زانا دزەیی
دیداری‮ ‬سەرۆك ترامپ و سەرۆكی‮ ‬هەرێم بە گرنگترین رووداوی‮ ‬دیبلۆماسی2020 ‮ ‬لە قەڵەم دەدرێت،‮ ‬پێشوازیكردنی‮ ‬رۆناڵد ترامپ لە كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە پەڕاوێزی‮ ‬كۆڕبەندی‮ ‬ئابووری‮ ‬داڤۆس دەستكەوتێكی‮ ‬گرنگە بۆ نەتەوەی‮ ‬كورد لەو سەردەمەی‮ ‬ئێستادا،چونكە دیداری‮ ‬دوو سەرۆك بوو،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬گەورەترین وڵاتی‮ ‬جیهان و سەرۆكی‮ ‬كاریگەرترین وڵات لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست كە كوردستانە لەژێر هەردوو ئاڵای‮ ‬ئەمەریكا و كوردستان،‮ ‬دیداری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ سەرۆك ترامپ لەم ئان و ساتەدا زۆر پەیام هەڵدەگرێت بۆ نەیارانی‮ ‬كورد گرنگترینیان ئامادەبوونی‮ ‬كوردە لە سێكتەرە ئابوورییەكانی‮ ‬جیهان و هەروەها پێگەی‮ ‬كوردە لە شەڕی‮ ‬دژ بە تیرۆر ئەوە دەسەلمێنێت كورد كارەكتەرێكی‮ ‬بەهێزە لە رووی‮ ‬دیبلۆماسی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و ئابووری‮ ‬لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬لە هەمان كاتیشدا ئەوە دەخاتەڕوو كە كورد هاوپەیمانێكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬ئەمەریكایە لە ناوچەكە،‮ ‬ئەمەش شانازییە بۆ هەموو كوردی‮ ‬چوار پارچەی‮ ‬كوردستان‮.‬
‮ ‬ئامادەبوونی‮ ‬كورد لە نەخشەی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬لەخۆوە و رێكەوت نەبووە بەڵكو دەگەڕێتەوە بۆ كارامەیی‮ ‬كاك نێچیرڤان ئەندازیاری‮ ‬ئابووری‮ ‬سەربەخۆ و ئەو ئاسایش و تەباییەی‮ ‬كە لە كوردستان هەیە سەرەڕای‮ ‬ئەوەش كورد لە تێكشكاندنی‮ ‬ئەفسانەی‮ ‬داعش ئەوەی‮ ‬سەلماند كە فاكتەرێكی‮ ‬كاریگەرە لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و ناتواندرێت پشتی‮ ‬تێبكرێت بەتایبەتی‮ ‬ئەم رووداوانەی‮ ‬دوایی‮ ‬لە تەنگژەكانی‮ ‬نێوان ئەمەریكا و ئێران و هەڵوێستی‮ ‬كورد لە مانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا لە عێراق،‮ ‬سەلمێنەری‮ ‬ئەو راستییە بوون كە كورد بە متمانەترین هاوپەیمانن لە رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست‮. ‬كەواتە ئەو پێگە كاریگەرەی‮ ‬كورد دەگەڕێتەوە بۆ دەستبردنی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ كاریگەرترین چەك كە نەوتە،‮ ‬چونكە بەڕێزیان دركی‮ ‬بەوە كردووە سیاسەت ئابووری‮ ‬بەڕێوەی‮ ‬دەبات،‮ ‬هەرئەوەشە بۆتە هۆی‮ ‬مانەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬16 ‮ ‬ئۆكتۆبەر كەوتە بەر شاڵاوی‮ ‬سڕینەوە بە‮ ‬یارمەتی‮ ‬خیانەتكاران‮. ‬كورد بە نوێنەرایەتی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬لە داڤۆس بە جیهان و كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬گوت ئێمە دەتوانین ببینە فاكتەری‮ ‬گرنگ بۆ ئاسایش و ئارامی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست و هەروەها تا ئێستا جوانترین نموونەی‮ ‬پێكەوەژیان و دیموكراتیمان تا ئێستا پێشكەشكردووە،‮ ‬كوردستان بۆتە هۆكاری‮ ‬یەكلاكەرەوەی‮ ‬زۆربەی‮ ‬كێشەكانی‮ ‬چوارپارچەی‮ ‬كوردستان و عێراق و زۆربەی‮ ‬ناوچەكان‮.‬
‮ ‬دیداری‮ ‬سەرۆك ترامپ لە داڤۆس و هەڵبژاردنی‮ ‬سەرۆك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بۆ دیدار پەیامێكی‮ ‬ئاشكرای‮ ‬ترامپە بۆ جیهان كە كاك نێچیرڤان بارزانی‮ ‬هاوشانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬وڵاتانە و جێگای‮ ‬بایەخی‮ ‬ئێمەی‮ ‬ئەمەریكایە و تێكۆشەرێكی‮ ‬مەزنە و سوورین لەسەر پارێزگاریكردن لە هەرێمی‮ ‬كوردستان جێگای‮ ‬شانازیە بۆ نەتەوەكەی‮.‬
‮ ‬لەهەموویان گرنگتر راستكردنەوەی‮ ‬دەربڕینەكەی‮ ‬سەرۆك ترامپە لەلایەن كاك نێچیرەوە كاتێك كە گوتی‮ ‬ئێمە داعشمان تێكشكاند،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان گوتی‮ ‬ئێمە ئینجا ئێوە بە‮ ‬یەكەوە داعشمان تێكشكاند ئەم راستكردنەوە‮ ‬یەش سەلمێنەری‮ ‬بروابەخۆبوون و بڕوابوونە بە ئیرادەی‮ ‬كورد و پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان‮ . ‬كەواتە ئەم دیدارە مێژووییە سەرەڕای‮ ‬گرنگی‮ ‬ئابووری‮ ‬و سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬رۆڵ و پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەرزنرخاند لە عێراق و ناوچەكە و پەیامێكی‮ ‬ناڕاستەوخۆی‮ ‬گرنگیشە بۆ عێراقچییەكان كە مامەڵكردنی‮ ‬لەگەڵ هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك دەوڵەتێكی‮ ‬گرنگە نەك هەرێمێك سەر بەعێراقێكی‮ ‬شیعی‮ ‬بێ سەروەری‮.‬