فەرحان جەوهەر
هەموو ئەو كەسە تێكۆشەرانەی‮ ‬رۆژانێك لە پاڵ ئەو سەركردە مەزنەی‮ ‬كورد خەباتیان كردووە،‮ ‬هەرگیز ناتوانن‮ ‬لە بیری‮ ‬بكەن،‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬پشوودرێژ بووە لە سیاسەت‮ ‬و گفتوگۆزانێكی‮ ‬گەورەش بووە لە بەیەكگەیاندنی‮ ‬لایەنە جیاوازەكان،‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬سیاسی‮ ‬لایەنە كوردییەكان و دامەزراندنی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لەسەردەستی‮ ‬ئەو سەركردەیە لە دایكبوون،‮ ‬بەر لەو هەنگاوەش رۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬گێڕاوە بۆ هەڵسانەوەی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬كوردستان و دووبارە خۆسازدانەوە بۆ درێژەدان بە شۆڕش و خەبات‮.
‬
لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولیش چ وەك سەركردەیەكی‮ ‬مەیدانی‮ ‬پێشمەرگە لە بەرەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬و دیپلۆماتكارێكی‮ ‬لێهاتوو بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەكان بە تایبەتی‮ ‬رۆڵی‮ ‬مەزنی‮ ‬لە دەرچوونی‮ ‬بەیانی‮ ‬ئازارگەلێك زۆر بوو،‮ ‬هەروەها سەركردایەتیكردنی‮ ‬شەڕی‮ ‬گەورە و بەناوبانگی‮ ‬هەندرێن،‮ ‬كە بووە هۆی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬هێز لەگەڵ حكوومەتی‮ ‬عێراق و ناچاربوون مل بدەن بۆ گفتوگۆ،‮ ‬كۆكردنەوەی‮ ‬پێشمەرگەكانی‮ ‬حزبی‮ ‬شوعیی‮ ‬شانبەشانی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬پارتی‮ ‬و شۆڕش لەم شەڕەدا كە شیوعییەكان رۆڵی‮ ‬بەرچاویان هەبوو،‮ ‬دەرەئەنجامی‮ ‬بیری‮ ‬فراوانی‮ ‬ئەو سەركردە مەزنە بوو،‮ ‬بۆ هاوخەباتی‮ ‬و پێكەوەبوون،‮ ‬هەر لەم روانگەیەشەوە لەسەر دەستی‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬كۆتایی‮ ‬بە شەڕی‮ ‬نێوخۆی‮ ‬لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان هات‮.‬

لەگەڵ لایەنەكانی‮ ‬ئۆپۆزسیۆنی‮ ‬عێراقیش هەماهەنگی‮ ‬دروستكرد،‮ ‬بۆ خەباتكردن پێكەوە لە دژی‮ ‬دیكتاتۆرییەت،‮ ‬وێڕای‮ ‬لایەنی‮ ‬سیاسی،‮ ‬لایەنی‮ ‬كۆمەڵایەتیش هیچ كاتێك خۆی‮ ‬لە خەڵك جیا نەدەكردەوە،‮ ‬كێشەكانی‮ ‬تاك بەتاكی‮ ‬پێشمەرگە و هاووڵاتییان و گەنجانی‮ ‬چارەسەر دەكرد،‮ ‬پێداویستییەكانی‮ ‬پێشمەرگە و بەرەكانی‮ ‬جەنگی‮ ‬دابین دەكرد،‮ ‬هیچ كەسێك نەبووە كێشەی‮ ‬لای‮ ‬ئەو سەركردەیە چارەسەر نەكرابێت،‮ ‬گەلێك لەو گەنجانەی‮ ‬دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول بەنیازی‮ ‬هاندەران بوون،‮ ‬دوای‮ ‬دانشتنیان لەگەڵ ئەو سەركردەیە رایەكانیان دەگۆڕا و دەچوونە ناو ریزەكانی‮ ‬پێشمەرگە و دەستیان بە خەبات دەكردەوە،‮ ‬ئەمەش نیشانەی‮ ‬سەركردەی‮ ‬كاریزمایە،‮ ‬كە دەتوانێت لە سەختترین كاتدا بڕوا و هێز بداتە دۆست و لایەنگرانی،‮ ‬هەر بۆیە لە دوای‮ ‬نسكۆی‮ ‬شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوول لە ئاوارەیی‮ ‬توانی‮ ‬دەستەدەستە پێشمەرگە كوبكاتەوە و لە باردۆخێكی‮ ‬زۆر سەختدا رەوانەی‮ ‬سنوورەكانیان بكات و سەركردایەتییەكی‮ ‬كاتی‮ ‬پێكبهێنێت،‮ ‬بۆ دووبارە هەڵگیرسانەوەی‮ ‬شۆڕش،‮ ‬دواتر بە شۆڕشی‮ ‬گوڵان ناسێندرا،‮ ‬هەروەها لە ئێرانیش وێڕای‮ ‬چاودێری‮ ‬دەزگای‮ ‬جاسووسی‮ ‬ساڤاك،‮ ‬كاری‮ ‬رێكخستنی‮ ‬حزبی‮ ‬و‮ ‬یارمەتیدانی‮ ‬خەڵكە ئاوارەكەی‮ ‬لە ئەستۆگرتبوو،‮ ‬هیچ ماڵە پێشمەرگەیەك نەبووە ئیدریس بارزانی‮ ‬یارمەتی‮ ‬نەدابێ،‮ ‬بەو بڕە پارەیەی‮ ‬لە پاشماوەی‮ ‬شۆڕش مابووەوە هەریەك بەگوێرەی‮ ‬پێداویستی‮ ‬خۆی،‮ ‬هەموو ئەو فەرماندە پێشمەرگانەی‮ ‬پەیوەندییان لەگەڵ ئەو سەركردەیە هەبووە،‮ ‬رۆژێك نەبووە دڵی‮ ‬یەكێكیانی‮ ‬زویر كردبێت،‮ ‬بەپێچەوانەوە هەبووە لەناو ئەو فەرماندانە،‮ ‬دڵی‮ ‬ئەویان شكاندبێ،‮ ‬بەڵام وەك باس دەكەن هیچ بەسەر خۆی‮ ‬نەهێناوە،‮ ‬لە گفتوگۆ هێمن بووە و بواری‮ ‬بە بەرانبەرەكەی‮ ‬داوە بە ئازادیی‮ ‬رای‮ ‬خۆ دەرببڕێت،‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬ئۆپۆزسێونی‮ ‬عێراقی‮ ‬لایەنی‮ ‬شیعی‮ ‬ویستویەتی‮ ‬لە كۆنگرەی‮ ‬تاران ساڵی1986 ‮ ‬كە هەموو لایەنە كوردییەكانیش بەشداربوون،‮ ‬فۆڕمێكی‮ ‬دیاركراوی‮ ‬خۆیان بۆ حوكمدارێتی‮ ‬لە دوای‮ ‬رژێمی‮ ‬سەددام بەسەر لایەنەكان بسەپێنن،‮ ‬ئیدریس بارزانی‮ ‬تەنیا سەركردەبوو رووبەروویان بووە و داوای‮ ‬كرد،‮ ‬دەبێ خەڵكی‮ ‬عێراق بە هەڵبژاردن ئەم بابەتە‮ ‬یەكلابكەوە،‮ ‬نەك بە سەپاندنی‮ ‬مۆدێلێك بەزۆر،‮ ‬بۆیە هەموویان رازی‮ ‬بوون بەو رایەی‮ ‬ئیدریس بارزانی،‮ ‬ئەمڕۆ لە هەموو كاتێك زیاتر پێویستمان بە فیكر و بۆچوون و خاسییەتانەی‮ ‬سەركردەی‮ ‬هەمیشە زیندوو ئیدریس بارزانی‮ ‬هەیە‮.‬