شەنگە هاوار كاكەیی‮❊‬
یەكێك لە وتە بە نرخەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمری‮ ‬باوك فەرموودەی‮ ‬تاوانی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬وڵاتە كە دەرخەری‮ ‬خەسڵەت و ویژدانێكی‮ ‬زیندووی‮ ‬ئەو رێبەرە نەتەوایەتییەیە كەوا بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬خەباتی‮ ‬سازشی‮ ‬لەسەر پرسی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬نەكردو بوو بە سیمبولی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كەم وێنە كە بەهیچ شێوەیەك و لەژێر هەرەشەی‮ ‬هیچ هێزێكی‮ ‬رووخێنەر خۆی‮ ‬نەچەماندەوەو سڵی‮ ‬نەكردەوە لە درێژەپێدانی‮ ‬رەوتی‮ ‬كاروانی‮ ‬خەباتی‮ ‬چینی‮ ‬چەوساوەدا،‮ ‬بگرە بە گوڕ‮ ‬و تین و حەماسەتەوە كۆڕی‮ ‬خەباتی‮ ‬وەرچەرخاند لە نەبەردایەتی‮ ‬و مەردایەتی‮ ‬كە ئەمە مەدرەسەمانە‮. ‬
بۆیە گوزەرشتەی‮ ‬راستییە كە بڵێین بارزانیی‮ ‬كوڕ‮ ‬بە هەمان رێچكەو بەهەمان حەماسەت هەڵوێستی‮ ‬باو باپیرانی‮ ‬سەرۆك كەفی‮ ‬خوێنی‮ ‬بە قارەمانێتی‮ ‬گرتووە،‮ ‬بۆیە لە مەیدانی‮ ‬سیاسەت و دیبلۆماسیەتدا هەنگاوە ئەرێنییەكانی‮ ‬هەمیشە بەرز نرخێندراوە‮. ‬لە كاتی‮ ‬روودانی‮ ‬ناكۆكییەكان لە بەرەی‮ ‬عێراقیدا هەمیشە سەرۆك بارزانی‮ ‬رایەخی‮ ‬ئاشتەوایی‮ ‬و تەبایی‮ ‬بۆ لایەنە ناكۆكەكان بۆ هەردوو جەمسەر راخستووە‮. ‬ئەم هەڵسانگاندنانە لەجێگای‮ ‬خۆی‮! ‬وەكو وەڵامێك بۆ ئەو پرسیارانەی‮ ‬كەوا دەوڵەتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬تووشی‮ ‬شاگەشكەیی‮ ‬كردووە وەكو پرێزێندێك و پێشەوایەك لە كێڵگەكانی‮ ‬خەبات،‮ ‬بۆیە نەیارانی‮ ‬وەكو‮ (‬حەسەن نەسروالڵای‮ ‬لوبنانی‮ ‬كە هەموو وتارە حەماسییەكانی‮ ‬لە ژێرزەمین و عەمباری‮ ‬خیانەت تۆمار دەكا دژی‮ ‬سەركردەی‮ ‬نەتەوەیەك هیچ واتایەك ناگەیەنێ،‮ ‬چوونكە چاوەكانی‮ ‬بە خۆری‮ ‬ئازادی‮ ‬هەڵنایەو هەمیشە لە پووچی‮ ‬و قەوقەعەتی‮ ‬وەهما لە گوزەرە،‮ ‬بۆیە كە سێبەرە گەورەكەی‮ ‬خۆی‮ ‬لە ژێر زەمینەكانەوە دەبینێ كە سەركردەی‮ ‬پارتێكە بەناو ئیسلامی‮ ‬ئەم تەخت و تیراجە وەهمیانە وای‮ ‬لە‮ ‬غروری‮ ‬خۆی‮ ‬كرد دووچاری‮ ‬هەڵەی‮ ‬مێژوویی‮ ‬ببێ‮.‬
