خه‌بات: سەرهەنگ نەجمەدین‮:-‬
بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬شاویس‮ ‬سەر بە بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر،‮ ‬بەرێوەبەرایەتیەكی‮ ‬لێهاتوو و چالاكە لەبەرێوەبردنی‮ ‬كارەكانی،‮ ‬ئەم بەرێوەبەرایەتیە چەندین فەرمانبەری‮ ‬لێهاتوو لەخۆدەگرێت و لەكاتی‮ ‬بەشداریكردنیان لەهەر خول وپاڵەوانیەتیەك لەسەر ئاستی‮ ‬ناوەندەكان ئەم بەرێوەبەرایەتیە هەمیشە دەستكەوتی‮ ‬بەرز بەدەست دەهێنێت،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە و تیشك خستە سەر چەند تەورێكی‮ ‬گرینگی‮ ‬ئەم بەرێوەبەرایەتیە دلێر ئەحمەد عەبدوڵلا بەرێوەبەری‮ ‬لاوانی‮ ‬شاوێس لەبارەی‮ ‬بەرێوەبەرایەتیەكەیان بۆ خەبات‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬بەهاوكاری‮ ‬و پاڵپشتی‮ ‬بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر بەپێی‮ ‬بەرنامەوپلانی‮ ‬ساڵانە بەشداری‮ ‬لەسەرجەم چالاكییە وەرزشییەكان و هونەرییەكان دەكەین،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬چالاكییەكان بریتین لەوەرزش و فێركردنی‮ ‬سەرتاشین و خولی‮ ‬درومان و فێركردنی‮ ‬مۆسیقا و چەندین چالاكیی‮ ‬تر كەنامەوێت ئاماژە بۆ هەمووان بكەم،‮ ‬بەڵام شتێك هەیە كەپێویستە بۆ هۆشیاركردنەوەی‮ ‬لاوان لێرەدا ئاماژەی‮ ‬بۆ بكەین ئەوەیش ئەمساڵ توانیومان هەڵمەتێكی‮ ‬بەڕەنگاربوونەوەی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكان لەناوەندەكەمان بۆ چینی‮ ‬لاوان و تازەپێگەیشتووانانی‮ ‬ناوچەكە لەرێگەی‮ ‬سیمینارێك كەكەسانی‮ ‬شارەزا و پسپۆر ساز بكەین و لەلایەن ئەو پسپۆر و شارەزایانە وانەكان گوترایەوە،‮ ‬هەمیشە هەموو بەشداربووەكان سوودێكی‮ ‬یەكجار زۆریان سیمینارەكە بینی‮ ‬،‮ ‬مەبەست لەكردنەوەی‮ ‬ئەم‮ ‬سیمینارە تەنها بۆ نەهیشتن و تەشەنەنەكردنی‮ ‬ئاڵوودەی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكانە كە لەم ماوەیەدا لەوڵاتی‮ ‬عێراق سەری‮ ‬هەڵداوە و چینی‮ ‬لاوەكان زۆر‮ ‬ڕوویان تێ كردووە،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬لەخوارووی‮ ‬عێراق ئەم دیاردەیە بۆتە دیاردەیەكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬و رۆژانە سەدان لاوی‮ ‬ئەو وڵاتە تووشی‮ ‬زیانی‮ ‬جۆراو جۆر دەبن لەڕووی‮ ‬تەندرووستیەوە‮.‬

هەر لەبارەی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬هاوكاری‮ ‬لەلایەن بەرێوبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر دلێر ئەحمەد گوتی‮: ‬بەسوپاسەوەساڵانە بەرێوەبەرایەتی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر هاوكارییەكی‮ ‬باشی‮ ‬ناوەندەكان دەكات،‮ ‬بەڵام ئێستا بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬هاوكارییەكە لەسەدا پەنجا كەمبۆتەوە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬یونیسێف بەرێژەیەكی‮ ‬باش هاوكارمان بووە لەپركردنەوەی‮ ‬ئەو بۆشاییەی‮ ‬كەبەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬نەمانتوانیوە چالاكییەكان زۆر بەفراوانی‮ ‬ئەنجام بدەین و ئەو رێكخراوە كەمێك لەئازارەكانمانی‮ ‬كەمكردۆتەوە‮.‬

سەبارەت بەئەو كەسانەی‮ ‬كەسەردانی‮ ‬ناوەندی‮ ‬لاوانی‮ ‬شاوێس دەكەن دلێر ئەحمەد بۆ ئەم پرسەش وەڵامی‮ ‬داینەوەو گوتی‮: ‬بێگومان سنووری‮ ‬ناوەندی‮ ‬شاوێس سنورێكی‮ ‬فراوانە،‮ ‬رۆژانە لەهەردوو‮ ‬ڕەگەزی‮ ‬كوڕ‮ ‬وكچ سەردانمان دەكەن،‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬ئەم چەند ساڵە رێژەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬ئاوارەكانی‮ ‬رۆژئاوا كەلەم ناوچەیە نیشتەجێن سەردانمان دەكەن بۆ ئەنجامدانی‮ ‬چالاكییەكانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬و هونەری‮ ‬وفێربوونی‮ ‬دۆرمان و فێربوونی‮ ‬مۆسیقا‮.‬