بەكر كەریم حەسەن‮‬
فەیلەسوفی‮ ‬بەناوبانگی‮ ‬یۆنانی‮ ‬سوقرات دەلێ‮:‬پەروەردەی‮ ‬رەوشتی‮ ‬گرنگترە بۆ مرۆڤ لە نان و جل و بەرگ‮. ‬
دوای‮ ‬چەند رۆژێكی‮ ‬تر قوتابییە خۆشەویستەكانمان دوای‮ ‬پشووی‮ ‬وەرزی‮ ‬یەكەم دەگەڕێنەوە قوتابخانە و پۆلەكانی‮ ‬خوێندن،‮ ‬كە قوتابخانە ئەركی‮ ‬زۆر قورس وهەستیار و كاریگەرە‮. ‬نابێ لە بیرمان بچێت قوتابخانە‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬ویژدانی‮ ‬ومێژوویی‮ ‬دەكەوێتە ئەستۆ لە پەروەردەكردن و فێركردنی‮ ‬منداڵەكانمان،‮ ‬بەڵام كامەیان پێش ئەوەی‮ ‬ترە،‮ ‬بێگومان پەروەردە پێش فێركردنە،‮ ‬دەپرسین بۆ پەروەردە پێش فێركردنە،‮ ‬چونكە پەروەردە پارێزگارییە و خۆ پاراستنە،‮ ‬پڕەنسیپە،‮ ‬بەهایە،‮ ‬راستگۆییە،‮ ‬دڵسۆزییە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ووشە و چەمك وگوفتار و كرداری‮ ‬جوانە پەروەردەیە،‮ ‬بێگومان فێركردنیش بەهەمان شێوە،‮ ‬بەڵام پەروەردە و فێركردنە،‮ ‬گەر تەماشای‮ ‬ناو و ناونیشانەكان بكەین دەڵێ وەزارەتی‮ ‬پەروەردە،‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬پەروەردەی‮،‮ ‬كەواتە كار و ئەركی‮ ‬سەرەكی‮ ‬قوتابخانە سەرەتا پەروەردە كردنە ئینجا فێركردن‮.

‬ئەوەی‮ ‬لە ناوەوەی‮ ‬پەرژین وشورەی‮ ‬قوتابخانەكان گوێ بیست دەبین و دەمانەوێ ببینین ئەوەیە ئەركی‮ ‬مامۆستا دەبێت پەروەردەكاری‮ ‬بكات ئینجا مامۆستایەتی،‮ ‬هەر لە سەر دەستی‮ ‬مامۆستایە قوتابی‮ ‬پەروەردە دەكرێ‮ ‬لەسەر دڵسۆزی‮ ‬و راستگۆیی‮ ‬و متمانە بەخۆبوون و هەست كردن بە بەرپرسیاریەتی‮ ‬و رێزگرتنی‮ ‬یاسا و رێنماییەكانی‮ ‬ووڵات و‮ ‬یەكتر قبوڵ كردن و ووتووێژ و گفت و گۆكردن و رەخنە لە خۆ گرتن و هاووڵاتی‮ ‬بوون و خۆشەویستی‮ ‬بۆ خاك و نیشتمان و هاووڵاتیان هەموو ئەوانە و چەندان بنەما و بەها و چەمكی‮ ‬تر كە پێویستە قوتابی‮ ‬لە قوتابخانەكان لەسەریان پەروەدە بكرێ لەلایەن مامۆستا دڵسۆزەكان،‮ ‬ئەوكات مامۆستا رۆڵی‮ ‬دەبێتە‮ ‬رۆڵی‮ ‬پەروەردەكارێكی‮ ‬ئاراستەكراو هاوڕێی‮ ‬قوتابی،‮ ‬بەڵام لە بیرمان نەچێت‮ ‬رۆڵی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬پرۆگرامەكان دەبێت كاریگەر بێت و بوونیان هەبێت،‮ ‬واتە پرۆگرامی‮ ‬زیندوو هەبێت بۆ پەروەردە كردنی‮ ‬قوتابییە خۆشەویستەكانمان لە سەر هەموو بنەما و بەها پەروەردەیی‮ ‬جوان كە بەدرێژایی‮ ‬ژیان لەگەڵ قوتابییەكان گەورە و گەورەتر دەبن،‮ ‬ئەوەش لە خزمەت پرۆسەكە و كۆمەڵگەی‮ ‬كوردەوارییە،‮ ‬جگە لەوەش خاڵی‮ ‬وەرچەرخان و چەقی‮ ‬قورسایی‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬پەروەردەیە بەتایبەتی‮ ‬پرۆگرامەكان تا چەند توانیویانە نەوەیەكی‮ ‬زیندووی‮ ‬بە ئاگا و بارگاوی‮ ‬كراو بە بەها‮ ‬پەروەردەییەكان پەروەردە بكات،‮ ‬كە پەروەردە پێش فێركردن رۆڵی‮ ‬دیت و مامۆستاش رۆڵی‮ ‬پەروەردەكاری‮ ‬بینی‮ ‬و قوتابییە خۆشەویستەكان هەستیان كرد ئەوا قوتابخانەكەیان هەردەم بۆتە منارەیەكی‮ ‬رۆناكی‮ ‬بەخش بۆ رۆشن كردنەوەی‮ ‬بەر دید و بەرچاوی‮ ‬قوتابییەكانمان و نەوەی‮ ‬داهاتوو كە هەردەم گرنگی‮ ‬و بایەخ دەدەن بە چاندنی‮ ‬بنەما و بەهای‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬خانەدانی،‮ ‬ئەوا ئەوە كات دەلێن بەڵێ قوتابخانەكان بە ئەركی‮ ‬خۆیان هەڵدەستن پەروەردەی‮ ‬منداڵەكانمان دەكەن ئینجا فێریان دەكەن،‮ ‬چونكە پەروەردە و فێركردن هەردووكیان بە بنچینە دا پەیامی‮ ‬كاریگەر و گەورەن،‮ ‬كە هەردەم مامۆستاكانمان دەبێ زۆر بە هەستیاری‮ ‬و پارێزراوی‮ ‬و دڵسۆزی‮ ‬ئەو پەیامە بگەیەنن و ببەخشن لە پێناو تێگەیاندن و پێگەیاندنی‮ ‬نەوەیەكی‮ ‬كارا و زیندوو بۆ كۆمەڵگە،‮ ‬كە سەرەتا لە پەروەردە دەست پێ دەكات ئینجا فێركردن‮. ‬
‮❊ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬چالاكی‮ ‬وەرزش و هونەر