خەبات‮: ‬ساسان دەروێش:-‮ ‬
ئەگەرچی‮ ‬لە رابردوودا بڕیاری‮ ‬دابەشكردنی‮ ‬كوردستان لە شاری‮ ‬لۆزانی‮ ‬سویسرا‮ ‬ڕوویدا،‮ ‬ئەمەش لە هزر و مێشكی‮ ‬هیچ نەوەیەكی‮ ‬كورد ناسڕێتەوە،‮ ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬ئەمڕۆ لە كۆڕبەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬جیهانی‮ ‬و لە نێو چیا سەركەش و پڕ‮ ‬لە بەفر و ساردەكەی‮ ‬هاوینەهەواری‮ ‬ئەڵپاین سكای‮ ‬لە شارۆچكەی‮ ‬داڤۆسی‮ ‬هەمان سویسرا‮ ‬ڕوویدا،‮ ‬لە دانانی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان و پێشوازیكردنی‮ ‬گەرم لە نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە هاوكات بوو لەگەڵ هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە كۆماری‮ ‬كوردستان لە مەهاباد لە74 ‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوودا كۆبوونەوەی‮ ‬هەردوو سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا بۆ گەلی‮ ‬كورد هەنگاوێكی‮ ‬تری‮ ‬دیپلۆماسییەت بوو بۆ چوونە پێشەوەی‮ ‬دۆزی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و ناساندنی‮ ‬زیاتری‮ ‬شووناسی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد لە دیدار و گفتۆگۆ گەرمەكاندا لەنێو سەرۆك و سەركردەكانی‮ ‬جیهاندا،‮ ‬دروستبوونی‮ ‬ئەم سەكۆیەش دەگەڕێتەوە بۆ50 ‮ ‬ساڵ لەمەوبەر و لە ساڵی1971 ‮ ‬لەلایەن پڕۆفیسۆری‮ ‬ئابوورییناسی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬كلاوس سكاوب وەك رێكخراوێكی‮ ‬ئابووریی‮ ‬قازنج نەویست دایمەزراند لەپێناو جیهانێكی‮ ‬ئارام بۆ هەمووان و كۆكردنەوەی‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬جیهان لە تەك‮ ‬یەكتردا كە ساڵانە لە مانگی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەم بەڕێوەدەچێت و چەند ساڵێكیشە هەرێمی‮ ‬كوردستان هاوشێوەی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬سەربەخۆ بەشداری‮ ‬كۆڕبەندەكە دەكات،‮ ‬پێشتر سەرۆك بارزانی‮ ‬و دواتریش نێچیرڤان بارزانی‮ ‬وەكو سەرۆكوەزیران و ئەمساڵیش وەكو سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەشداربوو بە كارنامەیەكی‮ ‬چڕ‮ ‬و پڕ‮ ‬و هەگبەیەكی‮ ‬نەتەوەییانە جارێكی‮ ‬تر باسوخواستی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردی‮ ‬خستەوە سەرمێزی‮ ‬زلهێزەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬لەمبارەیەشەوە رەوەندی‮ ‬كوردی‮ ‬تاراوگە بیروبۆچوونی‮ ‬خۆیان بۆ خەبات دەربڕی‮.‬

پێگەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەهێزتر دەبێت
هێرۆ عەلی‮ ‬عوسمان لە دانیمارك بۆ خەبات گوتی‮: ‬دنیایەك خۆشحاڵبووم بەم‮ ‬ڕووداوە گرنگە،‮ ‬لەم كاتوساتەدا و كۆبوونەوە و دیدارەكانی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رەنگدانەوەیەكی‮ ‬باشی‮ ‬هەبوو لە تاراوگە بە تایبەتی‮ ‬زۆرترین گفتوگۆ و باسكردنی‮ ‬بەدوای‮ ‬خۆیدا هێنا لە دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬تەلەفزیۆنی‮ ‬فۆكس نیوزی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬راستەوخۆ قسەی‮ ‬هەردوو سەرۆكی‮ ‬پەخشكرد و هەروەها سەرۆك دۆناڵد ترەمپ گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بە گەلێكی‮ ‬مەزن وەسفكرد و گوتی‮ ‬ئێمە قەرزارتانین،‮ ‬هەروەها سوپاس و پێزانینی‮ ‬ئەمەریكا بۆ رۆڵی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و پێشمەرگە لە تێكشكاندنی‮ ‬داعش و پاراستنی‮ ‬پێكهاتە ئایینی‮ ‬و نەتەوەییەكانی‮ ‬كوردستان دووپاتكردەوە،‮ ‬ئەمە خۆی‮ ‬لەخۆیدا ئیسپاتبوونی‮ ‬هەرێمەكەمانە بە فەرمی‮ ‬و ناساندنی‮ ‬زیاتری‮.‬

ئەركان مستەفا كۆیی‮ ‬لە هۆڵەندا گوتی‮:‬‮ ‬داڤۆس وێستگەیەكی‮ ‬گرنگیی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بوو بۆ كورد و پەڕینەوەی‮ ‬بەسەر نائومێدییەكانی‮ ‬لە لۆزان و سڕینی‮ ‬فرمێسكی‮ ‬لە داڤۆس بە دانانی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە كۆبوونەوەی‮ ‬هەردوو سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا وكوردستان ئەمە لەخۆڕا نەڕەخساوە بەڵكو‮ ‬یاریزانی‮ ‬لە سیاسەتكردن و بردنەوەی‮ ‬گرەوەكانە كە دبلۆماسیەتی‮ ‬كورد و هەڵوێستی‮ ‬نەگۆری‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬بۆ داهاتووی‮ ‬كوردستان گەیشتۆتە ئاستێك وڵاتان بەچاوی‮ ‬ڕێزوهەستكردن بە كوردستانێكی‮ ‬بەهێز چاوی‮ ‬لێ بكەن وبیانەوێت پەیوەندی‮ ‬توندوتۆڵیان هەبێت لەگەل كورد كە وەك ئەوەی‮ ‬لە چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕابردوودا لە دیداروكۆبوونەوەكانی‮ ‬نێجیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬كوردستان بینرا بە وەرچەرخانێكی‮ ‬مێژووی‮ ‬دادەنڕی‮ ‬وپشت بە هەنگاوەكانی‮ ‬ببسترێ‮. ‬
دایە ئایشێ خاوەنی‮ ‬دوو شەهید لە بەریتانیا گوتی‮: ‬هەركاتێك پرسی‮ ‬كورد كەوتبێتە دەست ماڵباتی‮ ‬بارزانی،‮ ‬كەواتە لە دەستێكی‮ ‬ئەمین دابووە و مامەڵەیەكی‮ ‬تەندروستی‮ ‬لەگەڵدا كردووە و سازشی‮ ‬لەسەر خاك وگەل نەكردووە،‮ ‬بارزانیی‮ ‬باوك لە شۆڕشی‮ ‬مەزنی‮ ‬ئەیلوولدا لەپێناوی‮ ‬كەركووك هیچ تەنازولی‮ ‬نەكرد‮ ‬،‮ ‬درێژەی‮ ‬بە خەبات و تێكۆشاندا لە‮ ‬11ی‮ ‬ئازارەوە بۆ‮ ‬ڕیفراندۆم كە دوو بەڵگەنامەی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بۆ كورد تۆمار كرد و لە ئێستاشدا بەهۆی‮ ‬بیری‮ ‬جوان و سیاسەتی‮ ‬هێمنانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی،‮ ‬وڵاتان فەرشی‮ ‬سووریان بۆ سەرۆك راخست و وەك سەرۆكی‮ ‬كوردستان پێشوازیان لێكرد و ئاڵای‮ ‬كوردستانیان بۆ دانا،‮ ‬ئەمەشی‮ ‬كە بینیمان لە داڤۆش هەمان سیاسەتە كە نێچیرڤان بارزانی‮ ‬پەیڕەوی‮ ‬دەكات بۆ گەیاندنی‮ ‬دەنگ و رەنگی‮ ‬كورد و سەرخستنی‮ ‬دۆزی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كوردستان لەنێو كۆبوونەوەكانی‮ ‬سەركردەكانی‮ ‬جیهاندا‮.‬

