خەبات‮- ‬عەلی‮ ‬بانیشاری‮-‬هەولێر:
بەهۆی‮ ‬كەمبوونەوەی‮ ‬مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان نرخی‮ ‬كیلۆیەك مریشكی‮ ‬زیندوو لە بازاڕدا بۆ‮ ‬3500 ‮ ‬دینار بەرزدەبێتەوە‮. ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوو ناڕەزایی‮ ‬لای‮ ‬هاوڵاتیان دروستكردووە‮. ‬خاوەن كێڵگەیەكی‮ ‬پەلەوەریش دەڵێ‮” ‬ساڵانە و لەم وەرزەدا كێڵگەكان كەمتر مریشك دەخەنە بازاڕەوە،‮ ‬چونكە نەخۆشی‮ ‬بڵاودەبێتەوە،‮ ‬ئەوەش وا دەكات نرخی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوو بەرزبێتەوە‮”. ‬بەپێی‮ ‬ئامارەكانی‮ ‬كۆمەڵەی‮ ‬كێڵگە پەلەوەرییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نزیكەی‮ ‬1500 كێڵگەی‮ ‬پەلەوەری‮ ‬لە باشووری‮ ‬كوردستان موڵەتیان پێدراوە‮.‬
بەرزان دلێر،‮ ‬دوكانی‮ ‬مریشك فرۆشتنی‮ ‬لە شاری‮ ‬هەولێر هەیە و دەڵێ‮” ‬هەفتەی‮ ‬رابردوو‮ ‬یەك كیلۆ مریشكی‮ ‬زیندوو‮ ‬2500‮ -‬2800 ‮ ‬دینار بوو،‮ ‬بەڵام لەسەرەتای‮ ‬ئەم هەفتەیەوە كیلۆیەك مریشك بۆ‮ ‬3500 ‮ ‬دینار بەرزبووەتەوە‮”. ‬گوتیشی‮” ‬ساڵانە و لەم وەرزەدا نرخی‮ ‬مریشك بەرزدەبێتەوە،‮ ‬چونكە خستەڕوو كەم دەبێتەوە و خواست زۆر دەبێت‮”. ‬ئەو دەشڵێت‮” ‬بەرزبوونەوەی‮ ‬نرخی‮ ‬مریشك كاریگەریەكی‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬لەسەر رێژەی‮ ‬فرۆشتنی‮ ‬نابێت،‮ ‬چونكە ئەگەر كەسێك چوار كیلۆیش بكڕێت چەند هەزارێك دەچێتە سەری‮”. ‬ئاماژەی‮ ‬بەوەشدا گۆشتی‮ ‬مریشك بۆ هەندێك خێزان وەكو پێداویستی‮ ‬رۆژانەی‮ ‬لێهاتووە‮.‬
ئەكرم بەكر،‮ ‬یەكێكی‮ ‬دیكە لە مریشك فرۆشەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر و دەڵێت‮” ‬لە وەرزی‮ ‬زستان و هاویندا زۆربەی‮ ‬كات نرخ مریشك بەرز دەبێتەوە،‮ ‬چونكە لەو دوو وەرزەدا تێچووی‮ ‬بەخێوكردنی‮ ‬مرشك لە وەرزەكانی‮ ‬دیكە زیاترە و رێژەی‮ ‬لەناوچوونیشی‮ ‬زیاترە،‮ ‬بۆیە خاوەن كێڵگەكان مریشك بە گرانتر بە ئێمە دەفرۆشنەوە‮”. ‬گوتیشی‮” ‬هەر كاتێك مریشك لە كێڵگەكان كەمیكرد‮ ‬یان بۆ ناوەڕاست و باشووری‮ ‬عێراق رەوانە كرا راستەوخۆ نرخەكە گران دەبێت‮”. ‬
قەدری‮ ‬عەلی،‮ ‬خاوەن كێڵگەی‮ ‬پەلەوەرییە لە پارێزگای‮ ‬هەولێر،‮ ‬ئەو دەڵێت‮: ‬بەهۆی‮ ‬بڵاوبوونەوەی‮ ‬نەخۆشی‮ ‬نیوكاسڵ كە نەخۆشییەكی‮ ‬پەلەوەرییە لە چەند مانگی‮ ‬رابردوودا خاوەن كێڵگەكان نەیانتوانی‮ ‬جوجەڵە داخڵی‮ ‬كێڵگەكانیان بكەن،‮ ‬چونكە بەشێك لە جوجەڵەكان بەهۆی‮ ‬ئەو نەخۆشییەوە لەناو كێڵگەكان لەناودەچن،‮ ‬ئەوەش زیانی‮ ‬مادی‮ ‬لە خاوەن كێڵگەكان دەدات‮”. ‬گوتیشی‮” ‬كەمبوونەوەی‮ ‬مریشك لە كێڵگەكان نرخی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندووی‮ ‬بەرزكردووەتەوە‮”.‬
ئەو خاوەن كێڵگەیە باس لە هۆكارێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬كەمبوونەوەی‮ ‬مریشك لە بازاڕ‮ ‬دەكات و دەڵێ‮” ‬لە وەرزی‮ ‬زستاندا تێچووی‮ ‬بەخێوكردنی‮ ‬مریشك زۆرە،‮ ‬بۆیە بەشێك لە خاوەن كێڵگەكان مریشك بەخێو ناكەن و ئەوەشی‮ ‬بەخێوی‮ ‬دەكات ناچارە بە گرانتر لە وەرزەكانی‮ ‬دیكە بیفرۆشێتەوە‮”. ‬بە بۆچوونی‮ ‬قەدری‮ ‬عەلی‮ ‬هۆكاری‮ ‬سێیەم بۆ گرانبوونی‮ ‬نرخی‮ ‬مریشكی‮ ‬زیندوو‮ “‬چوونی‮ ‬بەرهەمەكانیان بۆ ناوەڕاست و باشووری‮ ‬عێراق‮”. ‬
بەپێی‮ ‬ئامارەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كشتوكاڵ ساڵانە دانیشتووانی‮ ‬باشووری‮ ‬كوردستان پێویستیان بە نزیكەی‮ ‬150 ‮ ‬هەزار تەن گۆشتی‮ ‬مریشكە،‮ ‬بەڵام بەرهەمی‮ ‬كێڵگە پەلەوەرییەكان لەو رێژەیە زۆر زیاترە و دەگاتە‮ ‬250 هەزار تەن‮.‬