خهبات: رەمزی میرەكانی:-
روانگەی CIES تایبەت بە تۆپی پێ، لیستی گرانترین یاریزانەكانی لەهەر پێنج خولە گەورەكەی ئەورووپائینگلتەرا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا راگەیاند. رۆژنامەی میرۆری بەریتانی، ریزبەندی لیستەكەی بڵاو كردووەتەوە، كە یاریزانی لاوی فەرەنسی، كیلیان مباپێ، ئەستێرەی پاریس سان جێرمان، بە بەهای 226 ملیۆن پاوەند، لە پلەی یەكەم دێت. لەدوای ئەوەی ئەستێرەی ئینگلیزی، رەحیم ستیرلینگ، یاریزانی مانچستەر ستی، بە بەهای 190 ملیۆن پاوەند، لە پلەی دووەم دێت. محەمەد سەڵاح، یاریزانی میسڕی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزیش، بە بەهای 150 ملیۆن پاوەند، لە پلەی سێیەم دێت.
ریزبەندی گشتیی 10 گرانترین یاریزانەكانی جیهانیش، كە كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی پورتوگالی یانەی یۆڤانتسی تێدا نییە، بەم شێوەی لای خوارەوەیە: 1- كیلیان مباپێ پاریس سان جێرمان- فەرەنسا- 226 ملیۆن پاوەند. 2-رەحیم ستیرلینگ مانچستەر ستی-ئینگلتەرا- 190 ملیۆن پاوەند. 3-محەمەد سەڵاحلیڤەرپوول-ئینگلتەرا- 150 ملیۆن پاوەند. 4- جادۆن سانچۆبوروسیا دۆرتمۆند-ئەڵمانیا- 144 ملیۆن پاوەند. 5-سادیۆ مانێ لیڤەرپوول-ئینگلتەرا- 132 ملیۆن پاوەند. 6- هاری كین تۆتنهام-ئینگلتەرا- 129 ملیۆن پاوەند. 7- ماركۆس راشفۆرد مانچستەر یونایتد-ئینگلتەرا- 114 ملیۆن پاوەند. 8- لیونێل مێسی بەرشلۆنە-ئیسپانیا- 107 ملیۆن پاوەند. 9- ئەنتوان گریزمان بەرشلۆنە-ئیسپانیا- 105 ملیۆن پاوەند. 10- لاوتارۆ مارتینێزئینتەرمیلان-ئیتاڵیا- 99 ملیۆن پاوەند.









