە،‮ ‬كە خۆی‮ ‬لەو رەهەندە پرسیارانە دەبینتەوە‮:‬
سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە عیراق بەپێی‮ ‬دەستوور دەوڵەتێكی‮ ‬ئیتیحادی‮ ‬فیدراڵییە،‮ ‬ئایا ئەو فۆرم و شێوازە دەسكاری‮ ‬دەكرێ؟ئەگەر بكرێ ئایا بەرەو مەركەزی‮ ‬دەچێ‮ ‬یا هەنگاوێك بەرەو پێشتر بەرەو كۆنفیدراڵی؟‮.‬
‮ ‬ئایا ئەو سیغە تەوافوقیە سیاسیەی‮ ‬هەیەو پەیڕەو دەكرێ بۆ عێراقێكی‮ ‬فرە نەتەوەوئیتنی‮ ‬ومەزهەب گونجاوولەبار بوو؟ ئەگەر لەبار بوو،‮ ‬ئەی‮ ‬گیروگرفتەكانی‮ ‬و ئەو كێشانە چین؟ئەگەر شیاو نەبوو ئەی‮ ‬چارەسەر چییە؟‮.‬
‮ ‬ئایا عێراق وەك دەوڵەت و موئەسەسات دەكەوێتەوە سەر پێی‮ ‬خۆی؟لەرێگەی‮ ‬هەڵبژاردن و پێكهێنانی‮ ‬حكومەتێكی‮ ‬نوێ دەستبەكار دەبێـتەوە بەشێوەیەك جیاواز لە جاران؟یا ئەستەمەو روو لە گێژەنێكی‮ ‬نادیار دەكات و نزیكە شەڕی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬لێ وەبەردێ؟ ئایا رێكخراووحزبە سیاسیەكانبەتایبەتی‮ ‬شیعەدان بەهەڵەی‮ ‬بەشداریكردن و هەڵسوڕاندنی‮ ‬دامودەزگاكانی‮ ‬دەوڵەت دەنێن و جارێكی‮ ‬دیكە بە سەربەخۆیی‮ ‬ئایدیۆلۆجیاوئەقیدەی‮ ‬سیاسیان دادەچنەوە؟ئایا ململانەی‮ ‬نەوەی‮ ‬كۆن و نوێی‮ ‬نێو چوارچیوەی‮ ‬ئایدیۆلۆجیای‮ ‬ئەقیدەیی‮ ‬شیعەگەریی‮ ‬دەرەنجامی‮ ‬دەبێ لەو جوگرافیای‮ ‬خۆنیشانداندا،‮ ‬لە دەوڵەتی‮ ‬دینیەوە بۆ دەوڵەتی‮ ‬مەدەنی؟ ئایا دەستتێوەردانی‮ ‬دەرەكی‮ ‬و رۆڵگێڕانی‮ ‬دەوڵەتانی‮ ‬هەرێمایەتی‮‬ئێران و توركیاوسعوودیەودەوڵەتانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮‬وڵاتە‮ ‬یەكگرتووەكانی‮ ‬ئەمەریكاورووسیاوبەریتانیاجگە لە وڵاتانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬ئۆروپاورێكخراوە نێودەوڵەتیەكانی‮ ‬وەك ئەنجوومەنی‮ ‬ئاسایش و نەتەوە‮ ‬یەكگرتووەكان،‮ ‬عێراق بەلایەكدا دەبەن لەبەرژەوەندی‮ ‬نەتەوەوپێكهاتەكانی‮ ‬بێت لەبری‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬دینی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬مەدەنی‮ ‬بێ؟هەروەها دوورخستنەوەی‮ ‬سەنگی‮ ‬ستراتیجی‮ ‬عەرەب‮- ‬شیعە لە حوكمڕانیدا؟‮.‬
