بەفرین كنجە محەمەد
گرنگە كەوا دایكان و منداڵ لەسەرخۆ دەربارەی كێشەی نەچوون بۆ قوتابخانە بدوێن و لێكۆڵینەوە لەگەڵ منداڵەكەیان بكەن كەوا هۆی نەچوونی چیە بە هێمنانە، لێرەدا منداڵ باوەڕو متمانەی بەخۆی دەبێت، لێرەدا منداڵ هەست دەكات كەوا هەڵسوكەوتی دایباب لەگەڵی وەك هەڵسوكەوت كردنە لەگەڵ كەسێكی پێگەیشتوو و گەورە. زۆر لە دایكان و باوكان دووچاری گرفتی ترسانی منداڵەكانیان دەبن كاتی و چوونیان بۆ قوتابخانە و منداڵەكانیان حەز ناكەن بە هیچ شێوەیەك بڕۆن بۆ قوتابخانە بە تایبەتی لە ساڵی یەكەمی چوونیان بۆ قوتابخانە.
هۆكاری ترسانی هەندێك لە منداڵان لە چوون بۆ قوتابخانە
دایكان و باوكان سەرسام دەبن لە گەران بە دوای چارەسەركردنی كێشەی ترسانی منداڵەكانیان لە چوون بۆ قوتابخانە، وە شارەزایانی ئەم بوارە هۆكاری ئەم ترسە لای منداڵان دەگەڕێننەوە بۆ یەكێك لەم هۆكارانەی خوارەوە:
لێهاتووی كۆمەڵایەتی: باری سەقافی كۆمەڵایەتی ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە رازی بوون و خۆش ویستنی منداڵ بۆ قوتابخانە و یان ترسان و دووركەوتنەوەی لە چوون بۆ قوتابخانە. كاتێك منداڵ هەڵدەستێ بە هەڵسوكەوتی هەڵە. لێرەدا دایك سەركۆنەی دەكات بەوەی ئەگەر گوێڕایەڵی دایكی نەكات ئەوا ڕەوانەی قوتابخانەی دەكات. لێرەدا بیری ترس لای منداڵ دروست دەبێت بەوەی دایكی ترساندی بە بەرامبەر هەڵە رەوانەی قوتابخانەی دەكات. منداڵ وادەزانێ لێرەدا كەوا قوتابخانە جێگای سزادانە. لێرەدا منداڵ بە جۆرێكی دوور لە ڕاستەقینە لە بیرو بۆ چوونەكانی دەگات دەربارەی قوتابخانە. لێرەدا پێویستە لەسەر دایكان و باوكان زۆر بە ووردی و ئاگای مامەڵە لەگەڵ منداڵەكانیان بكەن و ئاگاداری گرفت و كێشەكانییان بن كاتێك دەربارەی قوتابخانە گفتوگۆ دەكەن. هەوڵ بدەن قوتابخانە بە جوانترین شێواز وەسف بكەن. وابكەن كەوا ئەم شوێنە خۆشەویست و جوان بكەن لە پێش چاو و دڵی منداڵەكانیان.
ڕێكلام: منداڵان كاتێكی زۆر لەبەردەم شاشەی تەلەفزیۆن و ئامێرەكانی تەكنۆلۆژییای ئەمڕۆبەسەر دەبەن. وە دایكان و باوكان بەپێی پێویست ناتوانێت چاودێری منداڵەكانیان بكەن ، هەندێك لە وێنە جوڵاوەكان دا منداڵان دەیبینن كەوا قوتابخانە شوێنێكی خۆش و جوان نییە و زۆر چاودێری و توندوتیژی تێدایە یاخود شوێنێكی بێزاركەرەو بۆیە منداڵان وایان لێدێت كەوا حەزو ئارەزویان نەبێ بۆ چوون بۆ قوتابخانە بۆیە لەسەر دایك پێویستە بەردەوام چاودێری منداڵەكانیان بكەن بەهۆی ئەوەی كەوا كاتێكی زۆر لە ماڵەوە بەسەر دەبەن. وابكات كەوا قوتابخانە لای منداڵەكانیان خۆشەویست بكەن بە هەموو هەوڵ و توانایەكیان.
