هەورامان عەلی‮ ‬تۆفیق
باس و خواستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و ناسیۆنالیزمی‮ ‬لە دونیادا قسەوباسی‮ ‬زۆری‮ ‬لەسەرە،‮ ‬چۆن لەپاڵ ئەمەشدا دیموكراتییەت و دادپەروەری‮ ‬و مرۆڤایەتی‮ ‬و‮ ‬یاسا لە نێو گۆڕانكارییەكانی‮ ‬ئەمڕۆدا كەوتوونەتە ژێر پرسیار و بەدواداچوونی‮ ‬جدییەوە‮.‬
وڵاتانی‮ ‬ڕۆژئاوا پێش هەموو نەتەوەكانی‮ ‬دونیا ناسیۆنالیستی‮ ‬نەتەوەییان بەچەند قۆناغێك تێپەڕاند و دونیای‮ ‬ژیان بەئاراستەی‮ ‬خۆشگوزەرانی‮ ‬و دیموكراتییەت و‮ ‬یاسا و دادپەروەری‮ ‬كرایەوە،‮ ‬بەڵام هێندەی‮ ‬نەبرد گۆڕانكاییەكان لە زیادبوونی‮ ‬بەرژەوەندییەكان و تەشەنەكردنی‮ ‬هێزی‮ ‬سەرمایەداری‮ ‬و جەنگی‮ ‬ئابووری‮ ‬وڵاتان و سەرهەڵدانی‮ ‬گرووپە تیرۆرستییەكان تەواوی‮ ‬ئەو‮ ‬ڕێڕەوە سیاسییەی‮ ‬گۆڕی،‮ ‬لەكاتێكدا وڵاتانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و‮ ‬ڕۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەراست‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬زۆرێك كێشە و نائارامی‮ ‬و شەڕ‮ ‬بوونەوە،‮ ‬ئەمەش وایكرد لێشاوێك پەنابەر‮ ‬ڕوو لە وڵاتانی‮ ‬دونیا بكات بەتایبەت ئەوروپا‮ ‬و بووە ئەگەری‮ ‬بەرپابوونی‮ ‬زۆر كێشە بۆ وڵاتانی‮ ‬ڕۆژئاوا و تێڕوانینی‮ ‬سیاسییەكان و‮ ‬ڕۆشنبیرانی‮ ‬گۆڕی‮. ‬گرووپ و پارتە سیاسییە ناسیۆنالیستەكان‮ ‬ڕوویان لەبووژانەوە نا و لە زۆرێك لە وڵاتانی‮ ‬ئەوروپا بەڕێژەیەكی‮ ‬دیار و بەرچاو هاتنە نێو پەڕلەمانی‮ ‬وڵاتەكانیان،‮ ‬بەجۆرێك سیاسییەكان ناسیۆنالیستی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بە ژەهری‮ ‬نێو ئایدۆلۆژیا پێناسە بكەن،‮ ‬یان نەتەوەبوون بە خیانەتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬لێك بدرێتەوە،‮ ‬ئەمانەش وتەی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێزی‮ ‬ئەوروپا بوون‮ .‬
بەم ئاراستەیە دەكرێ نەتەوەیەكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬لەگەڵ ناسیۆنالیستێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬توندڕەو جیاوازی‮ ‬هەبێت،‮ ‬دەكرێ لە نێو ئەو كۆمەڵگایانەی‮ ‬خاوەن دەوڵەت و كیانی‮ ‬سەربەخۆن كاری‮ ‬لەسەربكرێت،‮ ‬لەهەمانكاتدا ئەم نەتەوانە بەجیاوازی‮ ‬ئایدۆلۆژیا و ناكۆكییە سیاسییەكان نەتەوەیی‮ ‬بوونی‮ ‬خۆیان پاراستووە‮ .‬