ئەفشار ئەقدەسی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬نوێنەرایەتی‮ ‬ئەورووپای‮ ‬پارتی‮ ‬ئازادیی‮ ‬كوردستان گوتی‮: ‬دانانی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان و پێشوازی‮ ‬گەرمی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا لە سەرۆكی‮ ‬كوردستان لە كۆڕبەندی‮ ‬ئابووریی‮ ‬جیهان بەڕووداوێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬و گەورە سەیر دەكرێت بۆ نەتەوەی‮ ‬كورد كە هاوكات بوو لەگەڵ هەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان لە74 ‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوو لە كۆماری‮ ‬كوردستان،‮ ‬لە هەمان سویسرای‮ ‬بێلایەن و دوور لە جەنگ لە‮ ‬ڕووداوێكدا لە لۆزانی‮ ‬شووم كە بووە ماڵوێرانی‮ ‬بۆ كورد،‮ ‬بەڵام ئەمجارە لەم هەلە مێژوویەدا لە داڤۆس بووە خۆشحاڵی‮ ‬تەواوی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد و بەردەوامی‮ ‬خەبات و تێكۆشان بۆ گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەكەمان لە سەربەخۆی‮ ‬كوردستان‮. ‬

جەبار جاسەنەیی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬دێرین لە ئەڵمانیا دەڵێت‮: ‬ئەوەی‮ ‬منی‮ ‬خۆشحاڵتر كرد لەم كۆڕبەندی‮ ‬ئابووریەدا ئەوە بوو سەرۆك دۆناڵد ترەمپ وەكو سەرۆكی‮ ‬كوردستان پێشوازی‮ ‬لە نێچیرڤان بارزانی‮ ‬كرد،‮ ‬ئەمەش مانا و بایەخێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬بۆ كوردستان و داهاتووی‮ ‬دەبێت،‮ ‬لە كۆبوونەوەی‮ ‬هەردوولا ئاڵای‮ ‬كوردستان و ئەمەریكا لە پشت هەردوو سەرۆك دانرابوون،‮ ‬كە دەنگدانەوەیەكی‮ ‬باشی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لێكەوتەوە لە نیشاندانی‮ ‬پێگەی‮ ‬بەهێزی‮ ‬كوردستان و سیاسەتی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و هەڵوێستە جوان و‮ ‬ڕوونەكانی‮ ‬بۆ داهاتووی‮ ‬كوردستان و هەڵسوكەتی‮ ‬لەگەڵ دۆستەكانی‮.‬

سازان مستەفا ساڵح لە سوید گوتی‮:‬‮ ‬دانانی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستان ئاماژەیەكی‮ ‬گرنگە بەوەی‮ ‬كە هەرێمی‮ ‬كوردستان هەرێمێكی‮ ‬دەستووری‮ ‬و دانپێدانراوە بە تایبەتی‮ ‬لەلایەن بەهێزترین وڵاتی‮ ‬جیهان كە ئەمەریكایە،‮ ‬ئەگەر وردبینانە هەڵوەستە بكەین ئەوەی‮ ‬ترەمپ باسی‮ ‬كرد راستییە بەو مانایەی‮ ‬كە ئەمڕۆ‮ ‬یان سبەی‮ ‬بێ كوردستان سەربەخۆ دەبێت و بارزانیش سەرۆكی‮ ‬كوردستان دەبێت و هۆكارەكەشی‮ ‬بۆ سیاسەتكردنی‮ ‬حەكیمانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەگەڕێتەوە لەگەڵ‮ ‬ڕاگەیاندنی‮ ‬ئابووریی‮ ‬سەربەخۆ بۆ كوردستان و ئەنجامدانی‮ ‬ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان‮.‬