مسلم دۆلەمەری
هەموومان دەزانین كەدزی‮ ‬كردن كارێكی‮ ‬ناپەسندو ناشرینە بۆمرۆڤ جالەهەرتەمەنێك ولەژێر هەر بیانویەك‮ ‬بێت،‮ ‬چونكە مرۆڤ‮ ‬بەهۆی‮ ‬ئەم كردارە ناشرینە هەردەم لەنێو خێزان وكۆمەلگاكەشیدا بەكەسێكی‮ ‬كەمو كەسا‮ ‬یەتی‮ ‬نزم تەماشای‮ ‬دەكرێت و ە بەهۆیەوە بەرەو هەڵدێری‮ ‬كۆمەلایەتی‮ ‬بەگشتی‮ ‬دەچێت‮ . ‬بەڵام من لەم بابەتەمدا بەكورتی‮ ‬باس لەدزی‮ ‬كردن لەلایەن منداڵ دەكەم كە دزی‮ ‬كردن لەلایەن منداڵ‮ ‬كارێكی‮ ‬زۆر ترسناكە بۆسەر ژیان ودوارۆژی‮ ‬منداڵەكە‮ ‬،چونكە منداڵان هیواو دووارۆژی‮ ‬هەرگەلێكن وەبناغەو پێشوە چونی‮ ‬گشت گەلانی‮ ‬جیهانن‮ ‬،‮ ‬بۆیە پێویستە منداڵان بەباشترین شێواز پەروەردە بكرێن‮.

‬بەڵام زۆر جاریش دەبینین هەندێكییان لەخێزانێكی‮ ‬زۆر باشو خاوەن كەسایەتین بەڵام كاری‮ ‬زۆر نارەواش ئەنجام دەدەن‮. ‬ئەگەر بڵێین منداڵان‮ ‬یان ئەوانەی‮ ‬كەدزی‮ ‬دەكەن‮ ‬لەتەمەنێكی‮ ‬زوودا بۆچی‮ ‬ئەم كردارە ناشرینە ئەنجام دەدەن؟ بێ گومان مرۆڤ لەم پرسیارەدا چەندین وەڵامی‮ ‬جۆراو جۆری‮ ‬دێتە سەرزار بەڵام هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬دزی‮ ‬كردن لەلایەن منداڵ لەتەمەنی‮ ‬زوودا دەگەرێتەوە بۆ تێر كردنی‮ ‬حەزەكانی‮ ‬ئەویش بەشێوەیەكی‮ ‬دوور لەبیر كردنەوەی‮ ‬ئەوەی‮ ‬كەدزی‮ ‬دەكا‮ ‬یان بلێین شتێك دەدزێت‮ ‬،‮ ‬كاتێ دزی‮ ‬دەكات وابیر دەكات كە‮ ‬فێلێك‮ ‬یان كارێكی‮ ‬باش ئەنجام دەدات بۆپەیدا كردنی‮ ‬پێویستیەكانی‮ ‬خۆی‮ ‬و ئەم كردارە زۆر بەباش دەزانێت‮ . ‬ئەمە رودەدات زیاتر لەپێش تەمەنی‮ ‬هەرزەكاریدا واتە هەر كەمنداڵ فام دەكات و هەست بەخواس تو داواكاریەكانی‮ ‬دەكات‮ ‬، بەڵام ئەمەش لەبیر نەكەین كەزۆر جارهۆكارێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬پاڵنەر بۆئەم كردارە هەیە كەوا دەكات مناڵ هانا بۆدزی‮ ‬كردن ببات‮،‮ ‬ئەویش تێرنەكردن و دابین نەكردنی‮ ‬پێداویستیەكانی‮ ‬منال بەپێی‮ ‬پێویست لەلایەن خێزانەوە كەوادەكات منداڵ زیاتر هانا بۆكاری‮ ‬نارەوا ببات بۆبەدی‮ ‬هێنانی‮ ‬ئارەزوەكانی‮ ‬خۆی‮.‬

بەڵام بەپێی‮ ‬ئەو لێكۆلینەوانەی‮ ‬كەلەسەر منداڵان كراوە بۆدزی‮ ‬كردن لەدووای‮ ‬تەمەنی‮ ‬زودا واتە لەتەمەنی‮ ‬هەرزەكاریدا كەلەو تەمەنەدا منداڵان داواكاریو خواستەكانیان بەرێژەیەكی‮ ‬زۆر بەرزدەبێتەوەو كاری‮ ‬دزی‮ ‬كردنیش لەم تەمەنەدا رێژەی‮ ‬بەرەو بەرز بونەوە دەچێت بۆسێ هۆكاری‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەگەرێننەوە ئەویش‮ ‬تەمەن ژ رەگەز ژ قەباری‮ ‬خێزان‮ ‬
تەمەن‮:‬‮ ‬مندااڵ لەتەمەنی‮ ‬هەرزەكاریدا زۆر پەنابۆدزی‮ ‬كردن دەبات‮ ‬،چونكە لەم تەمەنەدا واتە تەمەنی‮ ‬هەرزەكاریدا منداڵ هەمیشە هەوڵ دەدات خۆی‮ ‬بگەیێنێتە ئەو پەری‮ ‬پەسەندی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بەبێ ئەوەی‮ ‬بیر لەكەسایەتی‮ ‬و كاری‮ ‬خراپ بكاتەوە تەنها بیركردنەوەی‮ ‬لەوە دەبێت كەئارەزوەكانی‮ ‬دابین بكات و خۆی‮ ‬لەنێو كۆمەڵگادا بەكەسێكی‮ ‬شیاو پیشان بدات‮. ‬
رەگەز‮:‬‮ ‬وەكو دەركەوتوە كەدزی‮ ‬كردن جیاوازی‮ ‬هەیە لەنێورەگەزەوە چونكە لەبەر ئەوەی‮ ‬كەرەگەزی‮ ‬نێر هەمیشە كەشوهەوایەكی‮ ‬ئازاد تری‮ ‬هەیەلەرەگەزی‮ ‬مێ بۆچونە دەرو گەران وە داواكاری‮ ‬وخواستەكانیشی‮ ‬لەرەگەزی‮ ‬مێ زیاترە بۆیە زیاتر توشی‮ ‬ئەم كارە نارەوایە دەبێت‮. ‬ئەمانەی‮ ‬سەرەوە بەكورتی‮ ‬ئەوهۆكارانەبون كەمنداڵ پێی‮ ‬توشی‮ ‬ئەم كردارە ناشرینە دەبێت‮.

‬وەلەدەر ئەنجامدا ئەم منداڵە بەكەسێكی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬نزموو كەسێكی‮ ‬ناپەسەند دێتە بەرچاو لەنێو خێزان وكۆمەلگاكەی‮ ‬بەگشتی‮ ‬جابۆیە زۆر پێویستە هەموومان بەیەكەوە هەول بدەین منداڵە كانمان لەسەر بنەمایەكی‮ ‬زانستی‮ ‬وتەندورست باش پەروەردەبكەین وەبەپێی‮ ‬توانامان خواستو ویستەكانیان بەدی‮ ‬بهێنین بۆئەوەی‮ ‬ببینە خاوەن نەوەیەكی‮ ‬ساخلەموو باش بۆخۆمان وكۆمەلگاكەمان‮.‬