نێچیرڤان بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە رۆژنامەیەكی‮ ‬بەنێوبانگی‮ ‬ئەڵمانی‮ ‬راگەیاندووە كە عێراق پێویستی‮ ‬بە پشتیوانی‮ ‬دراوسێ و هاوڕێكانیەتی‮ ‬لە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و لەبارەی‮ ‬كشانەوەی‮ ‬هاوپەیمانانیش بەتایبەت ئەڵمانیا گوتوویەتی،‮ ‬جارێ زووە بۆ كشانەوەی‮ ‬هاوپەیمانان و سوپای‮ ‬ئەڵمانیا لە عێراق‮. ‬
شەوی‮ ‬شەممە‮ ‬11‮/‬1‮/‬2020‮ ‬پۆرتاڵی‮ ‬رۆژنامەی‮ (‬بیڵد‮)‬ی‮ ‬ئەڵمانیا هەڤپەیڤینێكی‮ ‬نێچیرڤان بارزانی،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بڵاوكردەوە‮. ‬لەو هەڤپەیڤینەدا سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەبارەی دۆخی‮ ‬عێراقەوە دەڵێت‮: ‬ئێستا دووڕیانێك لە پێش عێراقە‮. ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬بەردەوامی‮ ‬بە قسەكانی‮ ‬دەدات و دەڵێت‮: ‬بەدڵنیاییەوە مەترسی‮ ‬هەیە عێراق بەرەو ئاراستەی‮ ‬هەڵە بڕوات‮. ‬ئێمە هیواخوازین،‮ ‬هەموومان پێكەوە بتوانین كار بۆ ئەوە بكەین سەقامگیری،‮ ‬ئاسایش و خۆشگوزەرانی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬عێراق بگەڕێنینەوە‮.‬
دووبارە بەهێزبوونەوەی‮ ‬داعش،‮ ‬هۆشدارییەكی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانە بۆ كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە عێراق و لەوبارەوە نێچیرڤان بارزانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬ئێمە لەو باوەڕەداین كە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬تێرۆر كۆتایی‮ ‬نەهاتووە‮. ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و تەواوی‮ ‬عێراق هاوشێوەی‮ ‬پێشووتر پێویستی‮ ‬بە هاوكاری‮ ‬هێزەكانی‮ ‬هاوپەیمانان هەیە‮. ‬لە بەردەوامیی‮ ‬قسەكانیدا نێچیرڤان بارزانی‮ ‬دەڵێت بە بۆچوونی‮ ‬ئێمە ئێستا كاتێكی‮ ‬گونجاو نییە بۆ كشانەوەی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬هاوپەیمانان لە عێراق و لە هەرێمی‮ ‬كوردستانیش‮. ‬هەڕەشەكان بەردەوامن‮. ‬هەڕەشەی‮ ‬جیدین‮. ‬عێراق بە تەنیا ناتوانێت بە سەریدا زاڵ ببێت‮. ‬هەر لەبارەی‮ ‬هەڕەشەكانی‮ ‬داعشەوە سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان دەڵێت هەڕەشەكان تەنیا بۆ ئاسایشی‮ ‬ناوچەكە نین،‮ ‬بەڵكو بۆ كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیشن‮.‬
سەبارەت بە هاوكارییەكانی‮ ‬سوپای‮ ‬ئەڵمانیا لە شەڕی‮ ‬دژی‮ ‬داعش و مەشقكردن بە پێشمەرگە و ناردنی‮ ‬چەك بۆیان،‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان رایگەیاندووە‮: ‬ئێمە هەرگیز لەبیر ناكەین بەڵام ئێستا كاتی‮ ‬ئەوەیە،‮ ‬دڵنیاببینەوە لەو سەركەوتنانەی‮ ‬پێكەوە بەدەستهێنراون،‮ ‬كە بە فیڕۆیان نەدەین‮. ‬لەبارەی‮ ‬هاوكارییەكانی‮ ‬نێودەوڵەتیش دەڵێت‮: ‬رێگایەكی‮ ‬درێژمان بڕیوە،‮ ‬توانیمان لەڕووی‮ ‬فیزیكییەوە خەلافەت لەناو ببەین،‮ ‬توانیمان پێداویستییەكانی‮ ‬ئاوارەكان دابین بكەین‮.‬
سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان پەیامێكی‮ ‬تایبەتیش بۆ حكوومەت و پەرلەمان و گەلی‮ ‬ئەڵمانیا دەنێرێت و دەڵێت‮: ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬باسمكرد،‮ ‬پەیامی‮ ‬من بۆ حكوومەتی‮ ‬ئەڵمانیا،‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬ئەڵمانیا و گەلی‮ ‬ئەڵمانیا ئەوەیە كە ئێمە سوپاسیان دەكەین بۆ ئەوەی‮ ‬كە تاوەكو ئێستا بۆ ئێمەیان كردووە،‮ ‬بەڵام ئێمە وەك هاوڕێ،‮ ‬هاوپەیمان و هاوبەش هیواخوازین كە ئێوە لەگەڵ ئێمە بەردەوام بن لەسەر رۆیشتنی‮ ‬ئەم رێگایە تاوەكو ئێمە بتوانین ئەو پەیمانەی‮ ‬بە خەڵكی‮ ‬خۆمان داوە بیبەینەسەر ئەویش ئاسایش و هیوایە بە ئایندەیەكی‮ ‬باشتر‮. ‬نێچیرڤان بارزانی‮ ‬دەڵێت‮: ‬ئێمە هاوبەشی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬دەمێنینەوە‮. ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە هەڤپەیڤینەكەیدا سەبارەت بە گرژییەكانی‮ ‬نێوان ئەمەریكا و ئێران بە پڕفرۆشترین رۆژنامەی‮ ‬ئەورووپای‮ ‬گوتووە‮: ‬نامانەوێت هەرێمی‮ ‬كوردستان و عێراق ببنە مەیدانی‮ ‬شەڕ‮ ‬بۆ چارەسەری‮ ‬ناكۆكی‮ ‬و رووبەڕووبوونەوەكان‮.‬
لە درێژەی‮ ‬قسەكانیدا دەڵێت‮: ‬ئێستا كاتی‮ ‬ئەوەیە،‮ ‬هەنگاو بنرێت بۆ هاوكاریكردنی‮ ‬عێراق‮. ‬عێراق پێویستی‮ ‬بە پشتیوانی‮ ‬دراوسێ و هاوڕێكانیەتی‮ ‬لە كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮.‬
سەرچاوە‮: ‬رووداو