شێوازی ماڵ: لەناو ماڵ یاخود خێزان زۆرشت ڕوودەدات كەوا كاریگەری دەبێت لەسەر چەندیەتی خۆشویستنی منداڵ بۆ قوتانخانە. كاتێك لەناو ماڵ دا بە بەردەوامی شەڕو ئاژاوە دەبێت لێرەدا منداڵ نایەوێ خێزانەكەی بەجێبهێڵێ و ڕوو لە قوتابخانە بكات لەبەر دوو هۆكار .
یەكەم: وا دەزانی كەوا قوتابخانەش شوێنی شەڕو ئاژاوەگێڕی و تووند وتیژییە بە بەردەوامی.
دووەم: دەترسێ ئەگەر دایك و باوكی كە لەگەڵ یەكتر شەڕو ئاژاوەیانە بەجێبهێڵێ ئەوا یەكێكیان تووشی زەرەرو زیان دەبێ، شەڕو ئاژاوە لە پێش منداڵ كاردانەوەی دەروونی دەبێت لەسەر منداڵ. یاخود هۆكارێكی تری نەچوونی منداڵ بۆ قوتابخانە كاتێك كۆرپەی تازەیان دەبێت. نایەوێت ماڵ بەجێبهێڵێ لەوە دەترسی دایكی زیاتر گرینگی بە منداڵە بچووكەكە بدات. بۆیە دەبێت دایك بە شێوەیەكی وا گفتوگۆ لەگەڵ منداڵەكەی بكات كەوا زیاترو زیاتر ئەو لای ئەو گرینگە و شوێن و پێگەی تایبەتی خۆی هەیە.
شێوازی ناو قوتابخانە: لەوانەیە هۆكاری ترسانی منداڵ لەناو قوتابخانە بێت لە هەندێك تاقیكردنەوەی ناشایستەو نالەبار، هەڵس و كەوتی مامۆستا وەك بەخشینی سۆزی دایكاییەتی بێت یان منداڵان لەلایەن مامۆستا لێی دەدرێ یان لەلایەن قوتابیانی قوتابخانە. یان بەهۆی دواكەوتنی لە چوون بۆ قوتابخانە یان لە درەنگ هاتن بەشوێنی دا بۆ بردنەوە بۆ ماڵەوە. بۆیە دەبێت چارەسەری بكەی و پەیمانی پێ بدەی كەوا جارێكی تر دوبارە نابێتەوە.
نەدانی پێشەكی بۆ منداڵ: پێویستە لەسەر دایك و باوكان پێش چوونی منداڵ بۆ قوتابخانە هەندێ ڕێنمای سەرەتای بدەنە منداڵەكانیان وەك پێشینەیەك كەوا قوتابخانەییان لا جوان و شیرین كەن، ئەگەر بكرێ دایك یان باوك هەندێ وێنەی قوتابخانە پیشانی منداڵەكە بدەن ئەگەر كرا سەردانی قوتابخانە بكات و سەیری كەش و هەوای قوتابخانە بكات.
چارەسەركردن: چارەسەری سەرەتای هەیە بۆ ئەو منداڵانەی كەوا دەترسن بچن بۆ قوتابخانە لێرەدا هەندێك ئامۆژگاری هەیە پێویستە دایباب پابەند بێت پێیانەوە0
گفت و گۆ: گرنگە كەوا دایكان و منداڵ لەسەرخۆ دەربارەی كێشەی نەچوون بۆ قوتابخانە بدوێن و لێكۆڵینەوە لەگەڵ منداڵەكەیان بكەن كەوا هۆی نەچوونی چیە بە هێمنانە، لێرەدا منداڵ باوەڕو متمانەی بەخۆی دەبێت، لێرەدا منداڵ هەست دەكات كەوا هەڵسوكەوتی دایباب لەگەڵی وەك هەڵسوكەوت كردنە لەگەڵ كەسێكی پێگەیشتوو و گەورە، دەبێت ئەم گفتووگۆ و لێپرسینەوەی دایباب لەگەڵ منداڵ بەتەنیا بێت لەپێش خوشك و براكانی یان خزمانی نەبێت. پاشان لەسەر دایباب پێەیستە ڕێگاكانی چارەسەر جێ بە بێ بكەن.
