سازان وەهاب
تەنیا عێراق چەقی‮ ‬ململانێكەی‮ ‬نێوان ئێران و ئەمریكا نیە،‮ ‬بەڵكو تەواوی‮ ‬ناوچەكە بووەتە گۆڕەپانی‮ ‬شەڕ،‮ ‬لە سوریا مانەوەی‮ ‬ئەسەد و دەستگرتنەوە بەسەر بەشێكی‮ ‬زۆری‮ ‬خاكە لەدەستچووەكەی‮ ‬جۆرێك بوو لەسەركەوتنی‮ ‬ئێران،‮ ‬لە عێراقیشدا لابردنی‮ ‬سەرۆك وەزیران و دروست كردنی‮ ‬ناسەقامگیرییەك هاوشێوەی‮ ‬لوبنان زەنگێك بوو بۆ ئەمەریكا‮.‬
مانۆڕە دەیارییەكانی‮ ‬ئێران لە كەنداو و جوڵە سیاسی‮ ‬و سەربازییەكانی‮ ‬لە ناوچەكە و نزیكبوونەوەی‮ ‬هەڵبژاردن لە ئەمریكا دۆخەكەی‮ ‬ئاڵۆزكرد،‮ ‬بەڕادەیەك بەرلێككەوتنی‮ ‬سەربازی‮ ‬لەئەگەر دەربچێت و شەڕی‮ ‬ژێربەژێر ببێتە شەڕێكی‮ ‬راگەیەنراو‮. ‬بەمەش ئەمریكا زۆر لە بەرنامەكانی‮ ‬ئێرانی‮ ‬ئیفلیج كرد‮.‬
دەكرێ لە چەند شوێنێكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناوچەكە رووبەڕووبوونەوە و شەڕی‮ ‬نێوان هێزە بەوەكالەتەكانی‮ ‬ئێران و ئەمریكا بێتە ئاراوە،‮ ‬ئەمەش ئەگەری‮ ‬هەمیشە كراوە و چاوەڕوان كراون‮.‬
بەڵام عێراق و كوردستان‮ ‬یەك شوێن و دوو دەسەڵات و تێڕوانینی‮ ‬جیاوازە،‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬دەستلەكاركێشاوەی‮ ‬عێراق عادل عەبدولمەهدی‮ ‬لەكۆبوونەوەی‮ ‬هەفتانەی‮ ‬حكوومەتە كاربەڕێكەرەكەیدا وتی‮” ‬كوردستان دۆخێكی‮ ‬تایبەتە و دەبێت رەچاوی‮ ‬ئەو دۆخە تایبەتە بكەین‮. ‬ئەم پەیامەی‮ ‬عەبدولمەهدی‮ ‬بۆ عێراقییەكان نەبوو بەتەنیا،‮ ‬بەڵكو بۆ ئێران و وەكیلەكانی‮ ‬ئێران بوو لە عێراق كە كورد بەشێكە لە هاوپەیمانی‮ ‬دژ بە تیرۆر،‮ ‬دۆستی‮ ‬نزیكی‮ ‬ئەمریكایە،‮ ‬بەڵام مانای‮ ‬ئەوە نییە ئەم دۆستایەتییە دژی‮ ‬ئێمە و ئێرانیش بەكاربهێنێت،‮ ‬ئەمە پەیامێكی‮ ‬تەواو روون بوو‮.‬
سەرۆك مەسعود بارزانیش لەپەیامەكەیدا وتی‮: “‬لە ماوەی‮ ‬چەند‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ڕابردوودا بارودۆخێكی‮ ‬زۆر ترسناك لە ناوچەكە و عێراقدا هاتۆتە ئاراوە و لە هەموو لایەك هەست بە مەترسییەكی‮ ‬گەورە دەكرێت‮”. ‬هەروەها لە درێژەی‮ ‬پەیامەكەیدا سەرۆك بارزانی‮ ‬گوتی‮: “‬ئێمە لە‮ ‬یارمەتیدان بۆ دۆزینەوەی‮ ‬چارەسەر درێخی‮ ‬ناكەین،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەدا نابین كە وڵات تووشی‮ ‬شەڕی‮ ‬بە وەكالەت و چارەنووسی‮ ‬نادیار بكات‮.‬
‮ ‬دۆخەكە ترسناكە،‮ ‬بەشێك لە چارەسەر دەبین،‮ ‬بەڵام ناچینە شەڕی‮ ‬بەوەكالەت،‮ ‬ئەم شەڕی‮ ‬بەوەكالەتەش روونە،‮ ‬وەك میلیشیا شیعەكان نابین و لەگەڵ ئەوەشدا،‮ ‬نابینە هەڕەشە لەسەر ئێران،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬حكومڕانییەكەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش ئەمە بە كردەوە ئێران دیویەتی‮ ‬كە هیچ كاتێك هەرێمی‮ ‬كوردستان نەبووەتە هەڕەشەیەك لەسەر بەرژەوەندییەكانی،‮ ‬بەڵام هیچ كاتیش سیاسەتی‮ ‬ئێران بە دروست نەزانراوە و نەچووەتە ژێرباری‮ ‬ئەو سیاسەتانەی‮ ‬كە كورد پێیوایە لە بەرژەوەندیی‮ ‬گەلانی‮ ‬ناوچەكە نییە بەتایبەتی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و سەقامگیری‮.‬
ئاساییە خەڵكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بترسن و بپرسن كێ دەمانپارێزێت؟ ئێمە لە بەرەی‮ ‬ئەمریكاین و ئێرانیش هەڕەشە لە هاوپەیمانەكانی‮ ‬ئەمریكا لە ناوچەكە دەكات‮!‬
ئێران دۆخی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان باش هەڵدەسەنگێنێ،‮ ‬دەزانێت نە دەسەڵاتەكەی‮ ‬نە میللەتەكەی‮ ‬بەشێك نین لە ناسەقامگیری،‮ ‬بەشێك نین لەو شەڕەدا،‮ ‬بەڵكو بەشێكن بە دوای‮ ‬دەرفەتی‮ ‬رووداوەكان دەگەڕێن و لە كوێدا بەبێ مەترسی‮ ‬دەستكەوتێكیان دەستبكەوێت بۆ سەقامگیرتركردنی‮ ‬ناوچەكەیان درێغی‮ ‬ناكەن و خۆیان لە هەموو ئەو لایەندارییە دەپارێزن كە لە عێراق بووەتە بابەتێكی‮ ‬بێزاركەر لەلایەن میللەتەوە‮.‬
هەرێمی‮ ‬كوردستان لە هەنگاوەكانی‮ ‬بەتایبەتی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬هەرێم رەنگیداوەتەوە،‮ ‬دەبێتە پارێزەری‮ ‬خۆی‮ ‬و كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیش لە تەواوی‮ ‬رووداوەكانی‮ ‬ناوچەكە و هاتنی‮ ‬داعش و دوای‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬ساڵی‮ ‬2017 ‮ ‬تێگەیشت هەرێمی‮ ‬كوردستان لانكەی‮ ‬ئارامی‮ ‬و سەقامگیری‮ ‬و پێكەوەژیان و ئاشتییە،‮ ‬ئەمەش دیسان خاڵێكی‮ ‬گرنگە،‮ ‬بەڵام لە هەمووی‮ ‬گرنگتر كە كوردستان دەپارێزێ لە ئاگر و لێكەوتەكانی‮ ‬شەڕ‮ ‬یەكڕیزییەكەیە كە هەموان نزای‮ ‬بۆ دەكەن‮.‬