سوورە مەرگەیی
حوسێن عوبەیدی‮ ‬ئیمام و وتارخوێنی‮ ‬مزگەوتی‮ (‬زەیتوونە‮)‬ی‮ ‬تونس كە بە ناوبانگترین مزگەوتی‮ ‬وڵاتی‮ ‬تونسە دەڵێ‮: ‬بە‮ ‬24‮ ‬وڵاتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و‮ ‬50‮‬ وڵاتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬ناتوانن خواردەمەنی‮ ‬بگەیەننە‮ ‬غەززەی‮ ‬عەرەب و موسڵمان نشین،‮ ‬مەسعود بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمێكە و بەناو وڵاتی‮ ‬دوژمنێكیدا هێزی‮ ‬گەیاندە كۆبانێ و نەیهێشت كۆبانێی‮ ‬كورد بكەوێ،‮ ‬بۆیە من وەك عەرەبێكی‮ ‬موسڵمان شانازی‮ ‬بە سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكەم و لەو باوەڕەدام بە هەزار ساڵی‮ ‬تر سەرۆكێكی‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬بارزانی‮ ‬لەناو عەرەب و ئیسلامدا هەڵناكەون‮.‬
ئەو گوتن و بەراوردەی‮ ‬حوسێن عوبەیدی‮ ‬ئیمام و وتارخوێن لە نێوان سەرۆك بارزانی‮ ‬و‮ ‬24‮)‬ وڵاتی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و‮ ‬50‮)‬وڵاتی‮ ‬ئیسلامی‮ ‬زۆر هەڵدەگرێ و جێگای‮ ‬هەڵوەستە لەسەر كردنە،‮ ‬هەر ئەوەش نا،‮ ‬لە كاتی‮ ‬هێرش و پەلامارەكەی‮ ‬توركیا بۆ سەر رۆژئاوای‮ ‬كوردستان دەزگای‮ ‬خێرخوازیی‮ ‬بارزانی‮ ‬لەناو هەموو وڵاتان و دەزگاكانی‮ ‬خێرخوازیدا‮ ‬یەكەم دەزگای‮ ‬خێرخوازی‮ ‬بوو خواردەمەنی‮ ‬و پێداویستی‮ ‬پزیشكی‮ ‬گەیاندە كوردانی‮ ‬ئاوارەبووی‮ ‬رۆژئاوا،‮ ‬جگە لەوەش هەر بە فەرمانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬محەمەدی‮ ‬جەستە هەڵقرچاو بە چەكی‮ ‬قەدەغەكراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دەرباز كرا و بە فرۆكەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬گەیەنرایە وڵاتی‮ ‬فەرەنسا‮.‬
خاڵێكی‮ ‬تر كە پێویستە ئاماژەی‮ ‬بۆ بكرێ حوسێن عوبەیدی‮ ‬ئیمام و وتارخوێنی‮ ‬تونسی‮ ‬لەو بەراوردەیدا راستەوخۆ بە سەرۆك و بڕیار بەدەستانی‮ ‬ئەو‮ ‬24‮)‬ وڵاتە عەرەبی‮ ‬و‮ ‬50‮)‬ وڵاتەی‮ ‬ئیسلامییە دەڵێ‮: ‬ئێوە خاوەنی‮ ‬وڵاتی‮ ‬سەربەخۆ و هێز و سوپا و جبەخانەی‮ ‬جەنگین،‮ ‬كەچی‮ ‬بە هەمووتان مەسعود بارزانییەكتان لێ درووست نابێ و ناتوانن خواردەمەنی‮ ‬بگەیەننە‮ ‬غەززەی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و موسڵمان نشین‮.‬
مەسعود بارزانیش خاوەنی‮ ‬وڵاتێكی‮ ‬داگیركراو و بەش بەش كراوە و چوار داگیركاری‮ ‬وڵاتەكەشی‮ ‬بە هێز و سوپا بەردەوام بۆی‮ ‬لە بۆسەدان و پیلان لە دوای‮ ‬پیلانی‮ ‬لە دژ دەگێڕن،‮ ‬كەچی‮ ‬لە هەر شوێنێك كورد لێی‮ ‬بقەومێ سنوورە دەستكردەكانی‮ ‬وڵاتەكەی‮ ‬دەبڕێ و بە هانایانەوە دەچێ،‮ ‬بە واتایەكی‮ ‬تر پێیان دەڵێ‮ ‬غەززە بێكەسە و ئەگەر خاوەنی‮ ‬مەسعود بارزانییەك بووایە،‮ ‬ئاوا بێ پشت و پەنا نەدەكەوت و لانیكەم خواردەمەنی‮ ‬دەگەیاندە منداڵە برسییەكانی‮.‬