ئێمەی‮ ‬كورد وەك نەتەوەیەك لە تەواوی‮ ‬مافە نەتەوەییەكانمان لە چوارچێوەی‮ ‬بوونی‮ ‬دەوڵەت بێبەش بووین،‮ ‬لەگەڵ ئەوەشدا لە چوارچێوەی‮ ‬ئەو وڵاتانەی‮ ‬كورد بەسەریاندا دابەش بووە ویستومانە لە نێو مافە دەستوری‮ ‬و مافە‮ ‬یاساییەكاندا وەك هاووڵاتی‮ ‬ئەو وڵاتانە مافەكانمان پارێزراو بن و ئازادانە بژین،‮ ‬بەڵام لەوەشدا‮ ‬ڕێگامان لێگیراوە و پێیان‮ ‬ڕەوا نەبینیوین‮. ‬لە عێراقی‮ ‬ئەمڕۆدا كارگەیشتە ئەوەی‮ ‬كێ دژی‮ ‬كورد بووبێت ئەوە دەبووە براوەی‮ ‬هەڵبژاردنەكان،‮ ‬لەساڵانی‮ ‬دوایی‮ ‬پاڵەپەستۆكان لەسەر كورد هێندە زۆربوون كوردیان‮ ‬ناچاركرد بیر لەڕێگاچارەی‮ ‬دی‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬ئەوە بوو سەرۆك بارزانی‮ ‬ڕابەرایەتی‮ ‬پڕۆسەی‮ ‬ڕیفراندۆمی‮ ‬دەست پێكرد‮. ‬
ئەوەی‮ ‬لێردا من زیاتر مەبەستمە ئەوەیە هەندێك كوردبوونی‮ ‬خۆیان وابەستەی‮ ‬ئایدۆلۆژیا كردووە و گرێدراوی‮ ‬ناكۆكییە سیاسییەكان و هەندێ‮ ‬ڕق و كینەی‮ ‬تایبەت و لەڕوانگەی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬خۆیانەوە لە پرسە چارەنووسسازەكاندا دەنگی‮ ‬نەشاز و حاشاكردن لە كوردبوونی‮ ‬خۆیان دەكەنە دەنگی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬لە ژێر پاساوی‮ ‬دژ بەگەندەڵی،‮ ‬لەكاتێكدا دەبینین نەتەوەكانی‮ ‬دی‮ ‬خاوەن دەوڵەوت و كیانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و پێگە و‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئابووری‮ ‬خۆیانن و كێشەی‮ ‬زیاتریان لە ئێمەی‮ ‬كورد هەیە،‮ ‬بەڵام هاووڵاتیان زیاتر شانازی‮ ‬بەنەتەوەكانی‮ ‬خۆیان و ئاڵا و سەركردە نەتەوەییەكانی‮ ‬خۆیانەوە دەكەن،‮ ‬هەندێك ئێمەی‮ ‬كوردیش؟‮! ‬بەپێچەوانەوە لە پیرۆزییەكانی‮ ‬خۆمان دەدەین و نەفرەت لە كوردبوون و ئاڵا و نەتەوایەتی‮ ‬خۆمان دەكەین؟‮!‬،‮ ‬ئەمەش پێویستی‮ ‬بەهەنگاوی‮ ‬جدییە بۆ زیاتر تەشەنە نەكردنی،‮ ‬چونكە ئەمڕۆ‮ ‬ڕێژەكەی‮ ‬كەمە و ئاسان چارەسەر دەبێت لەوەی‮ ‬سبەی‮ ‬بەرفراوان بێت و ببێتە كێشەیەكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬گەورە و لەدەست دەربچێت‮ .‬
دەبێ بەزاندنی‮ ‬هێڵە سوورە نەتەوەییەكان بەیاسا دیاری‮ ‬بكرێن و سوكایەتی‮ ‬پێكردنیان بەسزا بەرەنگاری‮ ‬بینەوە،‮ ‬بەجۆرێك لایەنە سیاسییەكان لەڕێگای‮ ‬پەڕلەمانەوە پابەندبوونی‮ ‬خۆیان نیشان بدەن،‮ ‬تا ئەم هەنگاوە‮ ‬ڕێگا لە خیانەتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬بگرێت،‮ ‬گەر توانرا لەم چوارچێوە نەتەوەییەدا خۆمان كۆبكەینەوە و لەژێرسایەیدا دەكرێ زۆر ئاستەنگ و كێشە تێپەڕێنین،‮ ‬دواتر كێشە سیاسی‮ ‬و ئیدارییەكان چەند بن كاریگەری‮ ‬و مەترسی‮ ‬بۆ سەر پرسی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬نابێت و كوردبوون و سیمبولە نەتەوەییەكانمان پارێزراو دەبن‮.‬