ئایا بەرنامەی‮ ‬نوێ لەئارادایە بۆ كۆتایی‮ ‬هێنانی‮ ‬بنبڕ‮ ‬بەو قەیرانانە لەرێی‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬عێراق بۆ سەر سێ دەوڵەتی‮ ‬جیاكورد،شیعە،‮ ‬سوننە؟ ئایا كاتی‮ ‬ئەوە نەهاتووە كۆمەڵە چەمكێكی‮ ‬وەكو‮: ‬شوناس،‮ ‬شەرعیەت،‮ ‬سەقامگیریی‮ ‬سیاسی،‮ ‬فرەیی‮ ‬سیاسی،‮ ‬دەستاودەستكردنی‮ ‬ئاشتیانەی‮ ‬دەسەڵات،‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬قەزا،‮ ‬بەشداریی‮ ‬سیاسی،‮ ‬ئیندیماج،‮ ‬دابەشكاریی،‮ ‬بە شێوەیەكی‮ ‬ئەقڵانی‮ ‬و مەنتیقیانە شیبكرێنەوە،‮ ‬كە خودی‮ ‬جومگە سەرەكیەكانی‮ ‬حوكمڕانیی‮ ‬و سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬دەگرتەوە؟ ئایا كۆتایی‮ ‬ئەو قەیرانە بەكۆدیتایەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬یەكلادەبتەوە؟‮ ‬یا ئەو گریمانەیە دوورەورێی‮ ‬تێناچێ؟ عێراق وەكو دەوڵەتێك لە رووی‮ ‬بونیات و قەوارەوە داهێزراوە،‮ ‬بونیاتی‮ ‬دامودەزگایی،‮ ‬قەوارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەروەریی،‮ ‬داخوا لە سایەی‮ ‬ئەو رەوشە قەیراناویە لەسەر ئاستی‮ ‬ناوخۆو هەرێمایەتی‮ ‬و نێودەوڵەتیەدا ئایندەی‮ ‬عیراق بە چی‮ ‬دەگات و كێ ئەو چارەنووسە بەیان دەكات؟ ئایا‮ ‬سەفقەی‮ ‬سەدەی‮ ‬ترامپ،‮ ‬چی‮ ‬بۆ ئەو ناوچەیەو عیراق و گەلی‮ ‬كورد پێیە،‮ ‬ئایا ئەو قەیرانە بەرەو بنبڕكردن دەبات؟ كەواتە بونیاتنانی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬نوێ بەرهەمی‮ ‬كۆششێكی‮ ‬بەربڵاووبەردەوامە،‮ ‬كە لە بینینێكی‮ ‬ستراتیجی‮ ‬روون و راست و ئەكتیڤ سەرچاوەی‮ ‬گرتبێ،‮ ‬سەركردەی‮ ‬لێهاتوو جڵەوی‮ ‬بگرنەدەست،‮ ‬بەڵام ئەزموون دەریخست ئەو پێوەرانە بەكارنەهاتوون و بەكاریش نایەن‮. ‬بۆ ئایندەیەكی‮ ‬سەقامگیرورۆشن بۆ عێراق وەكو دەوڵەت پێویستە ئەو رەهەندە نوێیانە بەوردی‮ ‬بخوێنرێنەوەوكاریان لەسەر بكرێ،‮ ‬پێویستە بگەڕێنەوە بۆ بنەماكانی‮ ‬دامەزراندنەوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق،‮ ‬بۆ رۆڵی‮ ‬راستەقینەوسەنگی‮ ‬ستراتیجی‮ ‬هەر نەتەوەوەپێكهاتەوكەمینەیەكی‮ ‬ئیتنی،‮ ‬پێویستە سەرلەنوێ ئەو پرەنسیپانە دابڕێژرێنەوە بۆ بونیاتنانی‮ ‬دەوڵەتەكە بەگوێرەی‮ ‬سەردەمی‮ ‬ئەمڕۆ و پێگە و تایبەتمەندی‮ ‬هەر هەرێمێك و سەنگی‮ ‬هێز و تایبەتمەندیی‮ ‬لایەنە سیاسیەكان‮.‬