خەبات‮- ‬مەریوان نەقشبەندی
كەسایەتیەكی‮ ‬ناسراوی‮ ‬عێراق لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات داوا لەعێراقییەكان دەكات واز لەخۆپیشاندان و هاتوهاوار و موزایەدە بێنن و وەك كورد وڵاتەكەیان ئاوەدان بكەنەوە و دەڵێت لە كوردستان سەركردایەتی‮ ‬و خەڵك و حكوومەت سەرقاڵی‮ ‬بونیادنانەوەی‮ ‬ژێرخانی‮ ‬ئابووری‮ ‬و پەرەپێدانی‮ ‬توانا مرۆییەكانیانن و لەعێراقیش پێشبڕكێ لەسەر ژمارەی‮ ‬خۆپیشاندەران و ژمارەی‮ ‬شەهیدەكانی‮ ‬خۆپیشاندان دەكەن‮.‬
غالب شابەندەر كەسایەتی‮ ‬رۆشنبیر و سیاسیی‮ ‬ناسراوی‮ ‬عێراق لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بە رۆژنامەی‮ ‬خەبات سەرسوڕمانی‮ ‬خۆی‮ ‬لە هەڵوێستی‮ ‬هێزە شیعیەكانی‮ ‬عێراق بەرامبەر ئەمەریكا و وڵاتانی‮ ‬دراوسێ دەردەبڕێت و دەڵێت‮: ‬بەڕاستی‮ ‬سەیرە بەنیازبیت لەو بارودۆخە پڕ‮ ‬لەقەیرانەی‮ ‬عێراق لەو برسێتی‮ ‬و بێ سەروبەری‮ ‬و فەوزایەی‮ ‬عێراق بێیت باسی‮ ‬دەركردنی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬ئەمەریكا بكەیت لە عێراق و خۆپیشاندانی‮ ‬ملیۆنی‮ ‬بۆ رێكبخەیت‮.‬
ئەم كەسایەتیە عێراقیە شیعەیە لەبارەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و تێڕوانینی‮ ‬بۆ پێشهاتە سیاسیەكانی‮ ‬ناوچەكە گوتی‮: ‬كورد لەسەر دەستی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬شانازی‮ ‬گەورەی‮ ‬تۆمار كردووە لە عێراقدا و لەكاتێكدا لەناوچەكانی‮ ‬تری‮ ‬عێراقدا رۆژانە كوشتن و بڕین و رفاندن زیاد دەكات و ژمارە و جۆری‮ ‬میلیشیا و باندە چەكدارییەكان و دەستوەردانی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر لەزیادبووندایە،‮ ‬لە كوردستانیش دروستكردنی‮ ‬شەقام و پاركی‮ ‬نوێ و باڵەخانەی‮ ‬بەرزتر و بونیادنانی‮ ‬هزر و بنەماكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ و هەماهەنگی‮ ‬هێزە سیاسییەكان دروست دەكرێت‮.‬