وەیسی‮ ‬سەعید وەیسی
شتێكی‮ ‬روون و ئاشكرایە بەهۆی‮ ‬كۆمەڵە هەلومەرجێكەوە بەتایبەتیش هاوسنووربوونی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەگەڵ چەند وڵاتێك،‮ ‬هەست بەهەبوون و تەشەنەكردن و بڵاوبوونەوەی‮ ‬مادە هۆشبەرەكان دەكرێت،‮ ‬كە ئەمەش بەیەكێك لەگەورەترین ئافاتی‮ ‬مەترسیدار دادەندرێت كە هەرەشە لەمرۆڤایەتی‮ ‬دەكات كەبەپێی‮ ‬ئامارە فەرمییەكان لەسەرتاسەری‮ ‬جیهاندا‮ (‬183‮)‬ملیۆن كەس ئاڵوودەی‮ ‬ماددەهۆشبەرەكان بوونەتەوە،‮ ‬بۆیەش هەمیشە دوژمنانی‮ ‬گەلەكەمان دەیانەوێت بەمەبەستی‮ ‬رووخاندنی‮ ‬تاك و تێكچوونی‮ ‬شیرازەی‮ ‬خێزان،‮ ‬كارلەسەر تاكی‮ ‬كورد بكەن بەمەبەستی‮ ‬ئاڵوودەكردنیان كە ئەمەش‮ ‬یەكێكی‮ ‬ترە لەو پیلانانەی‮ ‬كە دەیگرنەبەر بۆ دوورخستنەوەی‮ ‬تاكی‮ ‬كورد لە راستەرێی‮ ‬رەسەنی‮ ‬خۆی‮ ‬و بێ هێزكردنی‮ ‬هەستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی،‮ ‬كە دەتوانین ئەمەش بەتەواوكەری‮ ‬پیلانەكانی‮ ‬تری‮ ‬دوژمنان دابنێین بۆ لەناوبردنی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان كە دەبێ هەموو لایەك هەوڵ و كۆشەش بكەن بۆ نەهێشتن و بنبركردنی‮ ‬ئەم ئافاتە،‮ ‬چونكە بەكارهێنانی‮ ‬ئەم مادەیە جگە لەوەی‮ ‬پێچەوانەی‮ ‬پرەنسیپەكانی‮ ‬ئایینی‮ ‬ئیسلامە،‮ ‬لەرووی‮ ‬تەندروستیشەوە زەرەر و زیانێكی‮ ‬گەورەی‮ ‬هەیە،‮ ‬چەندین كێشە و گرفتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابووری‮ ‬و رامیاری‮ ‬و تەنانەت خێزانیشی‮ ‬دروست كردووە‮.‬
كاتی‮ ‬هاتووە هەست بەمەترسییەكانی‮ ‬بكەین‮ ‬ و رووبەرووی‮ ‬ ببینەوە،‮ ‬نەخاسمە كە لەماوەی‮ ‬رابردوودا حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بەمەبەستی‮ ‬گرتنەبەری‮ ‬رێكاری‮ ‬توند و سزای‮ ‬قورستر،‮ ‬پرۆژە‮ ‬یاسایێكی‮ ‬رەوانەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان كرد كە دوای‮ ‬گفتوگۆیێكی‮ ‬تێروتەسەل سەرەنجام لە دانیشتنی‮ ‬ئاسایی‮ ‬خۆیدا لەبەرواری‮ ‬12‮/‬1‮/‬2020‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬كوردستان بەزۆرینەی‮ ‬دەنگی‮ ‬پەرلەمانتاران‮ ‬یاساكەی‮ ‬پەسند كرد كە لێرەوە بەدوا بەپێی‮ ‬ئەم‮ ‬یاسایە مامەڵە لەگەڵ ئەم ئافاتە مەترسیدارە دەكرێت لەهەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كە لە‮ ‬یاساكەدا جگە لە پێكهێنانی‮ ‬لیژنەیێكی‮ ‬باڵا بۆ بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬ماددەهۆشبەرەكان و كارتێكەرە عەقڵییەكان لەهەمانكاتدا قورسترین سزا بۆ سەر بازرگانانی‮ ‬ماددەی‮ ‬هۆشبەر داندراوە لەگەڵ كردنەوەی‮ ‬سەنتەرێكی‮ ‬چارەسەركردن كە بەدڵنیاییەوە هەموو ئەمانەش دەبنە هۆكارێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بۆرێگری‮ ‬كردن لەوكارەمەترسیدارە‮. ‬
لەم دەرفەتەدا پێویستە بەگرنگییەوە ئاماژە بە رۆڵی‮ ‬دەزگا ئەمنییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بدرێت كە بە بەردەوامی‮ ‬لەهەوڵی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكاندا بوونە تا هەرچۆنێك بێت رێگری‮ ‬لەم ئافاتە مەترسیدارە بكەن‮. ‬
لەپەراوێزی‮ ‬پەسندكردنی‮ ‬ئەم پرۆژە‮ ‬یاسایەدا هیوا و ئومێدمان وایە هەموو لایەك هاوكار و پاڵپشت بن لە رووبەرووبوونەوەی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكان تا هەمیشە كوردستان هەر بە پاكی‮ ‬بمێنێتەوە لەم جۆرە ماددە مەترسیدارانە كە بە پیلانی‮ ‬دوژمنان ئاودیوی‮ ‬ ناو خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستان دەكرێن‮.‬