ئارامی و پشوو درێژی: خۆشویستنی منداڵ بۆ قوتابخانە بە كاتێكی كت و پڕو كورت نابێ، بەڵكو كاتی پێویستە بۆ ئەوەی وا لە منداڵ بكەن باوەری بە خۆی بێت و لایەنە چاكەكانی قوتابخانەی بۆ باس بكەن. پێویستە دایك لەگەڵ منداڵەكەی بچێ بۆ قوتابخانە ئەم ڕۆژە بە درێژای كاتەكانی وانە وتنەوە لەگەڵ بێت بەتایبەتی ئەگەر یەكەم ڕۆژی دەوام بوو. لێرەدا منداڵ هەست بە ئارامی دەكات و دەزانێ هیچ شتێك نیە كەوا ببێتە هۆی ترساندنی لە قوتانخانە.
ئەگەر هۆكاری نەچوونی منداڵ بۆ قوتابخانە ئیرەیبوو لە منداڵە تازە بووەكەیان پێویستە دایباب هەرچی داواكاری منداڵەكەیان هەیە بۆ چوون بۆ قوتابخانە گرنگی زیاتری پێبدەن و جێ بە جێی بكەن. پێویستە دایك زیاتر خۆشەویستی خۆی بۆ ئەو منداڵەی بنوێنێ كە دەچێت بۆ قوتابخانە تاوەكوئیرەیی لا دروست نەبێت بەرامبەر منداڵە بچووكەكە، تاوەكو بەردەوام بێت لە چوونە قوتابخانە.
پێویستە لەسەر دایباب پەیوەندی بەردەوامیان هەبێت بە مامۆستای منداڵەكەیان وە داوای لێ بكەن كەوا هاندەری منداڵەكەیان بكات بۆ خۆشویستنی قوتانخانە لای منداڵەكەیان. وە پێویستە مامۆستا لە پێش قوتابیانی تر هانی بدات و پاداشتی بكات بۆ ئەوەی هەست بكات كەوا مامۆستا گرینگی پێ دەدات بەم جۆرە قوتابخانەی لا خۆشەویست دەبێت و ئارەزوو دەكات هەردەم بچێ بۆ قوتابخانە. پێویستە لەسەردایباب منداڵ لە كاتی خۆی ببەن بۆ قوتابخانە و لە وەخت و كاتی خۆشی بچن بەدوای و دوانەكەون ،چونكە دەبێتە هۆی دروست بوونی ترس لای منداڵ. هەروەها لە كاتی گواستنەوەی منداڵ لە قوتابخانەكەی خۆی بۆ قوتابخانەیەكی نوێ دەبێت هاوكاری قوتابخانە بكەن لەسەر دیاری كردنی هاوڕێ ی نوێ و خۆش ویستنی قوتابخانەكە لای منداڵەكەیان. باشتر وایە منداڵ پێش چوونە قوتابخانە لەباخچەی ساوایان دانرابێت و چونكە منداڵ كە قوناغی باخچەی ساوایانی بینیبێ چوونە قوتابخانەی ئاسان دەبێت و منداڵ زیاتر كۆمەڵایەتی دەبێت. پێویستەدایبابزانیارییەكیان دەربارەی دەروونی و پەروەردەی منداڵ هەبێت ئەوە زۆر گرینگە بۆدایباببەتایبەتی پێش چوونی منداڵ بۆ قوتابخانە. گرنگ وایە چارەسەر سەرەتایی بێت. چارەسەری سەرەتای دەبێتە هۆی سەركەوتنی منداڵ لە خوێندن و حەزكردن بە چوونە قوتابخانە. بەڵام پشت گوێ خستنی كێشە دەبێتە هۆی خۆش نەویستنی منداڵ بۆ قوتابخانە و باوەر بەخۆنەكردن و هەرەس هێنانی ئاواتەكانی.
❊ قۆناغی چوارەم/ كۆلێژی پەروەردەی بنەرەتی.