ئەو سێبەرە دەستكردەی‮ ‬كە بە گڵۆب و بلاجیكتۆر هەڵگیرسایە،‮ ‬وایكردووە خۆی‮ ‬بە زەبەلاحی‮ ‬بێتە بەرچاو چوونكە وا خۆی‮ ‬نیشان دا كەوا حەشدی‮ ‬شیعی‮ ‬نە كەركووكیان داگیركردووە نە هاووڵاتی‮ ‬ئەو شارەشیان شاربەدەر كردووە،‮ ‬نە سەرۆك بارزانیش لە بەرەكانی‮ ‬شەڕە بۆ گەڕانەوەی‮ ‬كەركووك و رەوتی‮ ‬سەربەخۆیی‮. ‬ئەم بێ ئاگاییە راگەیەندراوە خۆی‮ ‬لەخۆیدا نیشانەی‮ ‬ئیفلیجی‮ ‬سیاسیی‮ ‬بەرەی‮ ‬شیعەگەراییە لەگۆڕەپانەكە و لەمەڕ‮ ‬پرسی‮ ‬كورد،‮ ‬لەرەنگدانەوە گرنگەكانی‮ ‬شەقامی‮ ‬كوردیدا تۆماربوونی‮ ‬دەنگی‮ ‬ناڕەزایەتییەكان بوو كە سەرجەم كوردستانیانی‮ ‬هەژاند و بەیەك دەنگ و‮ ‬یەكهەڵوێست كەوا ئەمڕۆ نواندیان،‮ ‬چوونكە دڵنیابوون كڵپەی‮ ‬خۆشەویستی‮ ‬و نیشتمانپەروەری‮ ‬لە دڵ و دەروونی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬خامۆش نابێتەوە،‮ ‬بگرە بەگوڕ‮ ‬و تینتر نەزعەتی‮ ‬شۆڕشگێڕی‮ ‬و قوربانیدان لە كاروانی‮ ‬بەرخۆدانە‮.‬
ئەم تەحەدییاتە ئیقلیمیانەی‮ ‬كە لەبەرەی‮ ‬بەرهەڵستكاری‮ ‬نەیارانی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد كەوتوونەتە بەر رشتنی‮ ‬قین و بوغزی‮ ‬نەپچڕاوی‮ ‬خۆیان بۆ سەرۆكی‮ ‬نەتەوایەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بەروونی‮ ‬دیارە ئەم گڵپەی‮ ‬ئاگرینیەو ئەم دژە هەڵوێستە كرداریانە بەڵگەیەكی‮ ‬تازەی‮ ‬ئیرەییانە و بچووكبینینی‮ ‬خۆیانە بنكۆڵی‮ ‬دەكەن كە چەندین ساڵە بە شاراوەیی‮ ‬لە دەفتەری‮ ‬سیاسەت بۆ كورد تۆماریان كردووەو بە تایبەتیش سەركردە كوردەكان و دیاریشە رەنگنەدانەوەی‮ ‬قیژەو هۆرە و دەنگە لەرزۆكەكەی‮ ‬هەڵگری‮ ‬هیچ واتایەك نییەو گەیەنەری‮ ‬پەیامی‮ ‬بچووكبوونەی‮ ‬خۆیانە كە لە كەسایەتیەكی‮ ‬سایكۆپات و نەخۆش بەدەركەوتووە،‮ ‬كە دووچاری‮ ‬پەتای‮ ‬خۆبەزلزانین و گرێی‮ ‬ئیرەیی‮ ‬بووە‮.‬
ئەوەی‮ ‬ماوە بیڵێین راگەیاندنی‮ ‬بچووك بینینیان،‮ ‬بە گەورەیی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەگۆردرێتەوە و ئەو مەودابینینەشیان بە حیكمەتی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬لەئاڵوێردان و ئەم لاپەڕە‮ ‬غوبنەش دەخرێتە سەر لاپەڕەكانی‮ ‬مێژوو بۆ خوێندنەوەی‮ ‬مەغبوونیەتی‮ ‬كوردان،‮ ‬هەمیشە بە ئومێدی‮ ‬كوردستانێكی‮ ‬بەهێز و ئایندەی‮ ‬گەش گوڵڕێژ دەكرێ نیشتمان‮.‬